خولی بەڕێوەبردن و سەرۆكایەتی بەڕێوەچوو

1

خولێكی تایبەت لەسەر بەڕێوەبردن و سەرۆكایەتی بە بەشداری لێپرسراوی بەشەكان و بنكە سنوورییەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێوەچوو، كە تیایدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنێكی باش كرا و بڕوانامەش بە بەشداربووان بەخشرا.

عەمیدی ماف پەروەر (صالح عثمان خضر) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی و (د.احمد دیمیر)بڕوانامەی بەشداریان بەخشی بە لێپرسراوی بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنكە سنوورییەكان كە بەشداریان لە خولێكی دوو ڕۆژەدا كردبوو، خولەكە لەلایەن بەشی (بنكەی ڕاهێنانی كۆچ)ی بەڕێوەبەرایەتیمان و بە هەماهەنگی زانكۆی ئیشق كرابوەوە ، كە لەلایەن (د. احمد دیمیر) مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری بەڕێوەبردن وترایەوە، لە خولەكەدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنێكی باش كرا، كە پێویستە ڕاهێنانی تەواو لەسەر كار بكرێت و خەڵات و سوپاس ببەخشرێتە كارمەندی سەركەوتوو، بۆ ئەوەی ببێتە هاندەرێك بۆ كارمەندەكە و هاوكارەكانیشی، هەروەها گرنگە كەشێكی هاوڕێیانە لەسەر كار و فەرمانگەكان فەراهەم بكرێت و هەر كێشەیەك ڕوویدا بە زووترین كات چارەسەر بكرێت.
هەر لە خولەكەدا باس لە ستراتیژیەتی بەڕێوەبردن و سەرۆكایەتی كرا، كە دەبێت بە پێی گۆڕانكارییەكانی ڕۆژ ستراتیژیەتی كاری بەڕێوەبردن بگۆڕدرێت، سەركردەش توانای بڕیاردانی هەبێت و بە بەرنامەو پلان كارەكانی بەڕێوەببات و ئامانج بۆ هەر پلانێك دیاری بكات.
لە كۆتایشدا بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی لە بەرامبەر وتنەوەی خولەكە، خەڵاتی ڕێز و سوپاسی پێشكەشی مامۆستای ناوبراو كرد.

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی شارەزایی زیاتر لەسەرجەم بوارەكاندا،بەردەوام خولی جیا جیا بۆ ئەفسەران و كارمەندانی دەكاتەوە.

 

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى