ڕانیه‌…. به‌شی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین كرایه‌وه

IW2B8195

له‌ ڕێو ڕه‌سمێكی شایسته‌دا به‌شی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ شارۆچكه‌ی ڕانیه‌ كرایه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كردنه‌وه‌ی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی (هیوا قه‌ره‌نی) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و عه‌مید ( شاخه‌وان محمد سلێمان) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی و به‌رێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ڕاسیمێكدا به‌شی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین كرایه‌وه‌، سه‌ره‌تای ڕێو ڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.

پاشان ( هیوا قه‌ره‌نی) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌شی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیه‌كی زۆر له‌ برای به‌رێزم عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌م، كه‌ به‌ هه‌وڵ و ماندوو بونێكی زۆری به‌ڕێزیان به‌شی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین كرایه‌وه‌.
وتیشی: به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی نشینگه‌ی ڕاپه‌رین و فه‌رمانگه‌كانی تر، ئاسانكاریه‌كی زۆر بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت، هیواخوازم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕی زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌ بداته‌وه‌.

پاشان عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌ سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا وتی: به‌خێرهاتنی گه‌رمتان ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین.
وتیشی: ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی فیدڕاڵیه‌، له‌ یادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی (1991) كه‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین سه‌رمه‌شقی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ بوو، به‌شی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌ دیاری بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ تێكۆشه‌ره‌.
ده‌رباره‌ی كاره‌كانی نشینگه‌ش،به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ كارتی مانه‌وه‌( اقامه‌) به‌ كه‌سانی بیانی ده‌دات،پێدانی كارتی مانه‌وه‌ش واته‌ی كۆكردنه‌وه‌ و ڕێكخستن و هاندانی زیاتری كه‌سانی بیانیه‌، كه‌ سه‌رمایه‌كانیان به‌ سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا بخه‌نه‌ گه‌ڕ، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی پێشكه‌وتنی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین.
هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، ئاشكرای كرد كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ هه‌وڵی گشت لایه‌ك ده‌روازه‌ی سنووری ( كێلێ) به‌ فه‌رمی ده‌كرێته‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ كرنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌ سه‌روی هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌ به‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی به‌رێز (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌،كه‌ گرنگیه‌كی زۆر به‌م ناوچه‌یه‌ ده‌دات، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كانی حكومه‌تیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون،بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی نشنیگه‌ی ڕاپه‌ڕینیش وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم هاوكارمان بوون.
له‌ كۆتایشدا عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌رینی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی نشینگه‌ی راپه‌ڕین.

به‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی نشینگه‌ی ڕاپه‌ڕین و پێدانی كارتی مانه‌وه‌ به‌ چه‌ند كه‌سانێكی بیانی كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات

IW2B8373

IW2B8424

IW2B8367

IW2B8581

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى