به‌شداربووانی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بڕوانامه‌یان پێدرا

IW2B5411

ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتوویی خولێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزییان ته‌واو كرد و بروانامه‌ی به‌شداریشیان پێبه‌خشرا.

به‌ ئاماده‌بوونی عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌ری (ڕێكخراوی ته‌نها بۆ هاوكاری و یارمه‌تی مرۆیی) بروانامه‌ی به‌شداری به‌خشرایه‌ (15) ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییمان كه‌ ڕێكخراوی ناوبراو به‌ هاوكاری (بنكه‌ی ڕاهێنانی كۆچ ) ی نشینگه‌ی سلێمانی خولێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ كردبوونه‌وه‌،خوله‌كه‌ ماوه‌ی دوو مانگی خایاند و وانه‌كانی تایبه‌ت به‌ تێگه‌یشتن و نوسین و قسه‌ كردن له‌لایه‌ن مامۆستايان ( ئێدبێرتۆ و مارك) وترانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی مه‌دالیای ئاڵای كوردستانی به‌خشیه‌ مامۆستایانی خوله‌كه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدامامۆستاكان سوپاسی ئه‌و دیاریه‌ به‌نرخه‌یان كرد و ڕایه‌نگه‌یاند شانازی به‌ ئاڵاو گه‌لی كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی شاره‌زایی زیاتر له‌ بواره‌ هه‌مه‌جۆره‌كاندا به‌رده‌وام خولی جیاجیا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه‌.

IW2B5412

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى