خولی فێربوونی زمانی توركی كۆتایی هات
ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی كۆتاییان بە خولێكی فێربوونی زمانی توركی هێنا و بڕوانامەی بەشداریشیان پێدرا.
بە ئامادەبوونی عەمیدی ماف پەروەر (صالح عثمان خضر) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی بەشی كاروباری سنوورەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان، خولێكی فێربوونی زمانی توركی كۆتایی هات،كە بە سپۆنسەری زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی (بنكەی ڕاهێنانی كۆچ) خولەكە كرایەوە و لەلایەن مامۆستا (عپمان دورماز) مامۆستای زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی وترایەوە، خولی فێربوونەكە ماوەی (60) كاتژمێر بەردەوام بوو، كە تیایدا بەشداربووان فێری نوسین و خوێندنەوە و قسەكردن كران.
لە دوای كۆتایی هاتنی خولەكە، لە وتەیەكیدا بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی وتی:” دەستخۆشی لە مامۆستای خول و بەشداربووان دەكەم و كردنەوەی ئەم جۆرە خولانەی زۆر گرنگە ، هەروەها فێربوونی زمان بۆ هەموو كەسێك بەسودە، بەتایبەت بۆ ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی، كە مامەڵە لەگەڵ كەسانی بیانی دەكەن، بۆیە لەپاڵ ئەركە سەرەكیەكەمان كە ڕایی كردنی مامەڵەی كاروباری كەسانی بیانیە، ئەم خولانەش جێگای بایەخن و دەبێتە هۆی پێشخستنی كاروبارەكانمان لە بواری مانەوەدا”.
لە كۆتایشدا بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی،سوپاس و پێزانی بەڕێوەبەرایەتیمانی بەخشی بە مامۆستای خولەكە و بەشدرابووان ،هەروەها لێپرسراوی بەشی كاروباری سنوورەكان و مامۆستای خولەكەكەش، بڕوانامەی بەشداریان بە سەرجەم بەشداربووان بەخشی .
هەر لە میانەی مەڕاسیمی بەخشینی بڕوانامەكان، خوێندكارانی خولەكە خەڵاتی تایبەتی خۆیان بە مامۆستا (عثمان دورماز) بەخشی.