به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراق سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی كرد

IW2B5583

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراق سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد و دڵخۆش بوونی به‌ باش ڕایی كردنی كاره‌كانی نشینگه‌ ده‌ربری.

لیوا (هیثم فاضل الغرباوی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراق به‌ یاوه‌ری عه‌مید( احمد عبدالستار) به‌رێوه‌به‌ری گشتی پاسپۆرتی عیراق سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كردو به‌ گه‌رمی له‌لایه‌ن عه‌میدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی پێشوازی لێكرا، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ش و هۆبه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراق ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان كرد كه‌ به‌و په‌ڕی رێزه‌وه‌ كاروباری كه‌سانی بیانی ڕایی ده‌كه‌ن،خه‌مخۆرن بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان.
پاشان له‌ تیانوسی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان، لیوا (هیثم فاضل الغرباوی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراق، له‌ نوسینێكیدا دڵخۆش بوونی خۆی نیشاندا، كه‌ كاره‌كانی نشینگه‌ زۆر باش به‌رێوه‌ ده‌چێت و به‌ڕێزه‌وه‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی نشینگه‌ كاری كه‌سانی بیانی رایی ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ڕێنماییه‌كان و كاری ئه‌لیكترۆنی نشینگه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌.

له‌ كۆتایشدا به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی تابلۆیه‌كی هونه‌ری پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراق كرد و دووباره‌ خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌ربری.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى