سەنتەری كوردی فەڕەنسی كارەكانی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی بەرز دەنرخێنێت

4

وەفدێكی سەنتەری كوردی فەڕەنسی ڕێزو سوپاسیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی كرد و كارەكانی نشینگەیان لە خزمەتكردنی ڕەوەندی كوردی و كەسانی بیانی بەرزنرخاند.

عەمیدی ماف پەروەر (صالح عثمان خضر) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی،بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و نوسینگەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیمان، پێشوازی كرد لە وەفدێكی سەنتەری كوردی فەڕەنسی كە پێكهاتبوون لە (دارەوان حاجی حامید) بەرپرسی ڕێكخراو و وەفدی هاوڕێی ، لەو دیدارەدا باس لە كارەكانی نشینگە كرا كە خۆی لە خزمەتكردنی هاوڵاتیانی بیانی و ڕەوەندی كوردی دەبینێتەوە،هەروەها وەفدی میوانیش باسیان لە كارەكانی خۆیان كرد لە وڵاتی فەڕەنسا،كە هاوكاری كوردانی تاراوگەیە لەو وڵاتەدا، بە ئامانجی ئەوەی هاوكاری گشت لایەك بكرێت، هەروەها بەو پێیەی فەرەنسا وڵاتێكی دۆستی كوردە،سەنتەرەكە هەوڵی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان دەدات، ئەمە جگە لەوەی دەیانەوێت لە بواری خوێندنی باڵا و زەمالەی خوێندندا بۆ خوێندكارانی كوردستان خزمەت بكەن.

دەربارەی كارەكانی نشینگەش، وەفدەكە ڕایانگەیاند: نشینگە كارێكی گرنگ ئەنجام دەدات، كە ڕایی كردنی كاروباری كەسانی بیانیە، لەم ڕووەوە توانیویەتی بە باشی ئەو كارە ئەنجام بدات، هەروەها بەرێوەبەری نشینگەش خاوەن ئەزمونێكی سەركەوتووە لە كارگێری بەرێوەبەرایەتیەكاندا، بۆیە بە شانازییەوە كارەكانی بەرز دەنرخێنین و ئەمڕۆش بەم ڕێزلێنانە سوپاسی كارەكانی دەكەین، كە خزمەتێكی زۆری بە پارێزگای سلێمانی و كوردستان كردووە، لە بەرامبەریشدا بەرێوەبەری نشینگە سوپاسی سەردانەكەیانی كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ خواستن.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى