چلەی ماتەمینی كارمەندێكی نشینگەی سلێمانی… بنەماڵەكەی سوپاسی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی دەكەن

بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی پێشوازی كرد لە بنەماڵەی كارمەندی كۆچكردووی بەڕێوەبەرایەتیمان (ر.پ1- ڕێبوار كمال حامد)، كە بەمەبەستی سوپاس و پێزانینی بنەماڵەكەیان بۆ بەڕێوەبەر و ئەفسەران و كارمەندان، سەردانی نشینگەی سلێمانی-یان كردبوو.

عەمیدی مافپەروەر (صالح عثمان خضر) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی ،پێشوازی كرد لە هاوسەر و بنەماڵەی كارمەندی كۆچكردووی بەڕێوەبەرایەتیمان (ر.پ1- ڕێبوار كمال حامد) لە بەشی یاسا، كە چل ڕۆژ لەمەوپێش بەڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.لەو دیدارەدا بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی، وێرای دووبارە نیشاندانی خەم و پەژارە بۆ كۆچی دوایی ئەو كارمەندە دڵسۆزەی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕایگەیاند” كاك ڕێبوار تەنها لە ئێوە نەڕۆیشتووە، بەڵكو لە ئێمەش ڕۆیشت، بەڕاستی خەمێكی قوڵی پێداین، ئەو هەمیشە لە یادو یادەوەریمان دەمێنێتەوە ، یادی كارە دڵسۆز و خەمخۆرییەكانی دەكەینەوە”.وتیشی:” بەداخەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا یەكێك لە باشترین كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمانی لێسەندین، ئەو كەسی ئێمە بوو، بۆیە ئێوەش خوشك و برای ئێمەن ، هەرگیز لە یادتان ناكەین”.

هەر لەو دیدارەدا هاوسەری (ر.پ1- ڕێبوار كمال حامد) وتی:” ئێوە جێگای شانازیمانن، بە خەمخۆری و دڵسۆزیتان سەلماندتان كە بە ڕاستی براو كەسی ڕێبوار بوون،گەورەیتان نواند و خوای گەورە ئێوە سەلامەت بكات”.وتیشی:” هاتووین سوپاسی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی بكەین ،كە هەر لە نەخۆشكەوتنی و پاشان كۆچی دوایی پێی لێنەبڕیون و هاوكار و پاڵپشتمان بووە ، سوپاس بۆ ئەفسەران و كارمەندانی نشینگەی سلێمانی، ئێوە خوشك و برای ئێمەن ، هەمووتان كەسوكاری ئێمەن ، خەمتان كەم كردینەوە و سەبوریتان پێداین”.

وتی:” ئێوە جێگای شانازیمانن، بە خەمخۆری و دڵسۆزیتان سەلماندتان كە بە ڕاستی براو كەسی ڕێبوار بوون،گەورەیتان نواند و خوای گەورە ئێوە سەلامەت بكات”.وتیشی:” هاتووین سوپاسی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی بكەین ،كە هەر لە نەخۆشكەوتنی و پاشان كۆچی دوایی پێی لێنەبڕیون و هاوكار و پاڵپشتمان بووە ، سوپاس بۆ ئەفسەران و كارمەندانی نشینگەی سلێمانی، ئێوە خوشك و برای ئێمەن ، هەمووتان كەسوكاری ئێمەن ، خەمتان كەم كردینەوە و سەبوریتان پێداین”.

دواتریش چەپكە گوڵی وەفا و ڕێزیان پێشكەشی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی كرد، لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی قەڵغانی وەفاداری پێشكەشی بنەماڵەكەی كرد. لە كۆتایشدا بنەماڵەكەی سەردانی بەشی یاسا –یان كرد، ئەو بەشەی كە كارمەندی كۆچكردووی بەڕێوەبەرایەتیمان(ر.پ1- ڕێبوار كمال حامد) دەوامی تێدا دەكرد و دووبارە سوپاسی هاوڕێیانیان كرد.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى