سیمیناری گرنگی كەرتی گەشتیاری بەڕێوەچوو

70512591_2381533918774292_7974484955512176640_n

لە بەشی نشینگەی گەرمیان سیمینارێكی تایبەت لەسەر گرنگی كەرتی گەشتیاری و ئەتەكێتی هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ گەشتیاراندا بۆ ئەفسەران كارمەندانی بەشەكەو بنكەی پەروێزخان بەڕێوەچوو وا بریاریشە سیمینارەكە بۆ بنكەكانی دیكەش بكرێتەوە.

بە ئامادەبوونی عەمید( سامی سەمین سعید) لێپرسراوی بەشی نشینگەی گەرمیان،
بەشی ڕێنمایی مەعنەوی بەڕێوەبەرایەتیمان، سیمینارێكی بۆ ئەفسەران و كارمەندانی هەردوو بەشی نشینگەی گەرمیان و بنكەی نشینگەی پەروێزخان كردەوە، كە لە ژێر ناونیشانی (گرنگی كەرتی گەشتیاری و ئەتەكێتی هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ گەشتیاراندا) بەڕێوەچوو، سیمینارەكە لەلایەن (د.یونس علی احمد) مامۆستای زانكۆی سلێمانی وترایەوە.
لە سیمینارەكەدا كە (٤٥)ئەفسەر و كارمەند بەشداربوون، باس لە گرنگی كەرتی گەشتیاری كرا لە ڕووی زیادكردنی داهات و بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری و بازاڕ، كە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا كەرتی گەشتیاری ڕۆڵێكی بەرچاو دەگێڕێت لە پەرەسەندنی دۆخی ئابووری وڵاتدا،هەر لە سیمینارەكەدا باس لە ئەتەكێتی مامەڵە كردن كرا لەگەڵ گەشتیاراندا، كە پێویستە مامەڵەیەكی گونجاو لەگەڵ گەشتیاراندا بكرێت، بۆ ئەوەی سەرنجی ڕابكێشرێت و ویستی ئەوەی هەبێت جارێكی دیكە سەردانی كوردستان بكاتەوە.
لە كۆتایشدا بەشداربووان پرسیار و سەرنجەكانی خۆیان لەسەر كەرتی گەشتیاری و مامەڵەكردن لەگەڵ گەشتیاران خستە ڕوو، لەلایەن مامۆستای سیمینارەكەشەوە وەڵامی پێویستیان درایەوە.

وا بڕیارە ئەم سیمینارە بۆ سەرجەم بنكە سنورییەكانی دیكەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بكرێتەوە و بەردەوامی هەبێت.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى