به‌غداد… چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت

5

وه‌فدێكی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌ختی كرد و له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی عیراق تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمیان كرد.
ڕۆژی 23-4-2019 وه‌فدێكی ڕه‌گه‌زنامه‌ و نشینگه‌ی هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌ختیان كرد و له‌گه‌ڵ لیوا (هیثم فاضل الغرباوی) به‌رێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراق و لیوا (مستاف) ڕاوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و یاریده‌رانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری ڕه‌گه‌زنامه‌ و نشینگه‌ و كارتی نیشتیمانی كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كێشه‌و گرفته‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم كرا، له‌وانه‌ چاره‌سه‌ری هه‌ندێك گرفتی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد له‌ بواری (تعداد فرعی و تجنس و استیراد الجنسیه‌)،هه‌روه‌ها كێشه‌كانی نێوان نشینگه‌ی هه‌رێم و نشینگه‌ی عیراق و كاركردن بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و نشینگانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم ده‌درێن به‌ كه‌سانی بیانی و پشت به‌ستن پێیان بۆ پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ به‌ هاوڵاتیانی بیانی كه‌ داواكاری ڕه‌گه‌زنامه‌ن،هه‌روه‌ها باسكردن له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ پرسه‌ كارگێڕی و داراییه‌كان ، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێكهێنا
له‌ كۆتایشدا هه‌ردوولا گه‌یشتنه‌ كۆنوسێكی هاوبه‌ش كه‌ له‌ داهاتوودا له‌ ڕێگای لیژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌شی به‌غداد و هه‌رێم سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

جێی باسه‌ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم پێكهاتبوون له‌ عه‌میدی ماف په‌روه‌ر (دیدار عمر قادر) سه‌رۆكی وه‌فد و عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و عه‌میدی ماف په‌روه‌ر (عبدالرحمن اسماعیل عزیز) به‌رێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی هه‌ولێر و عه‌میدی ماف په‌روه‌ر (محمد سعید محمد صالح) به‌رێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی و عه‌مید (ابراهیم عكید صدیق) به‌رێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی دهۆك و عه‌مید (محمد عبدالله سمین) به‌رێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی/2،عه‌مید ( یادگار انور فرج) به‌ڕێوه‌به‌ری نشنیگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، عه‌مید(ڕێبه‌ر عبدالعزیز محمد طاهر) به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای دهۆك.

4

1

3

 

2

 

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى