سیستەمی نوێی نشینگەو كێشەو گرفتەكان تاوتوێ كرا

131313

بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەكانی هەرێم كرد و تاوتوێی سیستەمی نوێی نشینگەو كێشەو گرفت و پێداویستیەكان كرا.

عەمیدی مافپەروەر (صالح عثمان خضر) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە شداری لە كۆبوونەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەكانی هەرێم كرد، كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی د.سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و بە ئامادەبونی هەرسێ بەرێوبەری نشینگەكانی هەرێم و لێپرسراوی (ئای تی )بەڕێوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و بە بەشداری نوێنەری كۆمپانیای (ئار تی ئی سی) بەڕێوەچوو..
كۆبوونەوەكە دەربارەی سیستەمی نوێی تەكنەلۆجی و هونەری نشینگەی هەرسێ پارێزگابوو لەگەڵ تاوو توێی كێشەو گرفتەكان و دابین كردنی پێداویستیەكان و گەشەپێدانی سیستەمەكە،هەروەها لە كۆبونەوەكە وێڕای چارەسەری هەندێ گرفت جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە بەپێی سیستەمی تازە كار بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتینات بكرێت، كە ئەمەش ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆیە.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى