بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی بەشەكان كۆبووەوە

IW2B6575

بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی چەند بەشێكی بەڕێوەبەرایەتیمان كۆبووە و باسیان لە جێبەجێ كردنی كارەكانی لیژنەی چاكسازی حكومەت و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.

عەمیدی مافپەروەر (صالح عثمان خضر) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ لێپرسراوی بەشەكانی (سەرچاوە مرۆییەكان، یاسا، پلان دانان، ژمێریاری) كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە جێبەجێ كردنی كارەكانی لیژنەی چاكسازی حكومەتی هەرێم كرا، كە بە مەبەستی چاكسازی كردن لە فەرمانگە حكومیەكان پێكهێنراوە ،بۆ ئەم مەبەستەش لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم ئەفسەران و كارمەندان بكرێت، بۆ ئەوەی هەر كەموكورتیەك ئەگەر بوونی هەبێت چاك بكرێت.


لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە پەتای كۆرۆنا كرا، كە بەشێوەیەكی خێرا بەسەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی لێپرسراوی بەشەكانی ڕاسپارد كە لەلای خۆیانەوە ڕێنماییەكان لەجاران باشتر جێبەجێ بكەن، هەروەها لە بەش و هۆبەكانی خۆیاندا چاودێری جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان بكەن.


لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی وتی :” پەتای كۆرۆنا، زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و تاكو ئێستا ڤاكسینێكی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بۆیە تاكە ڕێگا لە نەخۆشیەكە خۆپارێزییەوە، دەبێت هەمووان پابەندی خۆپارێزی بین و خۆمان و كەسوكار و كۆمەڵگەكەمان لەو پەتا جیهانیە بپارێزین”.

IW2B6578

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى