به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كرد

2

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌شتی هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات و به‌ فه‌رمی ناساندنی بنكه‌ لاوه‌كیه‌كان و پێدانی كارتی مانه‌وه‌ ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی رائد ( كاردۆ عوسمان محمد) لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و رائد( فه‌ره‌یدوون عمر عبدالله) لێپسراوی قه‌ڵه‌می سنووره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و ( شوان احمد سعید) لێپرسراوی نوسینگه‌ی تایبه‌ت و (عه‌باس علی كریم) لێپرسراوی پلاندانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئه‌كبه‌ر نیا به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌لی كار له‌ وه‌زاره‌تی كاری كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاغای سوری كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی، حسن زاده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئابووری پارێزگای سنه‌، ئاغای صلواتی به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌لی كاری پارێزگای سنه‌، ئاغای علی زاد لێپرسراوی كه‌رتی تایبه‌تی پارێزگای سنه‌، سه‌ركه‌وت هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌و دیداره‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ گه‌شتی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا، له‌وانه‌ ڕێكاره‌كانی هاتنی هاوڵاتیانی ئێران و مانه‌وه‌یان و ئاسانكاری بۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی جه‌ختی له‌ زوو به‌ فه‌رمی ناساندنی هه‌رسێ بنكه‌ سنووریه‌كانی (سه‌یران به‌ن، كێلێ، شوشمێ) كرده‌وه‌، داواشی كرد هاوڵاتیانی ئێرانی كه‌ دێنه‌ سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ بری كاری بچووك و خۆژێنی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن و بۆ خۆشیان سودمه‌نتر ببن.

له‌ كۆتایشدا به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی دیاری تایبه‌تی خۆی پێشكه‌شی وه‌فدی میوان كرد و دووباره‌ خۆشحاڵی به‌سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌ربڕی ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌فدی میوان سوپاسی به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌یان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خواست

3

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى