ڕێنماییه‌كانی 2014 ژماره‌ (26 تا 92)

ڕێنمایى ژمارە  (26)

وڵاتانی (عێراق،ئه‌مریكا،بریتانیا،كه‌نه‌دا،ئه‌فغانستان،كۆڵۆمبیا،پاكستان،بنگلادش،ئه‌رده‌ن،سوماڵ،ئیسرائیل) پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا ده‌بێت پێش گه‌شتكردنیان بۆ وڵاتی ئێران .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (27)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1081 له‌ 21/1/2014 كه‌ هاوپێچه‌، وه‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ (27289 له‌ 21/12/2013 وه‌ نوسراوی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غداد ژماره‌ (5021 له‌ 24/11/2013) سه‌باره‌ت به‌و كرێكاره‌ بیانیانه‌ی كه‌وا (داخل) ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگایان پێ‌ نه‌درێت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ن ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات  ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی  توند ده‌بێته‌وه‌،  بۆ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی ئه‌م ڕێنماییه‌ پێویسته‌ بنكه‌ سنورییه‌كان ‌و فڕۆكه‌خانه‌ مۆری ( حصرأ ڵاقلیم كردستان) به‌كاربهێنن،تاك ‌و له‌ بازگه‌كان ئاسایش ڕێگای گوزه‌ركردنیان نه‌ده‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (29)

ئاگاداری به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران‌و كارمه‌ندان له‌كاتی هاتنی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ ڤیزایه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌ن:-
1-    ده‌بێت ڤیزاكه‌ ماوه‌ی به‌سه‌ر نه‌چوبێت ‌و پێشتر كاری پێ‌ نه‌كرابێت ‌و كارا بێت.
2-    ده‌بێت له‌كاتی هاتنی كه‌سی بیانی به‌ ڤیزا ( كه‌له‌ كونسوڵخانه‌كانی عێراق ده‌درێت به‌ كه‌سانی بیانی) ڤیزاكه‌ی له‌ داتابه‌یسدا سكان بكرێت هاوكات له‌گه‌ڵ پاسپۆرتدا، تاكو بزانرێت كه‌سی بیانی چۆن هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌مۆری دخولی له‌سه‌ر ڤیزه‌كه‌ بدرێت.
3-    له‌كاتی هاتنی كه‌سی بیانی به‌ ڤیزای ناچاری ( كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز / وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌درێت به‌ نوسراو ) ده‌بێت له‌ دۆسییه‌ی تایبه‌تدا ئه‌وه‌لیات سكان بكرێت ، تاكو بزانرێت كه‌سی بیانی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ڕێگه‌ی پێدراوه‌  بۆ ناو هه‌رێم.
4-    ده‌بێت له‌لایه‌ن بنكه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ ئامارێك به‌ شێوه‌یه‌كی دروست ساڵانه‌ ڕێكبخرێت بۆ ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌ ڤیزا دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (30)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ( كاروباری نشینگه‌)  ژماره‌  (1729 له‌ 2/2/2014)

ئه‌و هاوڵاتیه‌ بیانیانه‌ی كه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن‌و پێویستیان به‌ ڤیزه‌ هه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڤیزا وه‌رده‌گرێت ‌و منداڵه‌كانیان هه‌رزه‌كارن له‌ ته‌مه‌نی (11) ساڵ ‌و به‌ره‌و خواره‌وه‌ منداڵه‌كانیان پێویست به‌ ڤیزه‌ ناكات به‌ مه‌رجێك  له‌گه‌ڵ دایك ‌و باوكیان بن له‌گه‌شته‌كه‌دا.
—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (31)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (27289 له‌ 21/12/2013)‌و نوسراوی پارێزگای سلێمانی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی گشتی ژماره‌  (5406 له‌ 9/3/2014) .

ئه‌و كرێكاره‌ بیانیانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كــــوردستانه‌وه‌  داخڵ ده‌بن بـــه‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یـــان پێنه‌درێت بـــچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كــــــوردستان كار بكه‌ن ، بــــه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لایـــــه‌نی سه‌رپێچی كــــــار ڕووبه‌ڕووی ڕێكــــاری یاســـــایی ده‌كــــرێته‌وه‌ .
—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (32)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (5057 له‌ 3/4/2014) ‌و له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

پێدانی (ناسنامه‌ی أقامه‌) به‌ هاوڵاتیانی سوری ئه‌وانه‌ی كه‌له‌شار و شارۆچكه‌كان نیشته‌جێن بۆ ماوه‌ی (6) مانگ وه‌ك هاوتای په‌ناهه‌نده‌كانی سوری كه‌ له‌ناو كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن، دوای ته‌واوكردنی ڕێ‌ وشوێنی پێویست  و وه‌رگرتنی (8) هه‌زار دینار بۆ هه‌ر  كارتێكی ( أقامه‌).
—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (33)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزه‌ ژماره‌ (7991له‌ 21/4/2014)

به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نشینگه‌ نه‌درێت به‌و به‌نگلادیشیانه‌ی كه‌وا له‌ڕێگای به‌غداوه‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (34)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان / فه‌رمانگه‌ی یاسایی ژماره‌ (1504 له‌ 26/1/2014) وه‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (2049 له‌ 6/2/2014) وه‌ نوسراوی به‌ڕێز/ پارێزگاری سلێمانی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ / به‌شی نهێنی ژماره‌ (2227 له‌ 11/5/2014) وه‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی /بیانیه‌كان/ هۆبه‌ی كاروباری توركه‌كان ژماره‌(4369 له‌ 4/5/2014) وه‌نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان/ به‌دواداچوون/ ژماره‌ (22657 له‌ 10/4/2014) كه‌ هاوپێچن وه‌ ئاماژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی (27/4/2014) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی نشینگه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك ) به‌ڕێزی بڕیاری دا :-
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی هاتنی هاوڵاتیانی ووڵاتی توركیا له‌ (15) ڕۆژ بۆ (30) ڕۆژ (سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی شاره‌كان) بكه‌ن گه‌ر بڕیاری مانه‌وه‌یان دا له‌و ماوه‌یه‌ زیاتر بمێننه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، واته‌ جیا له‌ بیانیه‌كان كه‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی (15) ڕۆژ دا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه‌ بكه‌ن.
—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (35)

په‌یوه‌ست به‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌چنه‌ خاكی ووڵاتی ئێرانه‌وه‌، وه‌ له‌ ئێران ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌شكێ‌ یاخود به‌ هۆكارێكی تر به‌بێ‌ ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ سه‌ره‌تا وه‌ك له‌ هاوپێچدا هاتووه‌ شۆفێره‌كان به‌ نوسراو بنێرنه‌ ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی باشماخ) دواتر به‌پێی وه‌ڵامیان مۆری هاتن بێ‌ ئۆتۆمبێل بۆ شۆفێره‌كه‌ بكه‌ن، وه‌لـــه‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران به‌هه‌مان شێوه‌ مۆری ڕۆشتنی بێ‌ ئۆتۆمبێلی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێم، دووباره‌ به‌ نوسراو بینێرنه‌ ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی باشماخ) بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونی خۆیان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ بده‌ن، دواتر به‌پێی وه‌ڵامیان مۆری هاتن به‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ بۆ شۆفێره‌كه‌ بكه‌ن ، به‌ده‌ر له‌م كاره‌ ( اجتهاد) قبوڵ ناكرێت‌و لێكدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ده‌كرێت وه‌توشی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بن ،ئه‌م كاره‌له‌ هه‌موو مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ ده‌كرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (36)

هاوپێچ له‌گه‌ڵ نوسراوماندا وێنه‌یه‌ك له‌ پسوڵه‌ی گوزه‌ری نوێ‌ ، له‌ (بنكه‌ی نشینگه‌ی پیشاپور) ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی دهۆك ده‌رده‌چێت ، له‌ جیاتی مۆری دخولی  به‌كاری بهێنن بۆ كاری (إقامه‌) ئه‌م پسوڵه‌ یه‌ بۆ دانیشتوانی ووڵاتی (سوریا) ده‌رده‌چێت كاتێك دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ (بنكه‌ی نشینگه‌ی پیشاپور) پێیان ده‌درێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (37)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ژماره‌(3522 له‌ 4/3/2014) كه‌ هاوپێچه‌ وه‌ ئاماژه‌ به‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی (2/3/2014) له‌گـــه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ:-
بڕیار درا به‌ گوزه‌ر نه‌كردنی كرێكاره‌ بیانیه‌كان له‌ پارێزگایه‌كه‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌كی تر له‌ناو هه‌رێمدا،هه‌روه‌ها هه‌ركۆمپانیایه‌ك كه‌ داوای كرێكاری بیانی ده‌كات بۆ ڕاپه‌راندنی پڕۆژه‌كانی ، پێویسته‌ به‌پێ‌ ی گرێبه‌ستی نێوانیان كاربكه‌ن پاش ته‌واو بوونی گرێبه‌سته‌كه‌و له‌كاتی تازه‌نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ پێویسته‌ كرێكاره‌ بیانیه‌كه‌ هه‌رێم به‌ جێ‌ بهێڵێت.
—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (38)

ئاماژه‌ به‌ ڕێنمایی ژماره‌ (22341 له‌ 3/9/2012) ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ به‌شی ڤیزا، خاڵی یه‌كه‌م بڕگه‌ی (أ+ب).
هه‌ڵگری تراڤل دۆكیۆمێنتی ووڵاتانی (یه‌كێتی ئه‌وروپا ،ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، نیوزله‌ندا، بریتانیا،سویسرا) گه‌ربیانی بوون ‌و كوردی سێ‌ پارچه‌كه‌ی كوردستان (باكور،ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا) نه‌بوون، پێویست به‌ ڤیزا ناكات ‌و ته‌نها مۆری (دخول) ی و مۆری (له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا سه‌ردانی نشینگه‌ بكه‌ن) ی بۆ ده‌كرێت.
—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (39)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (4183 له‌ 16/3/2014 ) كه‌ هاوپێچه‌.
ئه‌و به‌نگلادیشیانه‌ی له‌ پێش ساڵی (2010) داخل بوون له‌ كوردستان‌و عێراق، ئه‌وانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ( به‌شی ڤیزا) داخڵ نه‌بوون ، مانه‌وه‌ی یه‌ك ساڵیان بده‌نێ‌، به‌مه‌رجێك خاوه‌ن كار (تعهد) بدات لای (كاتب عدل) كه‌ دوای ساڵه‌كه‌:-
أ‌-    كه‌سی بیانی ئاماده‌بكات له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌.
ب‌-    تكتی فڕۆكه‌ی بۆ ببڕێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی خۆی.
ئه‌وانه‌ی دوای ساڵی (2010) داخڵ بوون به‌ده‌ر له‌ ڕێگای (وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌شی ڤیزا) سنورداش بكرێنه‌وه‌ له‌ڕێی بڕینی (تكتی فڕۆكه‌) له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری لا كردوون.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (40)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی بنكه‌ی نشینگه‌ی باشماخ ژماره‌ (343 له‌ 12/5/2014).
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ڤیزای (لاصق / ستیكر) ی سه‌ر پاسپۆرتیان لێبوه‌ته‌وه‌ پێویسته‌:-
1-    ئه‌گه‌ر ڤیزاكه‌ خۆی لێبوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆكارێك به‌ده‌ر له‌ ئاره‌زووی كه‌سه‌كه‌‌و نیه‌ت خراپی  له‌سه‌ر نه‌بوو ، وه‌كێشه‌ی بۆ ناسینه‌وه‌ی  دۆكیۆمینته‌كه‌ دروست نه‌كردبوو، كاری بۆ بكرێت.
2-    به‌ پێچه‌وانه‌ی خاڵی سه‌ره‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستكاری كردبوو وه‌كێشه‌ی بۆ ناسینه‌وه‌ی دۆكیومینته‌كه‌ دروستكردبوو ، بدرێت به‌ دادگا.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (41)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كارو ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار/ سلێمانی ژماره‌ (241230 له‌ 8/5/2014) هه‌ر كرێكارێك یان خزمه‌تگوزارێك له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌وه‌ ڤیزای نــــاچاری بۆ كــــراوه‌ له‌ دوای هاتنی بۆ هه‌رێمی كوردســـتان، پێویـــــسته‌ به‌ بێ‌ گرێبه‌ستی كــــار له‌لایه‌ن (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار/ به‌كارخستن) ه‌وه‌ نه‌بێت، كاری مانه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (42)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی / به‌شی كاروباری یاسایی/ سلێمانی ژماره‌ (2403 له‌ 8/7/2013)

هاوپێچ وێنه‌یه‌ك له‌ ڕێنمایی ژماره‌ (3) ساڵًی (2013) تان بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ین تایبه‌ت به‌ (كاركردنی كرێكاری بیانی له‌ ( هه‌رێمی كوردستان _ عێراق) ، به‌مه‌رجێك  (متناقض- هاودژ  ) نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاسای ژماره‌ (118) ی ساڵی ( 1978) ی مانه‌وه‌.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (43)

هه‌ر كه‌سێكی عێراقی كه‌ كه‌سێكی بیانی ده‌گرێته‌ خۆی‌و شوێنی نیشته‌جێ‌ بوونی بۆ ئاماده‌ ئه‌كات پێویسته‌ له‌ماوه‌ی (48) كاتژمێردا ئاگاداری (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌) بكات به‌ پێی مادده‌ی (10/2) له‌یاسایی (118) ی ساڵی (1987) نشینگه‌ ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌ ‌و توشی سزای یاسایی خۆی ده‌بێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (44)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی (وه‌زاره‌تی كار ‌وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) ژماره‌ (283له‌ 24/4/2014) و ( وه‌زاره‌تی دارایی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێریاری / ژماره‌ (3785 له‌ 12/5/2014) كه‌هاوپێچه‌  .
بڕیاڕ درا به‌ دانانی سێ‌ لیژنه‌ی جیاواز ، له‌شاره‌كانی (سلێمانی ،هه‌ولێر،دهۆك) به‌مه‌به‌ستی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگوزار‌و كرێكاره‌ بیانیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی (وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) یه‌وه‌ (ڤیزا)یان وه‌رگرتووه‌ ، له‌دوای ته‌واو بوونی گرێبه‌ستی كاركردنی یاخود هه‌ر هۆكارێكی تر، كه‌ سنورداش كردن بوو به‌ بڕیار بۆی‌و (تكتی فڕۆكه‌)ی نه‌بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆی ده‌كرێت سود له‌ ژماره‌ حسابی بانكی (2537) وه‌ربگیرێت ‌و له‌و (تأمینات)ه‌ی كۆمپانیاكان دایان ناوه‌ ( تكتی فڕۆكه‌)ی بۆ ببڕێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رمانه‌وه‌ ( ملازمی دوو / گۆران قادر حمه‌ امین) سه‌باره‌ت به‌ سنوری پارێزگای سلێمانی.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (45)

منداڵ‌و خێزانی كه‌سێكی بیانی كه‌كارناكه‌ن ، پێویسته‌ (أقامة) كانیان له‌ درێژترین كاتدا له‌ (أقامة) ی خاوه‌ن خێزان زیاتر نه‌بێت .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (46)

بـــۆ كــاركــردنی بـــیانی بۆ خـــوار تــه‌مه‌ن (18) ســاڵ ئــه‌م خـــاڵانه‌ په‌یـــره‌و بـــكه‌ن :-
1-    پشتگیری شوێنی كاركردن.
2-    لاری نه‌بوونی (ولی)  واته‌ (باوك  یا خود  با پیره‌)  بۆ كاركردنی  كه‌سه‌كه‌.
3-    به‌ شه‌و نابێت كاربكات.
4-    كاره‌كه‌ی نابێت  قورس بێت.
5-    كاره‌كه‌ی نابێت  مه‌ترسی داربێت.
6-    پێویسته‌ له‌ (6) كاتژمێر  زیاتر كارنه‌كات.
7-    ته‌مه‌نی له‌ (15)  ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
8-    له‌ ڕۆژانی پشووی  فه‌رمیدا كارنه‌كات.
9-    خاوه‌ن كار ( به‌ڵێن نامه‌) بدات له‌سه‌ر خاڵه‌كانی  (8،7،6،5،4،3)  لای  كاتب عدل.
10-    ڕه‌زامه‌ندی ئاسایش وه‌ربگیریت  بۆی.
11-    پشكنینی خوێن بكرێت بۆی.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (47)

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ بیانیانه‌ی كه‌ پشكنینی خوێن ده‌كه‌ن ده‌بێت له‌یه‌كێك له‌م سه‌نته‌رانه‌ پشكنین بكه‌ن ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كار به‌ هیچ نوسراوێكی پشكنینی دیكه‌ ناكرێت له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ .
1-    تاقیگه‌ی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی.
2-    سه‌نته‌ری تاقیگه‌ی نشینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی.
3-    تاقیگه‌ی گشتی ته‌ندروستی كۆیه‌.
4-    تاقیگه‌ی گشتی ته‌ندروستی ڕانیه‌.
5-    تاقیگه‌ی گشتی ته‌ندروستی كه‌لار.
6-    تاقیگه‌ی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (48)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی قائمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی  سلێمانی ژماره‌  (3119 له‌ 17/6/2014).
سه‌باره‌ت  به‌ دیارده‌ی سواڵكردن ، ئه‌م خاڵانه‌ په‌یره‌و بكه‌ن :-
1-    له‌ بنكه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌  گه‌ر بۆتان ده‌ركه‌وت كه‌سێك بۆ سواڵكردن دێته‌ هه‌رێمی كوردستان ، ڕێگای هاتنی مه‌ده‌ن‌و ڕاسته‌وخۆ سنورداشی بكه‌نه‌وه‌‌و ناو ژماره‌ی پاسپۆرتی به‌ نوسراو بنێرێن بۆمان تاكو لای خۆمانه‌وه‌ كاری پێویستی بۆ ئه‌نجامبده‌ین.
2-    ئه‌و سواڵكه‌ره‌ بیانیانه‌ی له‌ڕێی لیژنه‌كانی قائمقامیه‌ته‌وه‌ دێنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ پێی ماده‌ی (5) له‌یاسای مانه‌وه‌ی ژماره‌ (118) ی بیانیه‌كان ساڵی (1978) سنورداش ده‌كرێنه‌وه‌ ‌و ناویان ده‌خرێته‌ لیستی قه‌ده‌غه‌وه‌ .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (49)

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و (ئێرانیانه‌ی) كه‌سود له‌ (15) ڕۆژ هاتنیان ده‌بینین و سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ناكه‌ن بۆ پێدانی مانه‌وه‌       پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ بكه‌ن :-
1-    نابێت بیانیه‌كان كاری ده‌ستگێڕی‌و گه‌ڕۆك بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت كارێكی گونجاو ‌و دیار ‌و(پابت) بێت ‌و سودی لێ‌ ببینین.
2-    گه‌ر بیانیه‌ك ویستی به‌ به‌رده‌وامی سود له‌ (15) ڕۆژی هاتنی سه‌رسنور ببینێت له‌ چوار جار زیاترله‌ساڵێكدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی (ئاسایش ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ‌و بازگه‌كانه‌وه‌) ده‌ستگیر ده‌كرێن ‌و ده‌نێردرێنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان وه‌ مۆری (تأشیرة السفر  والعودة) ی بۆ ده‌كرێته‌ سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (7) ڕۆژ، بۆ ناسینه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی لای سه‌ره‌وه‌.
3-    دوای جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی خاڵی (2) كه‌سی ئێرانی ده‌توانێت یه‌كجاری تر بێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان ‌و له‌ ماوه‌ی (15) ڕۆژی هاتنی دا ده‌توانێت نوسراوێك بهێنێت له‌شوێنی كاریه‌وه‌ تاك‌و كاری نشینگه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
4-     گه‌ر سودی له‌ خاڵی (2+3) نه‌بینی ‌و به‌رده‌وام بوو ئه‌و كاته‌ سنورداشی وڵاتی خۆی ده‌كرێته‌وه‌‌و ناتوانێت جارێكی تر بێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ده‌ڕواته‌ (بلاك لیسته‌وه‌).

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (50)

پێویسته‌ له‌كاتی داخڵكردنی زانیاری له‌ كۆمپیوته‌ره‌كاندا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ بكرێت:-
1-    داخڵكردنی زانیاری سه‌ر به‌ڵگه‌كان پێویسته‌ وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ پڕ بكرێته‌وه‌ بێ‌ ده‌ستكاری‌و جیاوازی له‌ به‌ڵگه‌كه‌دا.
2-    له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر چه‌ند زمانێك نوسرابوو پێشه‌نگی (أولویه‌) بۆ زمانگی ئینگلیزی ده‌بێت.
3-    له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا سه‌رجه‌م وشه‌كان وه‌ك خۆی بنوسرێت له‌كاتی بوونی ژماره‌و پیت ‌و سپه‌یسدا.
4-    به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌ك (أحوال مدنی‌و جنسیه‌ی عراقی) وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌ كوردی بنوسرێت نه‌ك بكرێت به‌ لاتینی.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (51)

 له‌كاتی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی كه‌سی بیانی كه‌ ڕه‌زامه‌ندی ڤیزای هه‌بوو پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكرێت:-
1-  له‌نوسراوه‌كانی داواكاری ڤیزادا پێویسته‌ به‌شی ڤیزا پشت به‌ ناوی ته‌واوی سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ ببه‌ستێت.
2- له‌كاتێكدا كه‌سی بیانی كه‌داوای ڤیزا ده‌كات‌و پاسپۆرته‌كه‌ی له‌ (6) مانگ كه‌متری تێدا بێت پێویسته‌ به‌شی ڤیزا لایه‌نی داواكار ئاگادار ‌و ڕێنمایی بكات.
3- له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌سی بیانی پاسپۆرتی گۆڕی بوو پێویسته‌ وێنه‌یه‌ك له‌ كۆپی پاسپۆرته‌ كۆنه‌كه‌ی پێبێت له‌كاتی هاتن بۆ هه‌رێمی كوردستان، یان نوێنه‌ری كۆمپانیا ناچار بكرێت  وێنه‌یه‌ك له‌كۆپی پاسپۆرته‌ كۆنه‌كه‌ی ببات بۆ سنوری هاتنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی / به‌شی ڤیزا.
4-  ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه‌ پابه‌ند نه‌بوو ڕاسته‌وخۆ ، كه‌سی بیانی (سنورداش) بكرێته‌وه‌.
5-پێویسته‌ نوێنه‌ری فه‌رمی كۆمپانیا (باجی په‌سه‌ندكراو) ی هه‌بێت‌و جێگیر بێت، ته‌نها خۆی ڕێگه‌ پێدراو بێت گه‌شتیاره‌كه‌ وه‌ربگرێت، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی / ڤیزا.
6- پێویسته‌ (به‌شی ڤیزای) فڕۆكه‌خانه‌ به‌ وه‌رگر كرێكار‌و كارگوزاری ماڵان بدات به‌ نوێنه‌ری كۆمپانیاكان.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (52)

ئاماژه‌ به‌هه‌ردوو نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان / كـــاروباری نشینگه‌/ ژماره‌ ( 752 لـــه‌ 7/7/2014) ‌وه‌ ژماره‌ (7647 له‌ 27/5/2014) .
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به‌ ڤیزای ساخته‌ ده‌یانه‌وێت بێنه‌ناو هه‌رێمی كوردستان  ڕێگایان پێ‌ نه‌درێت ‌و به‌هه‌مان  فڕۆكه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆیان ‌و داوابكرێت  قه‌ده‌غه‌یان له‌سه‌ر دابنرێت  له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ‌و فڕۆكه‌خانه‌كان تا نه‌توانن جارێكی تر هه‌وڵی له‌م جۆره‌ بده‌ن  بۆ هاتنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (53)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن‌و ڕاهێنانی پیشه‌یی /سلێمانی/به‌شی به‌كارخستن ژماره‌ (10819 لــــه‌ 28/10/2013)
سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی هێنانی كرێكاری بیانیان هه‌یه‌ ئه‌توانن كاری مانه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن:-
1-  سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی هێنانی كرێكاری بیانیان هه‌یه‌ بۆیان نیه‌ كارتی مانه‌وه‌ (أقامه‌) بۆ كرێكاری بیانی بكه‌ن.
2-  سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی هێنانی كرێكاری بیانیان هه‌یه‌ بۆیان هه‌یه‌ ته‌نها هه‌واڵی گه‌یشتن (خبر وصول)‌و (پشكنینی پزیشكی) بكه‌ن بۆ كرێكاره‌كانیان له‌سه‌ره‌تای گه‌یشتنیانه‌وه‌.
3-  سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی هێنانی كرێكاری بیانیان هه‌یه‌ مۆڵه‌تی داواكردنی ڤیزای ناچاریان هه‌یه‌ بۆ كه‌سانی بیانی.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (54)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (7543 لــــه‌ 26/5/2014).

هاوپێچ له‌گه‌ڵ نوسراوماندا وێنه‌یه‌ك له‌ نووسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ند ییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ژماره‌ (2075 لـــه‌ 14/4/2014) له‌گه‌ڵ هاوپێچه‌كانی بۆتان ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ین بۆ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كه‌ بریتی یه‌ له‌:-

1- مامه‌ڵه‌كردنی شایسته‌ له‌گه‌ڵ دبلۆماتكاران ‌و كاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌رێم به‌پێی پره‌نسیپه‌ دبلۆماسیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان ‌و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ دبلۆماتكاران‌و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی‌و كاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاسانكاری له‌كاتی هاتووچۆ كردنیان له‌ناو شاره‌كان‌و له‌نێوان شاره‌كان‌و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كار ‌و چالاكییه‌كانیان.

2- به‌ پێویستی ده‌زانین وێنه‌یه‌ك له‌ تابلۆی دبلۆماسی كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ئۆتۆمبێلی نوێنه‌رایه‌تییه‌كان‌و دبلۆماتكاران ده‌درێت ‌و هه‌روه‌ها تابلۆی تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێله‌كانی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گشتاندنی بۆ بكرێت به‌سه‌ر گشت دامه‌زراوه‌كانی هێزی ناوخۆ‌و پۆلیسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌روه‌ها به‌سه‌ر بازگه‌ ‌و فه‌رمانگه‌ ‌و  یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ سنوره‌كان ‌و له‌ شاره‌كان به‌ مه‌به‌ستی به‌رچاو ڕوونیان سه‌باره‌ت به‌ ناسینه‌وه‌ی دبلۆماتكارن‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كردنیان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وێنه‌یه‌ك له‌و تابلۆیه‌ هاوپێچی ئه‌م نووسراوه‌ كراوه‌، به‌ڵام واباشه‌ ئاماژه‌ بكرێت به‌وه‌ی كه‌ ژماره‌‌و ناوی وڵاته‌كان له‌سه‌ر تابلۆكه‌ به‌ پێی نوێنه‌رایه‌تیه‌كان ده‌گۆڕێت ، هه‌روه‌ها ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ هه‌ندێك له‌و نوێنه‌رایه‌تیانه‌ تابلۆی شارستانی ئاسایی به‌كارده‌هێنن.

3- وڵاتی میواندار ده‌بێ‌ پاسه‌وانی ‌و ئاسایشی كونسوڵگه‌ری دابین بكات له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا ‌و به‌رپرسیاره‌ له‌ پاراستنی ته‌لاری كونسوڵگه‌ری‌و گشت به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناو كونسوڵگه‌ری.

4- له‌كاتی تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان هه‌ردوولا ده‌بێ‌ وڵاتی میواندار به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسایشی كونسوڵگه‌ری بكات ‌و كه‌ل ‌و په‌ل‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناو كونسوڵگه‌ری بپارێزێت.

5- له‌كاتی داخستنی كاتی یان به‌رده‌وامی كونسوڵگه‌ری ده‌بێ‌ وڵاتی میواندار به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسایشی كونسوڵگه‌ری بكات ‌و كه‌ل ‌و په‌ل‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان بپارێزێت.

6- كونسوڵگه‌ری مافی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئاڵا‌وسومبلی نیشتمانی یان نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی خۆی له‌ناو سنوری كونسوڵگه‌ری.

7- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی وڵاتی میواندار بۆی نیه‌ به‌ بێ‌ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كونسوڵگه‌ری بچێته‌ ناو سنوری كونسوڵگه‌ری.

8- به‌ڵام له‌كاتی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ یان هه‌ر كاره‌ساتێكی تر كه‌ پێویستی به‌ كاردانه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ‌ هه‌یه‌ بۆ پاراستنی كونسوڵگه‌ری  وا داده‌نرێت كه‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كونسوڵگه‌ری وه‌رگیراوه‌.

9-  وڵاتی میواندار به‌رپرسیاره‌ تی تایبه‌تی له‌ ئه‌ستۆیه‌ بۆ گرتنه‌ به‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ پاراستن‌و به‌رگریكردن له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی به‌زاندن ‌و تێكدان شێواندنی ئاسایشی كونسوڵگه‌ری یان شێواندنی شكۆی كونسوڵگه‌ری.

10- ته‌لاری كونسوڵگه‌ری ‌و كه‌ل‌وپه‌ل‌و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی پارێزراون له‌به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن وڵاتی میواندار بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری نیشتیمانی یان سوودی گشتی.

11-  ته‌نانه‌ت له‌ كاتی روو به‌ روو بوونه‌وه‌ی چه‌كداریش وڵاتی میواندار ده‌بێت پاسه‌وانی ‌و پارێزگاری له‌ كونسوڵگه‌ری ‌و گشت كه‌ل‌و په‌ل‌و ئه‌رشیف ‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی بكات.

12-  پێشكه‌شكردنی پارێزبه‌ندی تایبه‌ت به‌ نێرده‌ی كونسوڵگه‌ری ‌و ئه‌ندامانی كونسوڵگه‌ریه‌ گشتیه‌كان‌و ته‌واوی ئه‌ندامانی نێرده‌ی كونسوڵگه‌ری به‌مه‌به‌ستی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی ده‌وڵه‌تی میوان له‌ وڵاتی میواندار.

13-  به‌ ڕه‌چاوكردنی یاسا‌و ڕێنمایی تایبه‌ت به‌و ناوچانه‌ی سنورداركراوه‌ و یان هاتوچۆی  قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ له‌ ووڵاتی میواندار بۆ سه‌ردان كردن، ده‌وڵه‌تی میواندار ده‌بێت ئازادی هاتووچۆ مسۆگه‌ر بكات بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی كونسوڵگه‌ری.

14- ده‌وڵه‌تی میواندار ده‌بێت ئازادی په‌یوه‌ندی كردن مسۆگه‌ر بكات بۆ كونسوڵگه‌رییه‌كان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاری فه‌رمیانه‌وه‌ هه‌یه‌.

15-  كونسوڵگه‌ری له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن به‌ حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ وه‌یان به‌ نێرده‌ دبلۆ ماسیه‌كانی تر، ده‌توانن هه‌موو ئامرازێكی په‌یوه‌ندیكردنی گونجاو به‌كاربهێنن له‌ نێوانیشیاندا په‌یامبه‌ری جانتای دبلۆماتكاران یان كونسوڵه‌كان ‌و جانتای دبلۆ ماسی ‌و نامه‌ی موشه‌فه‌ر ، ته‌نها نابێت كونسوڵگه‌ری وێستگه‌ی بێ‌ سیم دابمه‌زرێنێت‌و به‌كاری بهێنێت به‌ بێ‌ ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی میواندار.

16- نامه‌و نوسراو به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی پارێزراون‌و نابێت بكرێنه‌وه‌ ‌و ڕابگیرێن ‌و بپشكێنرێن، ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه‌ لایه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌تی میواندار هۆكاری ته‌واویان هه‌بێت كه‌ ئه‌و جانتایه‌ شتی تری تێدایه‌.

17- هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تی میوان ئازادن له‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ نێرده‌ی كونسوڵگه‌ری وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

18-له‌كاتی ده‌ستگیركردن یان ده‌ست به‌سه‌ركردنی هاوڵاتیانی بیانی ده‌بێ‌ وڵاتی میواندار كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌،به‌ومه‌رجه‌ی كه‌ هاوڵاتیه‌كه‌ خۆی داوای كردبێت.

19- ده‌وڵه‌تی میواندار له‌كاتی ڕوودانی ڕووداو و مردن ‌و وه‌سیه‌ت به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌تی میوان ده‌بێت به‌ بێ‌ دواكه‌وتن كونسوڵگه‌ری ئاگادار بكاته‌وه‌.

20- ده‌بێت ده‌وڵه‌تی میواندار به‌ڕێز‌و شكۆمه‌ندی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كونسوڵگه‌ری بكات ‌و هه‌موو ڕێوشوێنێكی گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له‌ باری كه‌سایه‌تی‌و ئازادی ‌و كه‌رامه‌تیان.

21- ئه‌ندامانی كونسوڵگه‌ری نابێت بگیرێن یا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن یان زیندان بكرێن ته‌نها له‌ حاڵه‌تی تاوانی ترسناك نه‌بێت ‌و ئه‌وه‌ش به‌ پێی بڕیاری دادگا ده‌بێت.

22- له‌كاتی گرتن یان ده‌ستبه‌سه‌ركردن یان زیندانی كردنی ئه‌ندامانی كونسوڵگه‌ری له‌سه‌ر تاوانی ترسناك ده‌بێ‌ ده‌ستبه‌جێ‌ كونسوڵگه‌ری ئاگادار بكرێته‌وه‌.

23-  دبلۆماتكارو ئه‌ندامانی كونسوڵگه‌ری پارێز به‌ندیان هه‌یه‌ ‌و پارێزراون له‌ دادگایی كردن.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (55)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان  ژماره‌ (7646 له‌ 27/5/2014).
قه‌ده‌غه‌ی هاتن‌و قه‌ده‌غه‌ی ڕۆشتن له‌گه‌شته‌كانی ناوه‌وه‌ی عێراق ‌و هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت  به‌ هه‌مان شێوه‌ی  گه‌شته‌كانی هاتن‌و ڕۆشتن بۆ  ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كه‌ كاری پێده‌كرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (56)

 ئاماژه‌ به‌ ڕاسپارده‌ وپێشنیاره‌كانی فه‌رمانمان ژماره‌ ( 7/1/23875 له‌ 9/6/2014) وه‌ بۆباشتر به‌رێكخستن وكاراكردنی كاروباری (ڤیزا) ئه‌م ڕێنماییه‌مان ده‌ركرد:-

1- سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی (ڤیزای ناچاری) بچێته‌وه‌ به‌رده‌م لێپرسراوی به‌شی ڤیزای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان وه‌ده‌ست نیشان بكرێت تا مۆرو ئیمزا بكرێت‌و بنێردرێت بۆ به‌شی ڤیزای فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.

2- پێویسته‌ نوێنه‌ری كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌ به‌شی (به‌دواداچوون) دیاری بكرێت‌و (باج) یان بۆ بكرێت ، ‌وه‌ به‌خۆیان دا هه‌ڵی بواسن كاتێك سه‌ردانی به‌شی ڤیزای فڕۆكه‌خانه‌ ده‌كه‌ن.

3- پێویسته‌ به‌شی ڤیزای فڕۆكه‌خانه‌ كاری بۆ نه‌كات گه‌ر نوێنه‌ره‌كه‌ خۆی ‌و باجی ئاماده‌ نه‌بوو له‌ پێشیدا.

4- ده‌كرێت كۆمپانیایه‌ك زیاتر له‌یه‌ك نوێنه‌ری هه‌بێت بۆ حاڵه‌تێك گه‌ر كه‌سێكیان ئاماده‌ نه‌بوو به‌دیله‌كه‌ی كاره‌كانی بكات.

5- پێویسته‌ به‌شی ڤیزای فڕۆكه‌خانه‌ ، لای خۆی ئاماژه‌ بدات له‌ په‌ڕاوێكدا كه‌ كه‌سانی بیانی (تسلیم) به‌ نوێنه‌ره‌كه‌ كردووه‌ ‌و پێویسته‌ نوێنه‌ره‌كه‌ش واژۆی  بكات.

6- نوسراوه‌كانی داواكاری ڤیزا به‌ (ژمه‌) بدرێته‌ نوێنه‌ری كۆمپانیا له‌لایه‌ن به‌شی ڤیزای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێر بنێردرێته‌ بنكه‌ی نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌و به‌ (ژمه‌) لێی وه‌ربگیرێت.

7- له‌كاتی كه‌م ته‌رخه‌می نوێنه‌ری كۆمپانیا به‌ نوسراو له‌ بنكه‌ی نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ بنێردرێت  بۆ به‌شی ڤیزای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان  و كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی دیاری بكرێت .

8- ده‌وامی فه‌رمی به‌شی كارگێڕی فــــڕۆكه‌خانه‌ بكـــــرێت به‌ (شفتات)  وه‌ك ( فرۆكه‌خانه‌ی بغداد و فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر) و مه‌رزه‌ سنورییه‌كانی (ابراهیم خلیل،باشماخ،په‌روێزخان) له‌به‌ر گرنگی كاره‌كانیان‌و پێویستی و كێشه‌ی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان كه‌ڕووبه‌ ڕوویان ده‌بنه‌وه‌ له‌ شه‌واندا.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (57)

1-    جه‌خت بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر مۆری (15) پانزه‌ ڕۆژی هاتن بۆ غه‌رامه‌ كردن .
2-    كه‌سی بیانی خاوه‌ن (أقامه‌) ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو ، كارتی أقامه‌كه‌ی (EXP ) بوو، پێویست به‌ غه‌رامه‌ كردن ناكات.
3-    خاڵی (1+2) ی لای سه‌ره‌وه‌ (EXP ) بوو بێت واته‌ به‌سه‌ر چوو بێت ئه‌وكاته‌ ته‌نها خاڵی (1) غه‌رامه‌ ده‌كرێت واتا یه‌ك غه‌رامه‌ی هه‌یه‌، وه‌ به‌پێی خشته‌ی غه‌رامه‌ ، غه‌رامه‌ بكرێت.
4-    هاتنی كه‌سانی توركی (30 سی ڕۆژ) ی بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت نه‌ك (15) پانزه‌ ڕۆژ.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (58)

هه‌ندێك له‌ ووڵاتانی وه‌ك (هندستان، نیپاڵ،به‌نگلادش، فلیپین) كه‌پاسپۆرتی هاوڵاتیه‌كیان (EXP ) ده‌بێت‌و ده‌یه‌وێت گه‌شت بكاته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆی (وڵاتی دایك) هه‌ندێك كێشه‌ی دێته‌ پێش وه‌ك:-

1-  پێویسته‌ پێش گه‌شتكردن و (بلیت بڕین) سه‌ردانی قنصل گه‌ری وڵاته‌كه‌ی بكات له‌ (هه‌ولێر، بغداد) به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی یان تازه‌كردنه‌وه‌ی .

2- كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی گه‌ر پاسپۆرته‌ (EXP ) ه‌كه‌ی درێژنه‌كرده‌وه‌ ، ئه‌وكاته‌ (لیزه‌ پاص/ جواز مرور) ی بۆ ده‌كات ، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی دایك.

3- گه‌ر كه‌سی بیانی بۆی نه‌كرا خاڵی (1+2) جێ‌ به‌ جێ‌ بكات ئه‌وكات ده‌توانێت بلیتی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ ببڕێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی دایك، واته‌ به‌ (ترانزێت) ناتوانێت گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات .

4- گه‌ر گه‌شتیار ناچاربوو به‌ (ترانزێت) گه‌شت بكاته‌وه‌ بۆ (وڵاتی دایك) ئه‌و كات پێویسته‌ (ID / كارت) هاوپێچ بكات له‌گه‌ڵ پاسپۆرته‌كه‌.

5- پێویسته‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ (تأشیره‌ سفر / EXIT/VISA ) ی بۆ نه‌كرێت، تاك‌و خاڵه‌كانی لای سه‌ره‌وه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ ده‌كات.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (59)

له‌كاتی داخڵ كردنی كه‌سی بیانی له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانی (شخصی) به‌ ته‌له‌فون له‌ لایه‌ن (أمر) ه‌ وه‌ پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌ بكه‌ن:-
1- ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌له‌ڕێگه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ داخڵ ده‌كرێن پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری شه‌فت له‌كاتی هاتنی نامه‌كه‌دا یان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ردا یه‌كسه‌ر زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی كه‌سه‌ بیانیه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزیان وه‌ربگرن وه‌ك (ناوی كۆمپانیا ، ژماره‌ی ته‌له‌فون ، ناسنامه‌ی نوێنه‌ر، چی تر به‌ پێویست ده‌زانرێت).
2-  دروستكردنی فۆرمێك له‌به‌شی ڤیزای فڕۆكه‌خانه‌ كه‌تایبه‌ت بێت به‌ ئه‌فسه‌رانی شه‌فت ، وه‌پڕكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ركه‌سی بیانی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری شه‌فته‌وه‌، وه‌ له‌ فۆڕمه‌كه‌دا (خاڵێك هه‌بێت)، خاوه‌ن پاسپۆرت ئاگادار بێت  كه‌ له‌ماوه‌ی (30) ڕۆژدا پاسپۆرته‌كه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ نامێنێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی به‌شی به‌دواداچوون.
3- ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌ به‌و ڕێگه‌یه‌ داخڵ ده‌كرێن پێویسته‌ له‌ماوه‌ی (30 ) ڕۆژدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ بكه‌ن ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر بكرێت.
4- پاسپۆرتی كه‌سی بیانی بدرێت به‌ به‌شی به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ كۆپیه‌ك له‌ فۆرمه‌كه‌ ، تاكو خاوه‌ندارێتی بدۆزنه‌وه‌ كاری پێویستی بۆ ئه‌نجامبدرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (60)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ ژماره‌ [6474 له‌ 5/5/2014 ] سه‌باره‌ت به‌ (ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ پارێزه‌ران ) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ كاره‌كانیان جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن:-
1-    هه‌رپارێزه‌رێك وه‌كاله‌تی كۆمپانیا  یان نوسراوی لا نه‌بوو نابێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی نشینگه‌ كاری بۆ بكرێت.
2-    هیچ پارێزه‌رێك بۆی نییه‌ وه‌كاله‌ت بداته‌ پارێزه‌رێكی تر وه‌ یان هاوڵاتیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جیاتی ئه‌و كاره‌كان بكات.
3-    هه‌ر پارێزه‌رێك بۆی هه‌یه‌ وه‌كاله‌تی چوار كۆمپانیا یان پڕۆژه‌ی هه‌بێت دوانیان عێراقی بێت وه‌ دوانیان بیانی.
4-    پارێزه‌ر ده‌بێت له‌كاتی سه‌ردانی نشینگه‌ پشكنینی بۆ بكرێت هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی تر وه‌ڕێزیشی لێ‌ بگیریت .
5-    هه‌رپارێزه‌رێك كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز بیانی بوو وه‌ ناسنامه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی هه‌بوو، بۆی نییه‌ كه‌فاله‌تی بییانیه‌كان بكات.
6-    هه‌مــــوو پارێزه‌ره‌كـــان ده‌بێت باجی سه‌ندیكا هه‌ڵبواسن ، تاكوو بزانرێت كــــه‌ پارێزه‌ره‌ وه‌ ئـــه‌مه‌ش ڕێنمایی سه‌ندیكایه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاریان بۆ ناكرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (61)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ ژماره‌ [6474 له‌ 5/5/2014 ] سه‌باره‌ت به‌ (ڕێنمایی تایبه‌ت به‌ نوێنه‌ری كۆمپانیاكان) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ كاریان بۆ بكه‌ن :-

1-    نوێنه‌ر ده‌بێت نوسراوی فه‌رمی كۆمپانیا بهێنێت بۆ نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ی .
2-    نوێنه‌ر بۆی هه‌یه‌ ببێته‌ نوێنه‌ری دوو كۆمپانیا.
3-    هه‌ر نوێنه‌رێك له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دوای مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكێكی تر كه‌وتبێت وه‌لای ئه‌و كۆمپانیایه‌ كارنه‌كات كه‌ ئه‌و نوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی ئه‌و كاته‌ ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌به‌شی یاسا (گومان ده‌كرێت به‌ پاره‌ ئه‌و كاره‌بكات).
4-    هه‌ر نوێنه‌رێك باجی نوێنه‌رایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌واسێت نابێت ڕێگای پێبدرێت بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان.
5-    هه‌موو كۆمپانیاكان بۆیان هه‌یه‌ بێ‌ (نوێنه‌ر یان پارێزه‌ر) كه‌سه‌ بیانیه‌كان بنێرنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌ڵام ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ر یان خاوه‌ن كۆمپانیای له‌گه‌ڵدابێت ئه‌وكاته‌.
6-    بۆ هیچ كۆمپانیایه‌ك نیه‌ كه‌سی بیانی ده‌ستنیشان كات وه‌ك نوێنه‌ر ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ بیانی نیه‌ به‌دوای مامه‌ڵه‌ی كه‌سانی بیانی بكه‌وێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (62)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی/ ژماره‌ [6474 له‌ 5/5/2014 ]  ئه‌م ڕێنماییه‌مان ده‌ركرد:-
1-    هه‌موو ئه‌و بیانیانه‌ی به‌ سیفه‌تی كرێكار له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن وه‌نشینگه‌یان هه‌یه‌ ، به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤیزا بۆ خێزانه‌كانیان نـــاكرێت وه‌ نـــــابێت خێزانی خـــــۆیان بهێننــــه‌ كــــــوردستان، ته‌نها ئه‌و بیانیانه‌ نه‌بێت كه‌ (خاوه‌ن كۆمپانیان ، سه‌رمایه‌ دارن ، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیان ، شاره‌زان ، پسپۆرن) ده‌كرێت كاریان بۆ بكرێت، وه‌خێزانه‌كانیان بێنه‌ كوردستان.
2-    هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ (8) ساڵ له‌ كوردستان ‌و عێراق بوون ، بۆ ساڵی (9) ه‌ م نشینگه‌یان بۆ نوێ‌ ناكرێته‌وه‌ به‌ڵك‌و سنورداشی وڵاتی خۆیان ده‌كرێنه‌وه‌، گه‌ر بڕیارێكی تایبه‌تی به‌ڕێز (وه‌زیر ) نه‌بێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (63)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (64)

   ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزا ژماره‌ [17230 له‌ 8/9/2014] خاڵی شه‌ش بڕگه‌ی (أ) ئه‌م ڕێنماییه‌مان ده‌ركرد:-

1- هه‌ركه‌سێكی بیانی هه‌ڵگری (ڤیزا، سمه‌ المغادره‌ والعوده‌، أقامه‌، خبر وصول) ی عێراقی بوو ، له‌ناوخۆی عێراق‌و سه‌فاره‌ته‌كانی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات پێی به‌خشرابوو،له‌گه‌شتی ناوخۆی ‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ڕێگای پێ‌ بدرێت بێته‌ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گه‌شت‌وسه‌ردان  ته‌نها، به‌ڵام نابێت كاربكات ‌و نابێت نشینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.

2- ڕێنمایی لای سه‌ره‌وه‌ خــــاوه‌ن پاســـپۆرتی (هندی ، پاكستانی ، سوری ،به‌نگلادیشی ، كینی ،أوغندی، نێجیری‌و  نیپاڵی ، أسیوبی ، ئه‌نده‌نوسی، غینیا ، لیبریا و سیرالیون ) ناگرێته‌وه‌،پێویسته‌ (داخل) نه‌كرێت ، ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (65)

  ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ /به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزا ژماره‌ [17230 له‌ 8/9/2014 ] خاڵی حه‌وته‌م   ئه‌م ڕێنماییه‌مان ده‌ركرد:-

1-    ئه‌و كۆمپانیا‌و لایه‌نانه‌ی داوای ڤیزایان كردووه‌ بۆ كه‌سانی بیانی، ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی (أقامه‌) بۆ ئه‌و بیانیانه‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت، گه‌رنا ده‌بێت (دیپۆرت) بكرێنه‌وه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان.
2-    كۆمپانیاكانی هێنانی ده‌ستی كاری بیانی ، پێویسته‌ وێنه‌یه‌ك له‌ گرێ‌ به‌سته‌كانیان بنێرن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تاك و بتوانین (أقامه‌) بده‌ین به‌و بیانیانه‌ی كه‌ هێناویانه‌‌و دراون به‌ شوێنه‌كانی تر.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (66)

 ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئێرانین وه‌ پاسپۆرته‌كانیان وون ده‌كه‌ن پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن:-

1- ئه‌و ئێرانیانه‌ی كه‌ پاسپۆرت وون ده‌كه‌ن ‌و ده‌یانه‌وێت بــــگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كــــۆماری ئیسلامی ئێران پێویسته‌ ڕاپۆرتی پۆلیسییان پێ‌ بێت كه‌ بیسه‌لمێنێت پاسپۆرته‌كه‌ی وون كردوه‌ ،پاشان سه‌ردانی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی بكات ، سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران (لیزه‌ پاص) ی بۆ ده‌كات‌و ده‌توانێت پێی بگه‌رێته‌وه‌ بۆ وڵاتی ئێران ، دوای كردنی (تأشیرة سفر) له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان.

2- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ پاسپۆرت وون ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت لــــه‌ سلێمـــانی پاســـپۆرتی كـــۆماری ئیســــلامی ئێران ده‌ربكه‌ن ، ئه‌وا به‌ پێی ئاگادارینامه‌ی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ماوه‌ی ( 4 تا 5 ) مانگی پێده‌چێت، بۆیه‌ باشتره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ (ئێران) ‌و له‌وێ‌ پاسپۆرت ده‌ربكه‌ن.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (67)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (68)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی ژماره‌ (17370 له‌ 9/9/2014) .

به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی گه‌شت كردن نه‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌ ئۆتۆمبێلی ژماره‌ بیانی هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ خانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ‌و ئۆتۆمبێله‌كانیان لێره‌ به‌ جێ‌ بهێڵن، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت به‌بێ‌ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه‌.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (69)

هه‌ركه‌سێكی بیانی كه‌ مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كات له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ هه‌ردولا (ژن‌ومێرد) یه‌ك نوسراوی پشتگیری شوێنی نیشته‌جێبونیان پێبێت ، كاری بۆ بكرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (70)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی ‌و ئابوریی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئوتومبێل‌و ئامێره‌كان  ژماره‌  (16566 له‌ 17/9/2014) كه‌هاوپێچه‌ ، وه‌نوسراوی بنكه‌ی نشینگه‌ی په‌روێزخان / ژماره‌ (705 له‌ 2/10/2014 ) سه‌باره‌ت به‌هاتنی ئوتۆمبێلی تایبه‌تی كه‌سانی بیانی ، ئه‌م ڕێنماییه‌مان ده‌ركرد:-

أ‌-    سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌ی كه‌به‌ناوی كه‌سی بیانیه‌كه‌وه‌ نیه‌:
1-    ده‌بێت پشتگیری كونسوڵخانه‌ی ووڵاته‌كه‌ی خۆی بهێنێت.
2-    خاڵی یه‌ك ده‌بێت ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكرێت.
3-    فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان نوسراوه‌كه‌ ده‌كات بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ‌وئابوری هه‌رێم.
4-    وه‌زاره‌تی دارایی ‌و ئابوری مۆڵه‌تی ڕێگا پێدانیان بۆ ده‌كات بۆ ناو هه‌رێم.
5-    پاسپۆرته‌كانیان له‌ سه‌ر مه‌رز لێ‌ گل نادرێته‌وه‌‌و ده‌درێته‌وه‌ به‌ خۆیان.
6-    پاسپۆرته‌كانیان مۆری تایبه‌تی لێ‌ ده‌درێت‌و ئاماژه‌ به‌ هاتنی ئۆتۆمبێله‌ كه‌ ده‌دات بۆ ناو هه‌رێم.
7-    له‌دوای ته‌واو بوونی كاره‌كه‌یان (مۆڵه‌ته‌كه‌یان) ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌ كه‌ به‌رنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
8-    هه‌ربیانیه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به‌م ڕێنماییه‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم ئاگاداری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ تاك‌و كونسوڵخانه‌ی كه‌سی بیانی لێ‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ بۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (71)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزه‌  ژماره‌  (19638 له‌ 19/10/2014) كه‌هاوپێچه‌ ، له‌مه‌ودوا داواكاری ڤیزه‌ بۆ كه‌سانی سوری به‌رزنه‌كرێته‌وه‌ ته‌نها له‌ حاڵه‌تی به‌یه‌ك گه‌یاندنی خێزان (لم شمل العائله‌) وه‌  ئه‌مه‌ باوك ‌و دایك ‌و منداڵ و خێزان ده‌گرێته‌وه‌.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (72)

وه‌كو ئاگادارین له‌ بنكه‌كانی نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌شێكی زۆر له‌ كاره‌كان كه‌ پێویستی به‌ فه‌رمانه‌، به‌شێوه‌ی زاره‌كی فه‌رمان ده‌كرێت ‌و كاره‌كان به‌ڕێده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری دیارنه‌بوونی لێپرسراوێتی یاسایی ‌و وونبونی لێپرسراویه‌تیه‌كه‌ له‌ نێوان ئه‌فسه‌ران و كارمه‌نداندا، بۆیه‌ بڕیارماندا به‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی ئه‌م ڕێنماییه‌:-

1-    له‌كاتی بوونی گومان له‌هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ دێته‌ به‌رده‌ست كارمه‌ندان، فۆرمی هاوپێچ پڕبكه‌نه‌وه‌‌و پله‌‌و ناو واژۆ‌و به‌رواری له‌سه‌ردابنرێت‌و ئاراسته‌ی ئه‌فسه‌ری سه‌روی خۆی بكرێت.

2-    ئه‌فسه‌ری لێپرسراو پشكنینی ته‌واو بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ بكات‌و بڕیاری ڕوون‌و ئاشكرا بدات ‌و له‌سه‌ر فۆرمه‌كه‌و له‌‌وبه‌شه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ تۆماری بكات تاك‌و كارمه‌نده‌كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ی جێ‌ به‌ جێ‌ بكات.

3-    پێویسته‌ لــــــــه‌سه‌ر كارمه‌ند پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی فه‌رمــانی تۆماركراوی ئه‌فسه‌ری لێپرسراو، فۆرمه‌كه‌ سكان بكـــــــاته‌ سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌سه‌كه‌ (مراجع) ه‌كه‌‌و فه‌رمانی ئه‌فسه‌ر جێ‌ به‌ جێ‌ بكات.

4-    پێویسته‌ له‌سه‌ر كارمه‌ند ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واوی هه‌بوو دڵنیابوو كه‌بڕیاری ئه‌فسه‌ری لێپرسراونادروست‌و نایاساییه‌، دووباره‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆی بنوسێته‌وه‌ بۆ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ تاك‌و به‌رچاوی ته‌واو ڕوونبێته‌وه‌ و پێویسته‌ ئه‌فسه‌ر دوابڕیاری خۆی بدات ، له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه‌ بینوسێت ،له‌دوای ئه‌وه‌ پێویسته‌ كارمه‌ند دوابڕیاری ئه‌فسه‌ر جێ‌ به‌ جێ‌ بكات.

5-    ئه‌گه‌ر كارمه‌ند دڵنیا بوو كه‌ ئه‌فسه‌ری لێپرسراو فه‌رمانێكی نایاسایی جێ‌ به‌ جێ‌ كردووه‌  ده‌توانێت به‌ڵگه‌ نامه‌كان كۆ بكاته‌وه‌‌و ڕۆژێكی تر بیخاته‌ به‌ر ده‌ست لێپرسراوی بنكه‌ یاخود به‌شی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتمانی لێ‌ ئاگاداربكات بۆ به‌دواداچوون‌و ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان.

6-    له‌كاتی سه‌لماندنی ساخته‌بوونی به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌كدا، پێویسته‌ ئه‌فسه‌ری لێپرسراو  ڕێكاری یاسایی پێویست بگرێته‌ به‌ر .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (73)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزا / ژماره‌ (20951 له‌ 30/10/2014) .

  ئه‌م ڕێنمایه‌مان ده‌ركرد:-
1-    ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌ له‌ ڕێی كۆمپانیاكانی هێنانی ده‌ستی كاری بیانیه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ كوردستان.

پێویسته‌ مانه‌وه‌ وه‌ربگرن له‌سه‌ر ئه‌و گرێ‌ به‌سته‌ی ئه‌نجام ده‌درێت له‌نێوان هه‌ردوولا.
2-    گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌یان له‌ دوای پێدانی كارتی نشینگه‌ (أقامه‌) بۆ ده‌كرێت.

واته‌ له‌ (هه‌واڵی گه‌یشتن) داواكاری گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام نادرێت.
3-    گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌یان  له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌، له‌ نێوان پارێزگاكان دا.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (74)

پێویسته‌ له‌سه‌ر (مراجع / گه‌شتیار) ئه‌و ڕێنمایی‌و ڕێوشوێنانه‌ بگرێته‌ به‌ر كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بۆی دیاری كردووه‌، له‌ كاتی جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی ئه‌و ڕێكارانه‌دا هه‌ندێك جار كێشه‌‌و گرفت دروست ده‌بێت له‌ نێوان كارمه‌ندان‌و هاوڵاتیاندا ، بۆ ئه‌م باسه‌ پێویسته‌ ئه‌م ڕێنمایانه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكرێت:-
1-    ئه‌گه‌ر (مراجع / گه‌شتیار) ئاماده‌ نه‌بوو ڕێكاره‌كان بگرێته‌ به‌ر ، پێویسته‌ كارمه‌ند ڕاسته‌وخۆ ئه‌فسه‌ری  لێپرسراوی لێ‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ ‌وخۆی به‌كه‌سه‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵ نه‌كات‌و كاره‌ ئاساییه‌كانی تر ئه‌نجام بدات.
2-    پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری لێپرسراو ڕێنمایی (مراجع / گه‌شتیار) بكات وه‌ به‌رچاوی ڕوون بكاته‌وه‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كه‌ ‌و مافی ده‌وڵه‌ت ‌و مافی گه‌شتیاری بۆ ڕوونبكاته‌وه‌ ئاگاداری بكاته‌وه‌ به‌ پابه‌ند نه‌بوونی توشی لێ‌ پێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌.
3-    ئه‌فسه‌ری لێپرسراو پێویسته‌ له‌سه‌ری (هه‌وڵ بدات) له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات گه‌ر  بۆی كرا ، به‌مه‌رجێك نه‌بێته‌ هۆكارێك بۆ پێشێل كردنی مافی كارمه‌ند  یاخود گه‌شتیار (مراجع) یاخود ده‌وڵه‌ت.
4-    له‌كاتی دروست بوونی ئاڵۆزی ‌و بارگرژی ، نابێت كارمه‌ندان گه‌له‌كۆمه‌ دروست بكه‌ن‌و خۆیان بخه‌نه‌ كێشه‌كه‌وه‌ ، به‌ڵكو هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ ی بدرێت.
5-    باشتره‌ گه‌شتیار (مراجع) جیابكرێته‌وه‌ له‌ گه‌شتیار‌و (مراجع) ه‌كانی تر دوور بخرێته‌وه‌ بۆ ژوورێكی تر تاك‌و ئاسانتر كێشه‌كه‌، كۆنترۆل بكرێت.

6-    هه‌ندێك گه‌شتیار (مراجع) ئه‌م هه‌لانه‌ ده‌قۆزێنه‌وه‌‌و وێنه‌ ده‌گرن به‌ ( كامیرا / مۆبایل)  پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان، به‌ بێ‌ ده‌نگی ده‌ستنیشانیان بكه‌ن‌و دواتر به‌ هاوكاری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لێیان وه‌ربگرن‌و به‌ به‌رچاو گه‌شتیاره‌كه‌وه‌ ( Delete ) بكرێت ‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی بده‌نێ‌ كه‌كارێكی هه‌ڵه‌ی كردووه‌ ‌و پێویسته‌ دووباره‌ی نه‌كاته‌وه‌ .

7-    ئه‌فسه‌ر یاخود كارمه‌ند ئه‌گه‌ر هه‌ستی كرد مافی پێشێل كراوه‌ یاخود مافی حكــــومه‌ت پێشێل كــــراوه‌  ده‌توانێت داوای یاسایی تۆمار بكات له‌ ڕێی ئه‌فســـــه‌ری لێپرسراوه‌وه‌ له‌ بنكــــه‌ یاخـــــود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وكاته‌ (أیفاده‌) ی هه‌ردولا وه‌رده‌گرن ‌و سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كه‌ن   له‌سه‌ر گه‌شتیار (مراجع) وه‌ به‌نوسراو ده‌درێت به‌ نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس.
8-    نابێت ئه‌فسه‌ری لێپرسراو فشار بكاته‌ سه‌ر كارمه‌ند یاخود گه‌شتیار (مراجع)  بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی.
9-    له‌ كاتی تۆماركردنی داوای یاسایی گرنگی بدرێت به‌ (شاهید، وێنه‌‌وكامێراكان، به‌ڵگه‌كان).
10-    گه‌ر كێشه‌كه‌ نه‌توانرا به‌و خاڵانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ، ئه‌وكات ده‌توانن داوای هه‌ماهه‌نگی ‌و هاوكاری به‌شه‌كانی تری وه‌ك ( ئاسایش، پۆلیس) بكرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (75)

پێویسته‌ له‌ كاتی سه‌ردانكردنی كه‌سانی بیانی ( ئێرانی) له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌ پاسپۆرت ،له‌ هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كدا مۆری خروجی وڵاتی ئێرانی له‌سه‌ر بوو ده‌بێت مۆری دخولی (هاتوو) له‌ هه‌مان په‌ڕه‌ی مۆری خروجی بدرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌سی كه‌م ته‌رخه‌م سزاده‌درێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (76)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ فه‌رمانگه‌ی یاسایی / ژماره‌ (13305 له‌ 17/9/2014) ‌و نوسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) ژماره‌ (3523 له‌ 19/6/2014).

سه‌باره‌ت به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بـه‌ ســـــــه‌رچوونــــی پاسپــــــۆرتی به‌ریتانی له‌ ڕێگای كونسوڵگه‌ری به‌ریتانیا له‌ پاڕێزگای هه‌ولێر ئه‌م ڕێنمایه‌مان ده‌ركرد :-

1-    له‌ ڕۆژی (23/6/2014) به‌دواوه‌ له‌ڕێگه‌ی كونسوڵگه‌ری به‌ڕیتانیا له‌پارێزگای هه‌ولێر، هه‌روه‌ها له‌ باڵیۆزخانه‌كانی به‌ریتانیا له‌ده‌ره‌وه‌، به‌ به‌كارهێنانی مۆرێكی تایبه‌ت، ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی پاسپۆرتی به‌ریتانی بۆ ماوه‌ی (یه‌ك ساڵ) درێژده‌كرێته‌وه‌.

