سەرۆكی باڵیۆزانی گەنجانی نێودەوڵەتی: بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی لە كاریگەرترین كەسایەتیەكانە

بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی كرد لە وەفدێكی باڵای باڵیۆزانی گەنجان و ژنانی عەرەب و نێودەوڵەتی، كەبە مەبەستی پێدانی قەڵغانی سوپاس و ستایش سەردانیان كردبوو.

عەمیدی ماف پەروەر (صالح عثمان خضر) بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی كرد لە (د. ئەمەل كەحلە) سەرۆكی باڵای باڵیۆزانی گەنجان و ژنانی عەرەب و نێودەوڵەتی و بە یاوەری (فازڵ ئیبراهیم محمد) جێگری ئەمینداریەتی گشتی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی پیاو ماقوڵان و كەسایەتیەكانی عیراق لە هەرێمی كوردستان و بەرپرسی گشتی پەیوەندییەكانی ئەمینداریەتی گشتی پڕۆژەی نیشتیمانی بۆ پێكەوە ژیان ئاشتیانە و ڕاوێژكاری ئەكادیمیای شیفڵدی (sh) نێودەوڵەتی.

لەو دیدارەدا، وەفدی میوان سوپاس و ستایشی كارەكانی بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی-یان كرد، كە هەمیشە خزمەتی مرۆڤایەتی دەكات و هەموو هەوڵەكانی بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان خستۆتە گەڕ، هەر ئەم لێهاتوویی و خەمخۆرییەی بۆ مرۆڤایەتی وای كردووە، كە ببێتە كەسایەتیەكی كاریگەری هەرێم و عیراق و جیهانیش.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی باڵای باڵیۆزانی گەنجان و ژنانی عەرەب و نێودەوڵەتی وتی:” ئێمە ئەمڕۆ هاتووین تا قەڵغانی سوپاس و پێزانینی ڕێكخراوەكەمانت پێشكەش بكەین، بەو پێیەی بەڕێزتان یەكێكن لە 100 كەسایەتیە كاریگەرییەكانی ناوچەكە، كارو خەباتت جێگای پێزانین و ڕێزە، بەهیواین بەردەوام بیت و زیاتر خزمەتی مرۆڤایەتی بكەیت، لە هەموو ڕووەكان”.

لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی، وێرای بەخێرهاتنی وەفدی میوان، سوپاسی سەردانەكەیانی كرد و رایگەیاند، ” ئێمە پۆست و بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كردووە بە ئامرازێك بۆ ئامانجێكی گەورە كە خزمەت كردنە، ئەمەش كارێكە و لە سەرەتاوە تا كۆتایی بەردەوام دەبین”.
لە كۆتایشدا بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی، هەردوو كتێبی خۆی بە ناوی ” دیپلۆماسی” و ” تیرۆری نێودەوڵەتی” پێشكەش بە وەفدی میوان كرد و دووبارە سوپاسی سەردانەكەیانی كرد.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى