كۆبوونەوەیەك لەسەر پڕۆژە یاسای نوێی پەنابەران ئەنجامدرا

IW2B1351

لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژە یاسای نوێی پەنابەران لە عیراق ئەنجامدرا و ڕەخنە و پێشنیارەكان خرانە ڕوو.

بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی بەشی پەنابەرێتی و یاسای بەڕێوەبەرایەتیمان و مافناس (صالح سعید) لێپرسراوی بەشی یاسایی ئۆفیسی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ ڕێكخراوی (UNHCR) و ڕێكخراوی هارتلاند ئەڵاینسى نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆ كردن بوو لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایەی كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەی كردووە، دەربارەی یاسای نوێی پەنابەران لە عیراق، هەروەها گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر مادە و بڕگەكانی یاساكە كرا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ڕەخنە و پێشنیارەكان دەربارەی پڕۆژە یاساكە بۆ ئۆفیسی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خرایە ڕوو، كە ئەویش بیخاتە بەردەم ئەندامانی پەڕلەمانی عیراق، بەمەبەستی چاكسازی كردن تیایدا، پێش ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.

IW2B1375

 

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى