سیمیناری گرنگی كەرتی گەشتیاری بەڕێوەچوو

71932766_2388705494723801_4430456218355499008_n

لە بنكەی بەشی نشینگەی ڕاپەڕین سیمینارێكی تایبەت لەسەر گرنگی كەرتی گەشتیاری و ئەتەكێتی هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ گەشتیاراندا بۆ كارمەندانی بەشەكە و بنكەی كێلێ بەڕێوەچوو وا بریاریشە سیمینارەكە بۆ بنكەكانی دیكەش بكرێتەوە.

بەشی ڕێنمایی مەعنەوی بەڕێوەبەرایەتیمان، سیمینارێكی بۆ كارمەندانی هەردوو بەشی نشینگەی ڕاپەڕین و بنكەی نشینگەی كێلێ كردەوە، كە لە ژێر ناونیشانی (گرنگی كەرتی گەشتیاری و ئەتەكێتی هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ گەشتیاراندا) بەڕێوەچوو، سیمینارەكە لەلایەن (د.یونس علی احمد) مامۆستای زانكۆی سلێمانی وترایەوە.

لە سیمینارەكەدا كە (30) ئەفسەر و كارمەند بەشداربوون، باس لە گرنگی كەرتی گەشتیاری كرا لە ڕووی زیادكردنی داهات و بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری و بازاڕ، كە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا كەرتی گەشتیاری ڕۆڵێكی بەرچاو دەگێڕێت لە پەرەسەندنی دۆخی ئابووری وڵاتدا،هەر لە سیمینارەكەدا باس لە ئەتەكێتی مامەڵە كردن كرا لەگەڵ گەشتیاراندا، كە پێویستە مامەڵەیەكی گونجاو لەگەڵ گەشتیاراندا بكرێت، بۆ ئەوەی سەرنجی ڕابكێشرێت و ویستی ئەوەی هەبێت جارێكی دیكە سەردانی كوردستان بكاتەوە.
لە كۆتایشدا بەشداربووان پرسیار و سەرنجەكانی خۆیان لەسەر كەرتی گەشتیاری و مامەڵەكردن لەگەڵ گەشتیاران خستە ڕوو، لەلایەن مامۆستای سیمینارەكەشەوە وەڵامی پێویستیان درایەوە.
وا بڕیارە ئەم سیمینارە بۆ سەرجەم بنكە سنورییەكانی دیكەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بكرێتەوە و بەردەوامی هەبێت

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى