ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی: به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی بێ جیاوازی خزمه‌تی گشت لایه‌ك ده‌كات

IW2B0931

به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی و سوپاس پێزانیان له‌ به‌رامبه‌ر خزمه‌تكردنی كوردانی تاراوگه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌یان كردبوو.

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر ( صالح عثمان خضر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ كارگێری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید و لێپرسراوی كۆمیته‌ی نه‌رویج و لێپرسراوی كۆمیته‌ی سویسرا، له‌و دیداره‌دا باس له‌ كاره‌كانی نشینگه‌ و مانه‌وه‌ی كه‌سانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی كرا، هه‌روه‌ها گرنگی ڕاكێشانی كه‌سانی بیانی و سود وه‌رگرتن له‌ توانا و پسپۆڕییان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو.
وه‌فده‌كه‌ش لای خۆیانه‌وه‌ باسیان له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد، كه‌ هاریكاری و كار ئاسانی كردنی ڕه‌وه‌ندی كوردیه‌ له‌ تاراوگە، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد كه‌ زۆر دڵسۆزانه‌ هاوكاری و كارئاسانی بۆ كوردانی تاراوگه‌ ده‌كات و له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رده‌میانه‌ پێشوازی له‌ كوردانی ده‌ره‌وه‌ و كه‌سانی بیانی ده‌كرێت ، به‌مه‌ش ڕوویه‌كی جوانی هه‌رێمی كوردستان نیشانی ده‌ره‌وه‌ ده‌درێت، ڕاشیانگه‌یاند: به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ نموونه‌ی كه‌سی سه‌ركه‌وتووه‌، كه‌ توانیویه‌تی زۆر به‌ باشی ئه‌م كاره‌ گرنگه‌ ڕابپه‌ڕێنێت وبه‌بێ جیاوازی خزمه‌تی گشت لایه‌ك بكات، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ دووباره‌ به‌خێرهاتنی كردن و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن و سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یانی كرد

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى