خولێكی پشكنینی بەڵگه‌نامه‌ی گه‌شت كردن كۆتایی هات

64775854_2319235608337457_7225744556635979776_n

خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شت كردن له‌سه‌ر ئاستی سه‌ره‌تایی بۆ كارمه‌ندانی بنكه‌ سنوورییه‌كان كۆتایی هات بڕوانامه‌ی به‌شداریش به‌ به‌شداربووان به‌خشرا.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر (صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی و عه‌مید (سامی سمین سعید) لێپرسراوی به‌شی نشینگه‌ی گه‌رمیان و عه‌قید (ئاسۆ حسن احمد) لێپرسراوی به‌شی كاروباری سنووره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و رائد (شوان كمال محمد) ئه‌فسه‌ر له‌ بنكه‌ی نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ و شاره‌زا له‌ بواری پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردن بڕوانامه‌یان به‌خشی به‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌شداریان له‌ خولێكی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شت كردن له‌سه‌ر ئاستی سه‌ره‌تایی كردبوو،
له‌ میانه‌ی به‌خشنی بڕوانامه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ وته‌یه‌كیدا ده‌ستخۆشی له‌ كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م خولانه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ ‌دەكرێنەوە گرنگیه‌كی زۆریان هه‌یه‌ و كارمه‌ندان به‌ ته‌واوی شاره‌زا ده‌بن له‌ چۆنیه‌تی پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌كان و ڕێگری كردن له‌ كاری ساخته‌كاری له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردندا.

خوله‌كه‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی خایاند و كارمه‌ندانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ (به‌شی نشینگه‌ی گه‌رمیان، بنكه‌ی نشینگه‌ی باشماخ، بنكه‌ی نشینگه‌ی په‌روێزخان، بنكه‌ی نشینگه‌ی سه‌یران به‌ن و بنكه‌ی نشینگه‌ی ته‌ویڵه‌) به‌شداربوون تیایدا، كه‌ له‌لایه‌ن (رائد/ شوان كمال محمد) شاره‌زا له‌ بواری پشكنینی به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردن وترایه‌وه‌ .
جێی باسه‌ خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كۆچی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كرابووه‌وه‌، به‌ ووردی باس له‌ چۆنیه‌تی دروستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی گه‌شت كردن كرا، هه‌روه‌ها ناسینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی به‌شێكی تری خوله‌كه‌ی پێكهێنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام ، به‌مه‌به‌ستی شاره‌زایی زیاتر به‌رده‌وام خولی جیا جیا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كاته‌وه‌.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى