به‌شداربووانی خولی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا

22

كارمه‌ندانی به‌شداربووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ خولی خۆپاراستن له‌ تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا.

به‌ ئاماده‌بوونی عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( ئاری معروف حسێن) به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌ كردن و ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی به‌شی سلێمانی و عه‌قید ( ئاسۆ حسن احمد) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كان و رائد ( گۆران له‌تیف محمود ) لێپرسراوی هۆبه‌ی رابه‌ری مه‌عنه‌وی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان، بڕوانامه‌ی به‌شداری به‌خشرایه‌ به‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان و كارمه‌نداني ترى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی كه‌ به‌شداریان له‌ خولێكی تایبه‌ت به‌ (خۆپاراستن له‌ تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان) كردبوو.

سه‌ره‌تای به‌خشینی بڕوانامه‌كان، به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌ كردن و ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی به‌شی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد، كه‌ هاوكارو پشتیوانیان بوون بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌.
هه‌روه‌ها لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان، ده‌ستخۆشی له‌به‌شداربووانی خوله‌كه‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ پێویسته‌ سود له‌و خولانه‌ وه‌ربگرن و به‌ شێوه‌یه‌ك به‌شداری بكه‌ن كه‌ هیچ شاره‌زایه‌كیان له‌و بواره‌دا نیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو سود له‌و خولانه‌ وه‌ربگرن و پاشانیش له‌ ژیانی رۆژانه‌دا سودی لێوه‌ربگرنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌ كردن و ڕابه‌ری مه‌عنه‌وی به‌شی سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی (به‌شی راهێنانی كۆچ و هۆبه‌ری رابه‌ری مه‌عنه‌وی) ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان خولێكی چه‌ند رۆژه‌ی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌لیكترۆنی و خۆپاراستن له‌ هاك و سه‌رجه‌م تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بۆ (31) ئه‌فسه‌ركارمه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی كرده‌وه‌.

2222

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى