بەڕێوەبەری کاروباری پەنابەرانی عێراق سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی كرد

1

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی كرد له‌ لیوا (عبدالكریم مه‌جید یونس) بەڕێوەبەری کاروباری پەنابەران له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و (غیرت احمد شویف) به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی UNHCR لە سلێمانی ‌، له‌و دیداره‌دا باس له‌ ڕایی كردنی كاروباری په‌نابه‌ران و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرا.

پاشان ، بەڕێوەبەری کاروباری پەنابەران و به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی و وه‌فدی ڕێكخراوی ( UNHCR ) له‌ سلێمانی، بە هاوەڵی بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی، سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد وله‌لایه‌ن ( د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ) پارێزگاری سلێمانی پێشوازیان لێكرا.

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پارێزگای سلێمانی ، (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر) پارێزگاری سلێمانی هه‌ماهه‌نگی خۆی وپارێزگای سلێمانی بۆ كارئاسانی و هاوكاری كردنی په‌نابه‌ران له‌ شاری سلیمانی ده‌ربری .

له‌ كۆتایشدا ( د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ) پارێزگاری سلێمانی ، دیارییەکی پێشكه‌ش بە لیوا ( عبدالكریم مه‌جید یونس ) بەڕێوەبەری کاروباری پەنابەران له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كرد ، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی كرد له‌ پای هه‌وڵ و ماندوو بونیان كه‌ كارئاسانی بۆ په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان دەکەن.

2

3 3 4

 

 

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى