به‌شداربووانی خولی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا
ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له په‌یمانگای فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتوویی خولێكیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت كردن ته‌واو كرد و بروانامه‌ی به‌شداریشیان پێبه‌خشرا.
به ئاماده‌بوونی عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و (میران جمال عارف) نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و رائد (گۆران له‌تیف محمود) لێپرسراوی هۆبه‌ری رابه‌ری مه‌عنه‌وی، بڕوانامه‌ی به‌شداری به‌خشرایه (40) له ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییمان كه په‌یمانگای ناوبراو به هاوكاری (هۆبه‌ری ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی ) ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی خولێكی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت كردن بۆ كردبوونه‌وه ،خوله‌كه به سێ گروپ به‌رێوه‌چوو كه هه‌ر گروپه‌ی ماوه‌ی سێ ڕۆژ له خوله‌كه به‌رده‌وام بوون ، كه تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی گونجاو له شوێنه گشتیه‌كان و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه مامه‌ڵه‌كانیان ڕایی بكرێت.