2-     ئه‌م ڕێنماییه‌ له‌و به‌رواره‌وه‌ كاری پێده‌كرێت تا ماوه‌یه‌كی دیاری كراو ، له‌كاتی وه‌ستانی كاركردن به‌م ڕێنماییه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (77)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزه‌ ژماره‌ (18403 له‌ 25/9/2014 ) وه‌  هه‌ردوو نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (14561 له‌ 13/10 / 2014 ,16919 له‌ 6/11/2014) وه‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌ (4043 له‌ 11/9/2014) بڕیارمان دا به‌ :-

قه‌ده‌غه‌كردنی هــــاتنی (كرێــــكاری) بیانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی (غینیا، سیرالیۆن ,لیبیریا ،سنغال,كۆماری كۆنغۆ, نێجیریا) له‌به‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا له‌و ووڵاتانه‌ وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی‌و ڕێگه‌گرتن له‌ سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (78)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی ژماره‌  (22388 له‌ 19/11/2014) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ (ڕێنمایی گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كه‌سی بیانی بۆ پارێزگایه‌كی تر) به‌پێی ماده‌ی سێ‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ (6ی ساڵی 2009 ) بڕیار درا به‌ ده‌ركردنی ڕێنمایی ژماره‌ (2) ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (79)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان / كاروباری ڕه‌گه‌ز بوون ژماره‌ (16889 له‌ 6/11/2014) سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌وا (ڕه‌گه‌زنامه‌ و ناسنامه‌ وتۆمار ) یان پوچه‌ڵ  ده‌كرێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراقی نین یاخود به‌هه‌ڵه‌ پێیان دراوه‌ یاخود بڕیاری پوچه‌ڵ بوونه‌وی ده‌رچووه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌كان پێویست به‌ ده‌ستگیركردنیان ناكات ئه‌گه‌ر كێشه‌ی تریان نه‌بێت ، ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌كانیان وه‌ك (ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌  و پاسپۆرتی عێراقی و كارتی زانیاری و مۆڵه‌تی شوفێری ) ده‌ست به‌سه‌ردا بگیرێت و بدرێته‌ به‌شی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان / كاروباری ڕه‌گه‌زبوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (80)

ئاماژه‌ به‌ هه‌ردوو نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ (19638 له‌ 19/10/2014 ، 23148 له‌ 27/11/2014) سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا ئه‌م ڕێنمایه‌مان ده‌ركرد :-
1.    داواكاری ڤیزا بۆ كه‌سی (سوری) به‌رزناكرێته‌وه‌  ته‌نها له‌ كاتی (جمع شمل ) نه‌بێت.
2.    به‌یه‌ك گه‌یشتنی خێزان (دایك ، باوك ، كوڕ ، كچ ، خێزان ) ده‌گرێته‌وه‌ .
3.    به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رێتی پێویسته‌ هاوپێچ بكرێن .
4.    داواكاری (جمع شمل ) پێویسته‌ (أقامه‌)ی هه‌بێت و (EXP) نه‌بووبێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (81)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ (23147 له‌ 27/11/2014) سه‌باره‌ت به‌ (جمع شمل ) بۆ وه‌رگرتنی (أقامه‌ ) بۆ كه‌سی بیانی ئه‌م ڕێنمایه‌مان ده‌ركرد :-
1.    به‌یه‌ك گه‌یشتن (جمع شمل)  ئه‌مانه‌ ده‌گرێته‌وه‌  (دایك ، باوك ، كوڕ ، كچ ، هاوسه‌ر).
2.    داواكاری (جمع شمل ) ده‌بێت كارتی (أقامه‌) ی هه‌بێت وه‌ به‌سه‌ر نه‌چووبێت .
3.    به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رێتی بۆ خێزان هه‌بێت .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (82)

وه‌ك ئاگادارن بیانیه‌كان (ئێرانیه‌كان ) به‌ دوو جۆر دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان،به‌ (پاسپۆرت ) و (پسوڵه‌ی گوزه‌ر) ئه‌وانه‌ی كارتی (أقامه‌) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان وه‌رده‌گرن سه‌باره‌ت به‌  گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ووڵاتی خۆیان ئه‌م ڕێنمایه‌مان ده‌ركرد:-
1.    ئه‌وانـه‌ی به‌ پـاسپۆرت هاتـوون و مانـه‌وه‌یان وه‌رگرتـووه‌ بۆ گه‌ڕانـه‌وه‌یان بۆ ووڵاتـی خۆیـان پێویسته‌ له‌ ڕێـگای یه‌كـێك
له‌م مه‌رزانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وه‌ك (فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ،باشماخ ، په‌روێزخان ، حاجی عمران) .
2.    ئه‌وانه‌ی به‌ پسوڵه‌ی گوزه‌ر هاتوون و مانه‌وه‌یان وه‌رگرتووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ووڵاتی خۆیان پێویسته‌ له‌ ڕێگای یه‌كێك له‌ مه‌رزه‌سنوریه‌كانی وه‌ك    ( ته‌وێڵه‌ ، سه‌یران به‌ن ،كێلێ) بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆیان .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (83)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (84)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ /به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزه‌  ژماره‌ (23922 له‌ 7/12/2014 ) هه‌ر كه‌سێكی بیانی كه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ڵگری  (تراڤل دیكۆمێنت ) ه‌ ، مامه‌ڵه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی  له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (85)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (18624 له‌ 27/11/2014) كـــه‌ هاوپێچه‌، ئه‌و كه‌ســـانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غـــه‌ی سه‌فه‌ریان له‌سه‌ره‌، ناو شاره‌كانی عێراق ناگرێته‌وه‌، واتا ده‌توانن گه‌شت بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و خواروی عێراق بكه‌ن.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (86)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ / فه‌رمانگه‌ی یاسایی ژماره‌ (12705 له‌ 9/6/2013) وه‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی ژماره‌ (1327 له‌ 23/1/2013) .
بــۆ ڕێگرتن له‌ بـڵاوبونه‌وه‌ی نـه‌خۆشییه‌كانی (HBS,HCV,HIV) پێویسـته‌ لـه‌كاتی سه‌ردانـكردنی بیانیه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌مه‌به‌ستی (هه‌واڵی گه‌یشتن,مانه‌وه‌,تأشیره‌سفر)  پشكنینی پزیشكیان بۆ ئه‌نجام بدرێت ئه‌وكات كاریان بۆ بكرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (87)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان / كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (18902 له‌ 2/12/2014)
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕۆتین بڕیاردرا به‌ پێدانی (أقامه‌) بۆ (ئاواره‌كانی ڕۆژئاوا) ی ناوكه‌مپه‌كانی كوردستان ، به‌ (یه‌ك ساڵ أقامه‌) به‌پێی ڕێنماییه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان .

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (88)

سه‌باره‌ت به‌ كه‌فیلی عێراقی بۆ (كه‌سانی بیانی ) له‌كاتی سه‌ردانی نشینگه‌ به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ یان ئه‌م ڕێنمایه‌مان ده‌ركرد:-
1-    نابێت كه‌فیل (متجنس) بێت.
2-    پێویسته‌ كه‌فیل (ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی +پێناسی باری شارستانی + كارتی زانیاری ) پێ بێت.
3-    ده‌بێت كه‌فیل ) كورد( بێت و دانیشتوی  شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی بێت.
4-    كه‌فیل خۆی ئاماده‌بێت.
5-    كه‌فیل دوای ئه‌وه‌ی یه‌كجار ئاماده‌بوو (ID ) وه‌رگرت ده‌توانێت وه‌كاله‌ت بكاته‌وه‌ لای دادنووس بۆ كه‌سێكی تری عێراقی گه‌ر مه‌به‌ستی بوو.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (89)

له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و ئاماژه‌به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / به‌شی بیانیه‌كان هۆبه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ جیاوازه‌كان ژماره‌ (17626 له‌ 25/11/2014) نابێت  ڕێگه‌بده‌ن  به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی كه‌سانی بیانی به‌ ڕه‌گه‌ز (پاكستانی) بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ، كه‌له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بغداد وخاڵه‌سنوریه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ داخڵی عێراق ده‌بن به‌ناوی سه‌ردانی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان ،چونكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق مۆرێك له‌ پاسپۆرته‌كانیان دراوه‌ كه‌لێی نوسراوه‌ (زیاره‌ العتبات المقدسة لمدة پلاپون یوماً) ئه‌م (پاكستانیانه‌) مه‌به‌ستی هاتنیان سه‌ردانكردنی شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی (كه‌ربه‌لا ‌و نه‌جه‌ف‌ و سامرا‌ء) ه‌ ، به‌ڵام دواتر هه‌ندێكیان دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی سواڵكردن‌و ده‌بنه‌ كێشه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (90)

 كارتی (سمة المغادرة والعودة) به‌واتای  ڕۆشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سی بیانی بۆ ووڵاتی خۆی چه‌ندین جار،بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه‌،وه‌ نابێت كارتی (سمه‌ المغادرة والعودة) ه‌كه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌ تاك و ئه‌و ڕۆژه‌ی (EXP) ده‌بێت..

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (91)

 كارتی (سمة المغادرة) به‌واتای  ڕۆشتنی كه‌سی بیانی بۆ ووڵاتی خۆی له‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه‌،وه‌ ده‌بێت كارتی  (سمة المغادرة)ه‌كه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌ له‌سه‌ر سنور یاخود گه‌ر (EXP) بووبوو..

—————————————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (92)

به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی كه‌سانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقی له‌ كه‌سانی (مكتسب الجنسیة ) به‌پێی یاسای به‌ڕه‌گه‌زبوون به‌رچاوتان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌م دوو خاڵه‌ی لای خواره‌وه‌ :-
‌أ.    به‌پێی یاسای به‌ڕه‌گه‌زبوون ژماره‌ (34 ساڵی 1963) ته‌نها ماده‌ (4) برگه‌ (أ) به‌ عێراقی (ڕه‌سه‌ن) ئه‌ژمار ده‌كرێت.
‌ب.    به‌پێی یاسای به‌ڕه‌گه‌زبوون ژماره‌ (26 ساڵی 2006) كه‌ له‌ ئێستادا كاری پێ ده‌كرێت ته‌نها ماده‌ (3) برگه‌ (أ) به‌عێراقی (ڕه‌سه‌ن) ئه‌ژمار ده‌كرێت جگه‌ له‌م دوو خاڵه‌ به‌ (مكتسب الجنسیة ) ئه‌ژمار ده‌كرێت.

—————————————————————————————————————————————————————-

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى