سیمیناری پاڵپشتی دەرونی منداڵان بەڕێوەچوو
سیمینارێكی تایبەت لەسەر پاڵپشتی دەروونی منداڵان بەبەشداری چەند ئەفسەر و كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێوەچوو، كە باس لە هاوكاری منداڵان كرا لە ڕوی پاراستنی دەرونیان و پاڵپشتیان لەكاتی تێكشانی دەرونیدا.
ڕێكخراوی (ستێپ) بە هەهەماهەنگی بەشی ڕابەری مەعنەوی بەڕێوەبەرایەتیمان، خولێكی لەسەر (پاڵپشتی دەروونی كۆمەڵایەتی بۆ منداڵان و گرنگی لە كۆمەڵگەدا) بۆ ژمارەیەك فەرمانگەی حكومی و ناحكومی كردەوە، لە خولەكەدا كە چەند ئەفسەر و كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون، باس لەوە كرا كە منداڵان لە هەندێك بارودۆخدا توشی تێكشكانی دەرونی دەبنەوە، بۆیە پێویستە پاڵپشتی دەرونی بكرێن، تاوەكو ئەو دۆخە تیدەپەڕێنن.
هەر لە سیمینارەكەدا كە لەلایەن مامۆستا (رۆكان محمد امین) شارەزا لە پەروەردەی منداڵان وترایەوە، باس لە گرنگی منداڵان لە كۆمەڵگەدا كرا، كە پێویستە هاوكاریان بین نەهیڵدرێت توشی تێكشكانی دەروونی ببنەوە و بپارێزرێن لە دۆخە نەخوازراوەكان.