ڕێنماییه‌كانی 2015

ڕێنمایى ژمارە  (93)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (94)

ئاماژه‌ به‌نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی فیدراڵ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مانه‌وه‌،سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی كه‌سانی (عه‌ره‌ب‌و بیانی) له‌ نێوان پارێزگاكانی عێراقدا .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (95)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (96)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (97)

سه‌باره‌ت به‌ كه‌سانی تورك كاتێك ناویان دێته‌وه‌ بۆ سه‌ربازی له‌ ووڵاتی خۆیان له‌ توركیا  ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون‌و (أقامه‌) ی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌بوو كه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ن  ئه‌گه‌ر هاتوو كۆپی أقامه‌كه‌ یان به‌ (تصدیق) كراوی برده‌وه‌ بۆ و‌وڵاتی خۆیان به‌ پێ‌ ی یاسایی توركیا كاتی سه‌ربازیه‌كه‌ی بۆ (تأجیل) ده‌كرێت ، بۆیه‌ دێنه‌ لامان‌و ئێمه‌ش مۆڵه‌تی (أقامه‌) كه‌ی بۆ (تصدیق) ده‌كه‌ین.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (98)

سه‌باره‌ت به‌ پێدانی (تاشیره‌ السفر والعوده‌)  بۆ كه‌سانی بیانی ئه‌م ڕێنماییه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن:-
1.    ( السفر والعوده‌)  بۆ بیانی یه‌ك ده‌كرێت  كه‌ مانه‌وه‌ی هه‌بێت .
2.    (السفر والعوده‌)  ده‌كرێت به‌ مه‌رجێ‌ له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌كه‌ تێ‌ نه‌په‌ڕێت .
3.    (السفر والعوده‌) به‌ داواكاری ده‌كرێت و پێویسته‌ ئه‌فسه‌ری ( به‌دواداچوون) ڕه‌زامه‌ندی بدات .
4.    ده‌بێت ماوه‌كه‌ی له‌ (3) مانگ تێپه‌ڕ نه‌كات .
5.    بیانیه‌ك (تاشیره‌ السفر والعوده‌) ی بۆ كراو له‌‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ڕۆیشته‌وه‌ و كارێكـــی ده‌ست كه‌وت له‌ شاری سلێمانی ، ئه‌و كاته‌ (تاشیره‌)كه‌ی بۆ پوچه‌ڵ ئه‌كرێته‌وه‌ دوای (رسومات) ، دواتر كاری بۆ ده‌كرێت  (هه‌واڵی گه‌یشتن یاخود مانه‌وه‌) به‌پێ‌ ی دۆسیه‌كه‌ی .
6.    هــــــه‌موو دۆسیه‌ی بیانیـــــــه‌ك كــــــــــــــه‌فیلـــی عێراقی ده‌وێت ، كـــــــــــــه‌فیلی عێراقـــی پێویســــــــــته‌ خۆی ئاماده‌بێت ( ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی+ پێناسی باری شارستانی+ كارتی زانیاری) یاخود ( پاسپۆرتی عێراقی) پێبێت ئه‌صڵ بن.
7.    به‌ پێناسی (سه‌ندیكا ، ژووری بازرگانی ، باری شارستانی ، مۆڵه‌تی شۆفێری ) كه‌س نابێت به‌كه‌فیل ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كرێت كه‌سێكی بیانی خاوه‌نی ئه‌وانه‌ بێت ، پێویسته‌ عێراقی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت .
8.    پێویسته‌ ئه‌و بیانی یه‌ی ده‌ینێرن بۆ (رسومات) كۆدی وه‌رگرتبێت .
9.    پێویسته‌ ئه‌و بیانیه‌ی ده‌ینێرن بۆ (رسومات) مۆری ئه‌فسه‌ر له‌سه‌ر بێت و (رسومات) كه‌شی بۆ نوسرابێت .
10.    ئه‌گه‌ر نوسراوی فه‌رمی هه‌بوو پێویسته‌ له‌سه‌ر نوسراوه‌كه‌ (رسومات) بنوسرێت .

11.    (السفر والعوده‌) بۆ (سواق شاحنات) بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ  به‌پێ‌ ی بڕیاری ژماره‌(645) له‌ 19/8/1987 به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت :-
أ/ (خاوه‌ن ئۆتۆمبێل + شۆفێر)  ئاماده‌بن  + (كه‌فیل) .
ب/ سه‌نه‌وی ئۆتۆمبێل .
ج/(200 $) رسومات .
د/ پشكنینی خوێن بكات .
ه/ وه‌ڵامی ئاسایشی هه‌بێت .
و/ئه‌گه‌ر كۆمپانیا بوو نوسراوی كۆمپانیا بهێنێت .
ز/بۆ نوێ‌ كردنه‌وه‌ ، هه‌مان كار دووباره‌ ئه‌كرێته‌وه‌ .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (99)

سه‌باره‌ت به‌ پێدانی (تاشیره‌ السفر)  بۆ كه‌سانی بیانی ئه‌م ڕێنماییه‌  جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن:-
1.    (سمه‌ المغادره‌) :- ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له‌سه‌ر جێ‌ هێشتنی كه‌سی بیانی كۆماری عێراق ، ئه‌ویش به‌ ئاماژه‌ پێدانی  له‌ســــــــــه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی ، مادده‌ی (1) بڕگه‌ی(9) له‌یاسای نشینگه‌ی ژماره‌(118) ی ساڵی 1978 .
2.    بیانیه‌ك ئه‌گـــــه‌ر گرێ‌ به‌ستـــــی كاركردنـــــی هــــــه‌بوو ، پێویسته‌ نوسراوێكــی فه‌رمــــی بهێنێت لــــه‌ شوێنــــی كـــاركردنیه‌وه‌ ، لاری نه‌بوون له‌ سه‌فه‌ركردنی تێدا تۆمــــار كرابێت ، لــــه‌ هۆبه‌ی ( به‌دواداچوون) مـــــۆر ده‌كرێت ، دواتر (تاشیره‌ السفر) ی بۆ ده‌كرێت ، واته‌ ئه‌گه‌ر نوسراوی نه‌هێنا ڕێگای (سفر) ی نادرێت نه‌ك (التزامات) ی مابێت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاردا، به‌پێ‌ ی مادده‌ی (8) بڕگه‌ی (1) له‌ یاسای نشینگه‌ ژماره‌ (118) ساڵی 1978 .
3.    بیانی یه‌ك ئه‌گه‌ر گرێ‌ به‌ستی كاركردنی نه‌بوو ، پێویسته‌ ئه‌و كه‌فیله‌ی كه‌ ڤیزای بۆ وه‌رگرتووه‌ ، یاخــــــود ئه‌وه‌ی كه‌ هاتبوو بۆ (خبر وصول) له‌گــــــــه‌ڵیا بێت و داوای ( تاشیره‌ السفر) ی بۆ بكات .
4.    بیانی یه‌ك ئه‌گه‌ر كارگوزاری ماڵان بوو ( خادمات منازل) پێویسته‌ خاوه‌ن ماڵ بێت له‌گه‌ڵیا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و له‌ پێش ئه‌فسه‌ری نشینگه‌ له‌ هۆبه‌ی (به‌دواداچوون) داواكاری ( تاشیره‌ السفر) بكات بۆی ، واته‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ نه‌هات كاری بۆ ناكرێت .
5.    ده‌كرێت (وكیل) بێت له‌گه‌ڵ كه‌سی بیانی دا  بۆ بڕگه‌كانی (2 ، 3 ، 4) ئه‌گه‌ر (وكیل) وه‌كاله‌تی فه‌رمی هه‌بوو له‌ (كاتب عدل) .
6.    (تاشیره‌ السفر) ناكرێت بۆ بیانی یه‌ك ئه‌گه‌ر (پشكنینی خوێن) له‌ دۆسیه‌دا نه‌بوو  ، تاكو ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوو بخرێته‌ ( بلاك لیست) ه‌وه‌ و جارێكی تر نه‌یه‌ته‌وه‌ .
7.    پاسپۆرتێك ئه‌گه‌ر به‌سه‌رچوو بوو  ، پێویسته‌ له‌ سه‌فــــاره‌تی ووڵاته‌كــــه‌ی خۆی لـــــه‌ عێراق ماوه‌كــــــه‌ی درێژ بكاته‌وه‌ ، ئه‌گـــه‌ر سه‌فاره‌تی نه‌بوو له‌ عێراق دا (جواز مرور) ی بۆ ئه‌كــرێت له‌ هۆبه‌ی (به‌دواداچوون) دواتر (تاشیره‌ السفر) ی بۆ ئه‌كـــــرێته‌ سه‌ر (جواز مرور) ه‌كه‌ به‌(مۆر) ، ئه‌گـــــــــه‌ر (جواز مرور) ی نه‌بوو ، ئه‌وكـــــات (تاشیره‌ السفر) له‌سه‌ر پاسپۆرته‌ به‌سه‌ر چووه‌كه‌ی ئه‌درێت ئاگاداری فڕۆكه‌خانه‌ یاخود مه‌رز ئه‌كرێته‌وه‌ له‌ بارودۆخه‌كه‌ی  .
8.    ئه‌گه‌ر بیانــی یه‌ك مۆری ( سفر) ی بۆكرا بوو نه‌گه‌ڕابووه‌وه‌ و به‌سه‌رچوو بوو  ، دوای (رسومات) + به‌ڵێننامه‌ (تاشیره‌ السفر)ی بۆ ئه‌كرێته‌وه‌ ، تاكو بگه‌ڕێته‌وه‌ .
9.    ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌ك به‌ پاسپۆرتی ئه‌وروپی (هاتبوو) دواتر به‌ پاسپۆرته‌ ( ئێرانیه‌كه‌ی) سه‌فه‌ری ئێرانی كردوو به‌ پاسپۆرته‌ ئێرانیه‌كه‌شی هاته‌وه‌ كوردستان و ویستی بڕواته‌وه‌ بۆ هه‌نده‌ران  به‌ پاسپۆرته‌ ئه‌وروپیه‌كه‌ی ، له‌م كاته‌دا  سكانی هه‌ردوو پاسپۆرته‌كه‌ ده‌كرێت به‌ مۆری ( هاتن) ومۆری (ڕۆیشتن) ه‌كه‌شه‌وه‌ ، دواتر  كار له‌سه‌ر پاسپۆرته‌ ئه‌وروپیه‌كه‌ ئه‌كرێت و مۆری  (تاشیره‌ السفر) بۆ پاسپۆرته‌ ئه‌وروپیه‌كه‌ ئه‌كرێت ، دوای ئــــه‌وه‌ی  (به‌دواداچوون) نوسراوی بۆ ئه‌كات بۆ ئاسایش و وه‌ڵام دێته‌وه‌ ، ئه‌و كاته‌ (تاشیره‌)ی بۆ ئه‌كرێ .
10.    (تاشیره‌ السفر) ده‌كرێت بۆ بیانــــی یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌واڵی گه‌یشتنی نشینگه‌ی ( هه‌ولێر ، دهۆك)ی به‌سه‌رنه‌چووبێت ، به‌ڵام پێویسته‌ به‌ (ئیمه‌یل) ئاگادار بكرێنه‌وه‌ له‌و كاره‌ی  ده‌مانه‌وێت بۆی ئه‌نجام ده‌ین ، دوای وه‌رگرتنی وه‌ڵامه‌كــــــــــه‌ی نشینگه‌ی (هه‌ولێر ، دهۆك) ئه‌و كات (تاشیره‌ السفر) ی بــــــــــۆ ئه‌كرێت ، ئه‌گه‌ر نا ناتوانین بۆی ئه‌نجام ده‌ین .
11.    هه‌رگه‌شتیارێك ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت بۆ هه‌رێمی كــــوردستان و عێراق به‌ بێ‌ ئۆتۆمبێله‌كـــه‌ی له‌ هیچ ڕێگه‌یه‌كی زه‌مینی و ئاسمانــــی و ده‌ریایی ڕێگه‌ی نادرێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌بێ‌ ئۆتۆمبێله‌كــــه‌ ، به‌پێ‌ ی ڕێنمایی ژمـاره‌ (4)ی ساڵی (2011) به‌شی پێنجه‌م خاڵی (25) بڕگه‌ی (ج) له‌ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ، مه‌گه‌ر نوسراوی فه‌رمی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ) ی پێ‌ بێت ، كه‌ ڕێگای دابێت كاری بۆ بكه‌ین .
12.    بیانی یه‌ك ( هه‌واڵی گه‌یشتنی) نه‌كردووه‌ و دوا كه‌وتووه‌ و (تكت) ی سه‌فـــــه‌ری بڕیوه‌ و به‌نیازه‌ سه‌فه‌ر بكات ، دوای (رسومات) هۆبه‌ی به‌دواداچوون ڕه‌زامه‌ندی  (تاشیره‌ السفر) ی بۆ ئه‌كات و له‌ هۆبه‌كان كاری بۆ ئه‌كرێت و سه‌فه‌ر ئه‌كات ، له‌گه‌ڵ بوونی كه‌فیلی عێراقی ‌و پشكنینی پزیشكی .
13.    به‌پێناسی (سه‌ندیكا ، ژووری بازرگانی ، بــــــــاری شارستانی ، مۆڵه‌تی شۆفێری) كه‌س مه‌كه‌ن به‌ كه‌فیل ، له‌بــــــه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كرێت كه‌سێكی بیانی خـــــــاوه‌نی ئه‌وانه‌ بێت ، پێویسته‌ عێراقی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت .
14.    پێویسته‌ ئه‌و بیانیانه‌ی ده‌ینێرن بۆ (رسومات) كۆدی وه‌رگرتبێت .
15.    پێویسته‌ ئه‌و بیانی یانه‌ی ده‌ینێرن بۆ (رسومات) مۆری كارمه‌ندی له‌سه‌ر بێت و (رسومات) ه‌ كه‌شی دیاری كرابێت .
16.    ئه‌گه‌ر نوسراوی فه‌رمی هه‌بوو پێویسته‌ له‌سه‌ر نوسراوه‌كه‌ (رسومات) كه‌ بنوسرێت .
17.    بیانی یه‌ك (تاشیره‌ السفر) ی بۆ كراو لـــــه‌ (7) حه‌وت ڕۆژه‌كـــــه‌دا نه‌ڕۆیشته‌وه‌ و كـــــارێكـــــی ده‌ست كــــه‌وت  له‌ هه‌رێمدا ، ئه‌وكات (تاشیره‌) كـــــه‌ی بۆ پوچه‌ڵ ئه‌كرێته‌وه‌ دوای (رسومات) كردنی ، دواتر كــــاری بۆ ده‌كرێت (هه‌واڵی گه‌یشتن یاخود مانه‌وه‌) به‌ پێ‌ ی دۆسیه‌كه‌ی .
18.    بیانی یه‌ك گومانــــــی لێ‌ كرا كه‌ به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ (تاشیره‌ السفر)ی بۆ ئـــــه‌كرێت و نـــــاوی ئه‌خرێتــــه‌ (بلاك لیست) ه‌وه‌ + (بلۆك) ه‌وه‌ ، به‌پێ‌ ی نوسراوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (10078 ) له‌ 23/12/2012 به‌پێ‌ ی مادده‌ی  (15) له‌یاسای نشینگه‌ی ژماره‌ (118)ی ساڵی (1978) .
أ/ له‌ش فرۆشی .
ب/ سواڵ كردن .
ج/ ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان .
د/ نه‌خۆشی (H.C.V+HIV) .
ه/ ئاسایش ڕه‌زامه‌ند نه‌بوو بێت به‌ مانه‌وه‌ی .
و/ زیان به‌خش بوو بۆ ئابوری نیشتمانی .
ز/ بڕیاری دادوه‌ر هه‌بوو بۆ سنورداش كردنی .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (100)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (101)

 سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی پێدانی هه‌واڵی گه‌یشتن به‌كه‌سانی بیانی ئه‌م ڕێنماییه‌مان ده‌ركرد:
1.    ئه‌گه‌ر بیانی یه‌ك له‌ (1/1/2013) هاتبووه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانــــی ، بۆی هه‌یه‌ تاكو (15/1/2013) بمێنێته‌وه‌ و له‌ و مــــاوه‌یه‌شدا بگه‌ڕێته‌وه‌ ووڵاتـی خۆی بێ‌ ئه‌وه‌ی سه‌ردانــــی نشینگه‌ی شاره‌كان بكـــات ، ئه‌گه‌ر ویستی زیـــاتر بمێنێته‌وه‌  پێویسته‌ لــــــه‌و مــــــــاوه‌ی(15) پانزه‌ ڕۆژه‌دا سه‌ردانـــــی نشینگـــــه‌ی شاره‌كـــــان بكات بۆ وه‌رگـــرتنی (هه‌واڵی گه‌یشتن) له‌ (1/1/2013)ه‌وه‌ بۆی ئه‌ژمار ئه‌كرێت ، ده‌كرێت (3) سێ‌ مانگ وه‌ربگرێت واته‌ تاكو (1/4/2013) به‌ڵام باشتره‌ كه‌متری بده‌یتێ‌ بۆ نموونه‌ تاكو (1/3/2013) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ویستی (اقامه‌) وه‌ربگرێت  تاكو وه‌ڵامی ئاسایش دێته‌وه‌ (20) بیست ڕۆژی پێویسته‌ له‌م كاته‌دا ده‌توانیت (تمدید) (هه‌واڵی گه‌یشتن)ی بۆ بكـــــه‌یت به‌ یه‌ك مـــــــانگ به‌و شێوه‌یه‌ كــــۆی (هه‌واڵــــی گه‌یشتن) ده‌كــــاته‌ (3) سێ‌ مـــــانگ و لـــــه‌ یاساكه‌ش لات نه‌داوه‌ ، به‌پێ‌ ی مادده‌ی (10) بڕگه‌ی (1) له‌ یاسای نشینگه‌ ژماره‌(118)ی ساڵی (1978) .
2.    چێك كردن كۆدی كۆن زۆر پێویسته‌ .
3.     (خبر وصول) یه‌كجاره‌ له‌ دوای دخولی به‌ڵام ئه‌كرێت تمدید بكرێت تاك و ئه‌گاته‌ (90) رۆژ .
4.    (15) پانزه‌ ڕۆژ له‌ دوای هاتنی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ فه‌رمی پێویسته‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ بكات به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ( هه‌واڵی گه‌یشتن) ، مادده‌ی (10) بڕگه‌ی(1) له‌ یاسای نشینگه‌ی ژماره‌(118)ی ساڵی (1978) .
5.    ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ (EXP)بوو بوو ، ناتوانێت هه‌واڵی گه‌یشتن وه‌ربگرێت .
6.     (هه‌واڵی گه‌یشتن) كه‌فیل عێراقی پێویسته‌ به‌ (كارتی زانیاری)ه‌وه‌ ئاماده‌ بێت ، یان (پاسپۆرتی عراقی) .
7.    (هه‌واڵی گه‌یشتن) پێویسته‌ بیانی یه‌كه‌ و پاسپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌بن .
8.    له‌ دوای (هه‌واڵی گه‌یشتن) ته‌نها دوو ڕێگا دێته‌ پێش ئه‌ویش :-
أ/ كاری (مانه‌وه‌) ئه‌نجام بدات پێش ته‌واو بوونی هه‌واڵی گه‌یشتنه‌كه‌ی.
ب/ (تاشیره‌ السفر) بدرێت له‌ پاسپۆرته‌كه‌ی واته‌ بڕواته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆی و ڕێگای سێ یه‌می نیه‌ .

9.    هیچ كارمه‌ندێك بۆی نیه‌ داوا له‌ (ئێرانی) یاخود ( بیانی) بكات كه‌ بڕواته‌وه‌ مۆری هاتنی نوێ‌ بخاته‌ سه‌ر پاسپۆرتی و دواتر (هه‌واڵی گه‌یشتن)ی نوێ‌ بكاته‌وه‌ ، ئه‌م كاره‌ جێ‌ ی گومانه‌ لای ده‌زگای ئاسایشی و پێویست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات بۆیه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ به‌نوسراو ده‌نێرین بۆ ئاسایش .
10.    بۆ (پشكنینی خوێن) پێویسته‌ سكانی (مۆری پشكنین) بكرێت .
11.    بیانی یه‌ك (ID) هه‌بوو ، (ID) نوێ‌ ی بۆمه‌كه‌وه‌ ، به‌ڵكو زانیاریه‌كانی (اضافه‌) بكه‌.
12.    (هه‌واڵی گه‌یشتن) بۆ گه‌شت و گـــوزار ، تـه‌نهــــــا یه‌ك مـــــانگـــی ده‌درێتێ و  لـــه‌سه‌ر (كـــــارت)ه‌كه‌ی ده‌نوسرێت (گه‌شت و گوزار) به‌ پێ‌ ی مادده‌ی(4) بڕگه‌ی(6) له‌ یاسای نشینگه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌ست گیركرا  كه‌ كار ده‌كات ، ده‌درێت به‌ هۆبه‌ی یاسا  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( مخالفه‌)ی یاسای نشینگــــــــه‌ی كردووه‌ ، ده‌كرێت (تعهد) بدات له‌ (كاتب عدل) كه‌ دووباره‌ی نه‌كه‌تاوه‌ .
13.    ئه‌گه‌ر خێزانێك كه‌سێكیان عێراقی بوو ئه‌وی تریان بیانی بوو دوای سه‌لماندنی باری خێزانی ده‌كرێت (3) سێ‌ مانگ (هه‌واڵی گه‌یشتن) وه‌ربگرن و یه‌كسه‌ریش مامه‌ڵه‌ی (اقامه‌)ی بۆ بكرێت .
14.    ئه‌گه‌ر بیانـــــــی یه‌ك (هه‌واڵی گه‌یشتن)ی (هه‌ولێر یاخود دهۆك)ی هه‌بوو ناكرێت كاری بۆ بكه‌یت تاكو به‌ ئیمه‌یڵ ئاگاداریان نه‌كه‌یت و لاری نه‌بوون وه‌ربگریت  ، یاخود دۆسیه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه‌ ، له‌ ڕێی هۆبه‌ی به‌دواداچوونه‌وه‌  .
15.    ئه‌و بیانی یانه‌ی كه‌ كارو پڕۆژه‌یان له‌ شاره‌كانی (كركوك + دیاله‌ + شاره‌كانی تر) دا یه‌ كاریان له‌ نشینگه‌ی سلێمانی بۆ ناكرێت به‌ڵكو له‌ (شوێنی خۆیان) كاریان بۆ ده‌كرێت .
16.    ئه‌و بیانــــی یانه‌ی كـــه‌ (3) مــــانگ زیاتره‌ له‌ (هه‌رێم)ن و سه‌ردانیان نه‌كردووین ، پێویسته‌ بیانێرن بۆ هۆبه‌ی (به‌دواداچوون) ، لــــه‌ هۆكاری سه‌رنه‌دانیان پرسیار بكــه‌ن ، دواتر به‌ ڕاپۆرتێك هۆبـــه‌ی (به‌دواداچوون) ده‌یدات به‌ هۆبه‌ی (یاسا) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (مخالفه‌)ی یاسای نشینگه‌ی كردووه‌ ، مادده‌ی (10) بڕگه‌ی (1) ، هۆبه‌ی یاسا ده‌توانێت سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكات ، یاخود (تأشیره‌ سفر) ‌و بلۆك كردنی ناویان.
17.    پێداویستی (هه‌واڵی گه‌یشتن) بۆ كۆمپانیاكان و كارگه‌كان و ئوتێله‌كان و مساج و چێشتخانه‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كان :-
أ/ نوسراوی ئه‌و شوێنه‌ی كاری بۆ ده‌كات  به‌ ئیمزا و مۆره‌وه‌  بهێنێت .
ب/ كه‌فیل عێراقی ئاماده‌ بێت به‌ (كارتی زانیاری)یه‌وه‌ یاخود به‌ پاسپۆرتی عێراقیه‌وه‌ .
ج/ بیانی یه‌كه‌ ئاماده‌ بێت  به‌ پاسپۆرته‌وه‌ .
د/ (پشكنینی خوێن)ی ئه‌نجام دابێت .
ه/ مۆری هۆبه‌ی(به‌دواداچوون) ده‌خرێته‌ سه‌ر نوسراوی هاتوو.
و/ماوه‌ی (2) دوو مانگ (خبر وصول)ی بۆ ده‌كرێت .
ز/ دوای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر ، ده‌كرێت هه‌ندێك شوێنی گرنگ به‌ نوسراوی فه‌رمیان كه‌فاله‌تی بیانی یه‌كانیان بكه‌ن له‌جیاتی كه‌فیلی عێراقی.
18.    ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی (15) پانزه‌ ڕۆژدا بیانی یه‌ك سه‌ردانی نشینگه‌ نه‌كات بۆ (هه‌واڵی گه‌یشتن) ، توشی (غرامه‌) ده‌بێت .
19.    پێداویستی (هه‌واڵی گه‌یشتن) بۆ ئه‌و بیانی یه‌ی له‌ ماڵان كاره‌كات و كرێ‌ كاری ئه‌كات :-
أ/ (مۆڵه‌تی بینا)ی  كه‌سی عێراقی ، كه‌ خانوو ئه‌كات بهێنێت.
ب/ خاوه‌ن ماڵ (عێراقی) كه‌فیلی بكات و (كارتی زانیاری) بهێنێت و خۆشی ئاماده‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان .
ج/ بیانی یه‌كه‌ و پاسپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌ بێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان .
د/  (پشكنینی خوێن) ئه‌نجام بدات .
ه/ مۆری هۆبه‌ی (به‌دواداچوون) ده‌خرێته‌ سه‌ر ( مۆڵه‌تی بینا) كه‌ .
و/ (هه‌واڵی گه‌یشتن) یه‌ك مانگ ، یاخود دوو مانگ هۆبه‌ی (به‌دواداچوون) دیاری ئه‌كات  بۆی.
20.    له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (كۆمپانیا) گه‌وره‌كان ، ناتوانن ئه‌و هه‌موو كه‌فیله‌ ئاماده‌ بكه‌ن بۆ هه‌موو بیانی یه‌كانیان ، وه‌ ناشكرێت كه‌سێكی عێراقی كه‌فیل هه‌موو بیانی یه‌كان بكات ، بۆیه‌ ده‌كرێت كۆمپانیاكه‌  به‌ نوسراوی فه‌رمی خۆی كه‌فاله‌ت بكات ، دوای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر.
21.    كه‌سێك كه‌ ده‌نێردرێت بۆ (غرامه‌) پێویسته‌ كۆدی وه‌رگرتبێت و بڕی غرامه‌ كه‌ش دیاری كرا بێت .
22.    ته‌نها ئه‌فسه‌ری (غرامه‌) ده‌توانێت (غرامه‌) بنوسێت.
23.    پێداویستی (هه‌واڵی گه‌یشتن) بۆ گه‌شتیار :-
أ/ ئه‌گه‌ر پشووی فه‌رمی هۆكار بو  بۆ نه‌هاتنی بیانی یه‌ك  بۆ (هه‌واڵی گه‌یشتن) ، سه‌باره‌ت به‌ (غرامه‌) كردنیان ، ڕۆژانی پشووی بۆ ئه‌ژمار ناكرێت واته‌ (غرامه‌) ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ .
ب/ (غرامه‌)له‌سه‌ر پسوڵه‌ی تایبه‌تی خوًَی ده‌نووسرێت.
ج/ ئه‌م ڕێنماییه‌ ڕۆژانی پشووی ئاسایی (هه‌ینی و شه‌ممه‌ ) ناگرێته‌وه‌ بۆ به‌خشین له‌ (غرامه‌) .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (102)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی..

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (103)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی..

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (104)

له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و بۆ باشتر ڕای كردنی (هاتن‌و چوون) له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كاندا كار به‌م ڕێنماییه‌ بكه‌ن:-
1-    له‌كاتی گوزه‌ر كردندا پێویسته‌ پاسپۆرت یاخود (تراڤل دۆكیومێنت)  به‌كار بهێنرێت و (EXP ) نه‌بووبێت ماده‌ی (3) بڕگه‌ی (1) له‌یاسای نشینگه‌ ژماره‌ (118) ی ساڵی (1978).
2-    پێویسته‌ به‌ ووردی (چێك) پاسپۆرته‌كه‌ بكرێت ، وه‌كو خوێندووته‌ له‌ ( سه‌نته‌ری ڕاهێنانی كۆچ ) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی.
3-    نابێت هه‌ڵچونی گه‌شتیارێك شپرزه‌ت بكات ‌و له‌به‌رنامه‌ی كارت بگۆرێت، دوور نیه‌ ئه‌و هه‌ڵچونه‌ به‌رنامه‌ دارێژراو بێت بۆ تۆ ‌و بیه‌وێت گوزه‌ربكات.
4-    له‌كاتی تێبینی كردنی هه‌ر ده‌ستكاریه‌ك یا خود كێشه‌یه‌ك له‌ پاسپۆرتێك دا ، به‌ هێمنی بیگه‌ێنه‌ ده‌ست سه‌رووی خۆت ‌و بچۆره‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ت، چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ كاری تۆ نیه‌‌و ده‌بێت به‌ كێشه‌ی سه‌روی خۆت.
5-    دوای داخڵ كردنی زانیاریه‌كان له‌ (بایسز) دا ، ته‌نها مۆری هاتن یا ڕۆشتن ده‌درێت له‌ پاسپۆرتی عێراقی.
6-    دوای داخڵ كردنی زانیاریه‌كان له‌ (بایسز) دا ، مۆری هاتن لێ‌ ده‌درێت بۆ ئه‌و عێراقیانه‌ی پاسپۆرتی بیانیان  پێیه‌ به‌مه‌رجێك  بیسه‌لمێنێت كه‌ به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عێراقین  یا خود له‌دایك‌و باوكێكن كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عێراقین ، ئه‌و كاته‌ پێویست به‌ سه‌ردانی نشینگه‌ی شاره‌كان ناكات.
7-    كه‌سێك به‌ عێراقی ناسه‌لمێنرێت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر پاسپۆرته‌ بیانیه‌كه‌ی نوسرابوو (له‌ دایك بووی عێراق) ه‌ ، زۆرێك له‌ (ئێرانیه‌كان) له‌سه‌ر پاسپۆرتیان نوسرابوو ( له‌ دایك بووی عێراق) ه‌‌و وانیه‌، یاخود زۆرێك له‌ عێراقیه‌كان له‌سه‌ر پاسپۆرته‌ بیانیه‌كه‌ی نوسراوه‌ ( له‌ دایك بووی ئێران) ه‌ ‌و وانیه‌.
8-    كه‌سی بیانی له‌ كاتی هاتنی دا پێویسته‌ مۆری (هاتن) ی لێ‌ بدرێت له‌گه‌ڵ مۆری ( پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژدا سه‌ردانی نشینگه‌ بكات).
9-    كه‌سی بیانی له‌ كاتی هاتنی دا ئه‌گه‌ر له‌و وڵاتانه‌ بوو كه‌ ( ڤیزا) ی ده‌وێت، مۆری وه‌رگرتنی ڤیزا ده‌خرێته‌ سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی ‌و ژماره‌‌و به‌رواری ڤیزاكه‌ش ده‌نوسرێت.
10-    كه‌سی بیانی له‌ كاتی هاتنی دا ، ئه‌گه‌ر له‌و وڵاتانه‌ بوو كه‌ (ڤیزا) ی ده‌وێت ‌و ڤیزای وه‌رنه‌گرتبوو پێش وه‌خت، پێویسته‌ (دیپۆرت) بكرێته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆی به‌ هه‌مان فڕۆكه‌ی پێی هاتووه‌، به‌ڵام له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فسه‌ری نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌‌و ده‌روازه‌كانه‌ كه‌ (ڤیزای ناچاری ) بداتێ‌ ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌ناعه‌تی هێنا به‌وه‌ی كه‌ هۆكاری به‌ده‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بووه‌ بۆ وه‌رنه‌گرتنی ڤیزای پێش وه‌خت‌و ناچار بووه‌ ئه‌م گه‌شته‌ بكات ‌و هاتنه‌كه‌شی سوود به‌خشه‌ به‌ ووڵات ، به‌ مه‌رجێك ئه‌فسه‌ر ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكات به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌وه‌‌و ئاگاداری بكاته‌وه‌ به‌ پێ‌ ی ماده‌ی (4) بڕگه‌ی (7) له‌ یاسای نشینگه‌ی بیانیه‌كان ژماره‌ (118) ی ساڵی 1978.
11-    له‌ كاتی ده‌ستگیر كردنی هه‌ر پاسپۆرتێك كه‌ (گومانی) ته‌زویری لێ‌ ده‌كرێت به‌ زوترین كات ‌و به‌ نوسراوی فه‌رمی پاسپۆرته‌كه‌‌و هه‌ڵگری ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیس ده‌كرێت‌و نوسراوی وه‌رگر وه‌رده‌گیرێت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ له‌ زانیاریه‌كان به‌ نوسراوی فه‌رمی.
12-    بۆ به‌ خشینی ڤیزا له‌ فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ، پێویسته‌ (سجل) ی تایبه‌ت به‌ ڤیزا ڕابگیرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

13-    بۆ ئاڵ‌و گۆر كردنی مۆری هاتن‌و چوون له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان پێویسته‌ (سجل) ی تایبه‌ت به‌و كاره‌ ڕابگیرێت‌و ئیمزابكرێت.
14-    له‌سه‌ره‌ گرتن دا ، تایبه‌تمه‌ندی ده‌درێت به‌ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و نه‌خۆش.
15-    به‌ به‌كارهێنانی (زه‌ڕه‌بین‌و uv ) چێكی پاسپۆرت به‌ته‌واوی بكه‌‌و دڵنیابه‌ كه‌ پاسپۆرته‌كه‌ (گومانی) له‌سه‌ر نیه‌‌و كه‌م‌وكوڕی تیانیه‌.
16-    ئه‌گه‌ر گومانت هه‌بوو له‌ پاسپۆرتێك دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به‌و كاره‌ به‌ده‌ستی خۆت ئاراسته‌ی لێپرسراوی (شه‌فت) ی بكه‌‌و مه‌یده‌ ده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی‌و ئاگاداری مه‌كه‌ره‌وه‌ له‌ گومانه‌كه‌ تاك‌و له‌ ئه‌نجام دڵنیا ده‌بیت ، ئه‌و كاره‌ بۆ لێپرسراوی (شه‌فت) به‌ جێ‌ بهێڵه‌‌و بچۆره‌وه‌ سه‌ر كاری خۆت .
17-    دڵنیابه‌ له‌ چێك كردنی ناو‌و ژماره‌ی پاسپۆرت له‌ (بلاك لیست) دا.
18-    دڵنیابه‌ كه‌ ماوه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ به‌ سه‌ر نه‌چووه‌ (EXP ) نه‌بووه‌.
19-    ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ (EXP ) بوو بوو، مۆری هاتنی بۆ ناكرێت به‌ڵك‌و (دیپۆرت) ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیانی بوو.
20-    مۆری سه‌ر پاسپۆرت ناكوژێنرێته‌وه‌ (أبطال) ناكرێت، بێ‌ ئاگاداری لێپرسراوی (شه‌فت) .
21-    هیچ مۆرێك (x ) به‌سه‌ردا ناهێنرێت.
22-    به‌كارهێنانی (لاك) له‌سه‌ر پاسپۆرت قه‌ده‌غه‌یه‌.
23-    كوژانه‌وه‌و ڕاست كردنه‌وه‌ی ( مێژوو) به‌ قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر پاسپۆرت قه‌ده‌غه‌یه‌.
24-    پێویسته‌ گوزه‌ر كردنی كه‌سی بیانی له‌ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمیه‌وه‌ بێت ، ماده‌ی (3) بڕگه‌ی (3) له‌یاسای نشینگه‌ی بیانیه‌كان ژماره‌ (118) ی ساڵی (1978).
25-    پێویسته‌ كه‌سی بیانی ڤیزا وه‌ربگرێت‌و له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی یان به‌ڵگه‌ی گوزه‌ری ئاماژه‌ی پێ‌ درابێت، مـــاده‌ی (3) بڕگه‌ی (2) له‌ یاسایی نشینگه‌ی بیانیه‌كان ژماره‌ (118) ی ساڵی (1978).
26-    گه‌ر بیانیه‌ك له‌ دوای ماوه‌ی (15) ڕۆژ له‌ مانــــــــــــــه‌وه‌ی له‌ عێراق دا سه‌ردانی بــــه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه‌ی نـــــــــــه‌كرد بوو، ده‌توانرێت (غرامه‌) بكرێت بۆ مــــــــــاوه‌ی (5) ڕۆژ له‌ دوای ئه‌و ماوه‌یــه‌ی بــــۆی دیاری كراوه‌ به‌ بڕی (100,000) سه‌د هه‌زار دینار ، له‌وه‌زیاتر پێویسته‌ ڕێگای گه‌شت كردنی نه‌درێت ‌و بینێرنه‌وه‌ بۆ به‌ ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌.
27-    ئه‌و كرێكاره‌ بیانیانه‌ی به‌ ڤیزا (داخل) ده‌بن‌و دێن بۆ كۆمپانیا‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان ، پێویسته‌ (باجی) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پێ‌ بێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بیانیانه‌‌و ئه‌و كات بیاندرێتێ‌.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (105)

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ باشتر رای کردنی (کاروباری مانەوە) ئەم ڕینماییانە جێ بە جێ بکەن:-
1-    بە پێ ی مادەی (١١) برگەی  (١) لەیاسایی نشینگەی بیانیەکان ژمارە (١١٨) ی سالی (١٩٧٨) هەر بیانیەک ئارەزوو مەند بوو لە عێراق بمێنێتەوە پێویستە (‌‌‌أقامه‌ ) وەربگرێت لە ئەفسەری نشینگە بە مەرجێ لە یەک ساڵ زیاتر نەبێت ، وە دەکرێت داوا بکات سالانە بۆی نوێ بکرێتەوە.
2-     مانەوە بۆ کەسێکی بیانیە کە کار بکات لە هەرێمی کوردستان.
3-    مانەوە لە دوای هەواڵی گەیشتن ئەنجام دەدرێت، واتە پێویستە کەسی بیانی یەکەم جار هەواڵی گەیشتن وەربگرێت دوای ئەوە مانەوە وەربگرێت.
4-    یەکەم جار مانەوەی (٦) مانگ دەبەخشرێت و دواتریش مـــــانەوەی یەک ســــــــــاڵ و دەکرێت ساڵانەش نوێ بکرێتەوە  بە پێ ی گرێ بەستی کارکردنی کەسی بیانی.
5-    مانەوە بۆ گەشت وگوزار نیە ، هەواڵی گەیشتن بۆ گەشت وگوزارە.
6-     بۆ ( مدیر‌‌‌أقامه‌ ) هەیە بڕیار بدات (‌‌‌أقامه‌ ) ی بیانیەک نوێ نەکرێتەوە یا پێ ی نەبەخشرێت ، گەر هۆکار هەبوو بۆ ئەوە بە پێ ی مادەی (١١) بڕگەی (٢) لە یاسای نشینگە.
7-    کارت (‌‌‌أقامه‌ ) دەکرێت نوێ بکرێتەوە گەر یەک مانگی تێدا مابوو (٣٠) ڕۆژ ، بە پێ ی مادەی (١١) بڕگەی (١).
•    مەرجەکانی مانەوە بۆ ئەو بیانیانەی لە کۆمپانیاکان کاردەکەن:-
ا- نوسراوێکی فەرمی کۆمپانیا بۆبەڕێوەبەرایەتی نشینگە بهێنێت ، ئاماژە بدات بە جۆری کارو ماوەی مانەوەو ژمارەی پاسپۆرت، مە بەستەکەی تێدا ڕوون کرابێتەوەو داوای مانەوەی کردبێت + (ID ) ئەگەر هەبێت.
ب- نوسراوە فەرمیەکە ، نابێت بە دەست نوسرابێتەوە ، پێویستە تایپ کرابێت.
ج- نوسراوە فەرمیەکە ، مۆرو واژۆی کۆمپانیای پێوە بێت.
د- پێویسە لەگەڵ هێنانی نوسراوەکە بیانیەکانیش ئامادەبن.
و- پێویستە نوێنەری فەرمی کۆمپانیا ئامادە بێت لەگەڵ بیانیەکاندا.
ز- (بەدواداچوون) تێبینی خۆی دەنوسێت لەسەر کۆمپانیا و بیانیەکە.
ر- پێویستە ئەوەلیاتی کۆمپانیا هەبێت لە هۆبەی بەدواداچوون ، ئەگەر نا کاری بۆ ناکرێت ، تاکو ئەوەلیات دروست دەکات ، ئەویش بە هێنانی هەریەک لە :-
•    فەرمانی کارگێری کۆمپانیا.
•   بڕوانامە دامەزراندن.

•  ئەگەر (بەدواداچوون) تێبینی لەسەر بوو ناوی لەو کۆمپانیانە بوو کە لە لایەن (مسجل الشرکات) ەوە ، خرابێتە (بلاک لیست)ەوە ، کاری بۆ ناکرێت ، تاک و وەڵام لە (مسجل الشرکات) ەوە، دەهێنێتەوە بۆ نشینگە.
•  ئەگەر هیچ تێبینیەک نەبوو لە سەر (کۆمپانیا ) تێبینی (بەدواداچوون) دەنوسرێت دواتر کەسی بیانی ئەڕواتە هۆڵی بەخشینی مانەوە و کارتی مانەوەی پێ ئەبەخشرێت.
•    مەرجەکانی بەخشینی مانەوە بۆ ئەو بیانیانەی کاردەکەن لە (ئۆتێل، چێشتخانە، مەساج ، ئاریشتگاو نانەواخانەکان، صەمون خانەکان، مارکێتەکان ، شوێنە گشتیەکانی تر).
‌أ.    نوسراوی شوێنی کار دەهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بە مۆر و ئیمزا ، مەبەستی بەخشینی مانەوەی تێدا ڕوونکرابێتەوە.
‌ب.    کەسی بیانی و خاوەن کار یان نوێنەر سەردانی ( بەدواداچوون) دەکات و کارتی زانیاری لەگەڵ خۆی دا دەهێنێت بۆ کەفالەتی کەسی بیانی.
‌ج.    پێویستە شوێنی کارەکە دۆسییە بکاتەوە لە هۆبەی بەدواداچوون.
‌د.     بەدواداچوون کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات و تێبینی خۆی دەنوسێت  و دەڕواتە هۆبەی بیانیەکان.
و. ئەگەر ئەو شوێنانەی لای سەرەوە ، دۆسیەیان تەواو نەبوو، یان مۆریان دروست نەکردبوو ، کاریان بۆ دەکرێت ماوەی (١٥-٣٠) ڕۆژ مۆڵەت دەدرێن تاکو دۆسیەکان تەواو دەکەن و کارتی سەردانیان دەدەنێ ، ئەگەرهەواڵی گەیشتنەکەیان ماوەی تیانەمابوو ، گەر ماوەی تیا مابوو بۆی درێژ دەکرێتەوە.
•    مەرجی مانەوە بۆ ئەو بیانیانەی لە کارگەکان کار دەکەن.
‌ا- پێویستە کارگە دۆسیە بکاتەوە لە هۆبەی بەدواداجوون.
ب- کارگە نوسرای فەرمی بۆ بیانی دەکات بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بە مۆرو ئیمزاوە بابەتەکەی رووندەکاتەوە.
ج- نوێنەری کارگەو کەسی بیانی سەردان دەکەن و لە هۆڵی کاروباری بیانیەکان (ID ) یان دەدرێتێ و نوسراوی ئاسایشیان بۆ دەکرێت. .
د- دۆسیەی (‌‌‌أقامه‌ ) دوای ( هەواڵی گەیشتن) ئەنجام دەدرێت.
و-  (کەفیل)ی عێراقی بێنێت.
تێبینی/ گەر شوێنێک مۆڵەتەکەی یا خود مۆرەکەی تەواو نەبوو بوو ، داواکاریەک دەنوسێت ، ماوەی (١٥-٣٠) ڕۆژی دەدرێتێ تاک و مۆڵەت و مۆرەکەی تەواو دەکات.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (106)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی  بــــه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنـــــــــامه‌ی هه‌رێمی كوردستان /  كاروبـــــــاری نشینگه‌ ژماره‌ (11885 له‌ 16/11/2011) بــــــه‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كارتی مانه‌وه‌ (هویة الاقامة) بۆ كرێكارانی بیانی نوێ‌ بكرێته‌وه‌، كاتێك ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ كاری لێده‌كه‌ن به‌ جێ‌ ی ده‌هێڵن ســــــــه‌ربه‌خۆ، تــه‌نها له‌ ڕێگای لاری نه‌بوونی كۆمپانیای پێشووه‌وه‌ نه‌بێت كه‌كاریان لێكردوه‌ و دوای هێنانی نوسراوی شوێنی كاری نوێ‌، كارتی مانه‌وه‌یان بۆ نوێ‌ ده‌كرێته‌وه‌.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (107)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تـــی ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشــــتی دیوان/ بـــــــه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤیزه‌ ژماره‌ ( 32360 له‌ 23/12/2012 ) وه‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان / كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (348 له‌ 9/1/2013) ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه‌ مـــــاوه‌ی سه‌ردانی بیـــانی بۆ نشینگه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ (10 / ده‌)  ڕۆژه‌وه‌ ، بوو به‌ ( 15 / پانزه‌) ڕۆژ .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (108)

سەبارەت بە نوسراوی (پوچەڵی شوێنی کار) ‌ئەم رێنماییانە جێ بە جێ بکەن:-
1-    پێویستە کەسی بیانی نوسراوی پوچەڵی شوێنی کارەکەی بهێنێت ، گەر ویستی دەست بەرداری ئەو شوێنە بێت بەهەر هۆکارێک بێت.
2-    گەر خاوەن شوێنی کار پوچەڵی نەدا بە کەسی بیانی پێویستە ، بەشی بەدواداچوون بانگێشتی بکات و ڕوونکردنەوەی پێویستی لێ وەربگیریت،گەر هۆکارێکی یاسایی نەبوو دەتوانێت لە بەشی یاسا سکاڵای لێ بکرێت لەلایەن بیانیەکەوە.
3-    هەر شوێنێکی کار لە بە ڕێوەبەرایەتیمان بلۆک دەکرێت ، گەر نوسراوی پوچەڵی کرد بۆ کەسێکی بیانی ، کاری لە سەر دەکرێت لەبەر ئەوەی ناکرێت کەسی بیانی ببەستینەوە بە شوێنی کارەکەیەوە تەنها لە ‌حاڵەتێک دا نەبێت، ئەگەر هاتوو کەسی بیانی هۆکاری بلۆک کردنی شوێنی کارەکە بوو ، ئەو کات کار بۆ کەسی بیانی ناکرێت، تاک و کێشەکە یەکلا نەبێتەوە.
4-    لە کاتی هێنانی نوسراوی پوچەڵی شوێنی کاری کۆن ، هاتنی نوێنەر یاخود خاوەن شوێنی کاری کۆن گرنگ نیە ، بەڵک و هاتنی نوێنەر یاخود خاوەن شوێنی کاری نوێ و نوسراوەکەی گرنگە و پێویستە ئامادەبێت.
5-    پێویستە (نوێنەر ، پارێزەر) پوچەڵی شوێنی کار بهێنێت بە واژۆ و مۆری خاوەن کارەوە ، کاتێک لە کار ترازانیان بۆ دەکرێت  بەلام پێویست بەهاتنی خاوەن شوێنی کار ناکات.
6-     بەدەر لەم خاڵانەی سەرەوە پێویستە ( ل. بەدواداچوون) بڕیار لە سەر دۆسیەی بیانیەکە بدات.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (109)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی..

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (110)
ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رایـــــــه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامـــه‌ی هه‌رێمی كوردســتان/ كاروباری نشینگه‌ ژماره‌ (16 له‌ 16/1/2015) كه‌ هاوپێچه‌ ، له‌كاتی ئاراسته‌كردنی نووسراو بـــــۆ به‌ڕێوه‌به‌رایـــه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی مانه‌وه‌ بۆ كه‌سانی بیانی، گه‌ر له‌ ماوه‌ی (3) ڕۆژدا  وه‌ڵام نه‌درایـه‌وه‌، ده‌توانرێت مانه‌وه‌ به‌و كه‌سه‌ بیانیانه‌ بدرێت به‌پێی ڕێنماییه‌كان.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (111)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ / به‌ڕێوه‌به‌رایــــــه‌تی گشــــــــتی دیوان/ به‌ڕێوه‌بــــــــه‌رایه‌تی گــرێبه‌ستــه‌كان ژماره‌ (412 له‌ 12/1/2015) ، سه‌باره‌ت به‌و كـــــــــۆمپانیــــــــانه‌ی كرێكــــــــاری بیانی ده‌هێننه‌ خاكی هه‌رێمه‌وه‌ و دواتر ده‌یانێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ كاركردن، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك هه‌ستێت به‌و كاره‌ ده‌خرێته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌ (بلاك لیست).

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (112)
سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت پێویسته‌ ئه‌م ڕێنماییه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن:-
1- پێویسته‌ له‌كاتی به‌دی كردنی ئه‌و دیارده‌ یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه‌سی هه‌ڵگری چه‌ك ده‌ستگیر بكرێت و ڕاده‌ستی نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕێكاری یاسایی له‌ڕێگای به‌شی یاساوه‌ له‌ به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌:-
أ‌-    هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌ بێ‌ مۆڵه‌ت (تاوانه‌) به‌پێی ماده‌ی (21/3) له‌ یاســای چه‌ك ژماره‌ (16)ساڵی (1993) ی په‌رله‌مانی كوردستان سزاده‌درێت به‌ به‌ندكردن له‌ (ساڵێك كه‌متر نه‌بێت وغرامه‌كردن) یاخود یه‌كێكیان .
ب‌-    پێویسته‌ ئـــــــه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ئاشكرا یان شاراوه‌ چه‌كی بێ مۆڵــــــــه‌تیان پێیه‌ واته‌ پێچه‌وانه‌ی (یاسا ) ده‌ستگیر بكــــــرێن له‌لایه‌ن (پیاوی پۆلیس و ئه‌ندامانی ظبط القضائی ) به‌ پێی ماده‌ی (103) بڕگه‌ی (2) له‌یاسای بنه‌ما دادگه‌رییه‌ سزاییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره‌ (23) ساڵی (1971) .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (113)

سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی ئامێره‌ بڕه‌ڕه‌كانی وه‌ك (چه‌قۆ ، كه‌ته‌ر ، بۆكس خه‌نجه‌ر، هتد.. ) و حاڵه‌تی پشكنین و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ئه‌م ڕێنماییه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن :-
1-    هه‌ڵگـــــــــــرتنی ئامێری بـــــــڕه‌ری وه‌ك (چه‌قۆ ، كه‌ته‌ر ، هتد..) له‌ بنه‌ڕه‌تدا تـــــاوان نی یه‌ و ده‌قــــــــی یــــاسایی له‌ســـــــــه‌ر نه‌هاتــــــووه‌ به‌ڵام ئه‌م ئامێرانه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سی نابه‌رپرس هه‌ڵبگیرێت گومانی ڕوودانی تاوانی لێ‌ ده‌كرێت یاخود ده‌بێت به‌هۆكارێكی ئه‌نجامدانی تاوان ئه‌گه‌ر به‌كارهێنرا یان هه‌ڕه‌شه‌ی پێكرا وه‌كو له‌ ماده‌ی (413/2) له‌یاسای سزادان ژماره‌ (111) ساڵی (1969) ده‌قی له‌سه‌ر هاتووه‌ چونكه‌ به‌كارهێنانیان زیانی گه‌وره‌ دروست ده‌كات و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی دروست بوونی حاڵه‌تی په‌ك كه‌وتن (عجز).
2-    هه‌ندێ‌ ئامــــــــــــرازی وه‌ك (بۆكس خه‌نجــه‌ر ، ده‌مانچه‌ی كاره‌بــــــــــای ، داروزنجیر ، هتد..) ته‌نها بۆ ئـــــــــــــازار گه‌یانــــــــدن به‌كاردێت له‌هه‌ڵگرتنی دا گومانی دروست بــــــوونی تاوان ده‌كرێت،  بۆیـــه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ستـــــی به‌سه‌ردا بگیرێت .
3-    پێویسته‌ له‌ بابه‌تی خاڵی (1) ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌سانێك كه‌ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ و خه‌ڵكانی جوتیارو ئاژه‌ڵدارن چه‌قۆكانیان پێ بدرێته‌وه‌ .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (114)

ده‌قی یاسای ژماره‌ (6) ی ساڵی 2014 تایبه‌ت به‌ یاسای زمانه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق فیدراڵ

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (115)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامـــــــه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ كاروبـــــاری نشینگه‌/ ژماره‌ (775 له‌ 22/ 1/ 2015 ) وه‌ نوســــــراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ فه‌رمانگه‌ی یاســـــایی ژماره‌ (26045 له‌ 30/12/2014 ) كـــــــه‌ هـــــــاوپێچه‌ ئه‌م ڕێنماییه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن:-
1-    هاوڵاتیانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ ڤیزه‌ی ســـــــــه‌فاره‌تی عێراق وه‌رده‌گــــــــرن ‌و دێنه‌ فڕۆكه‌خانه‌‌و ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ، ڕێگایان پێ‌ بدرێت ‌و مۆری (یجب مراجعة دائرة  الاقامة خلال 15 یوماً) بدرێت له‌ پاسپۆرته‌كانیان.
2-    ده‌توانن (هه‌واڵی گه‌یشتن) وه‌ربگرن له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان.
3-    ده‌توانن (مانه‌وه‌ ) وه‌ربگرن بۆ شه‌ش مانگ له‌یه‌كه‌م جاردا، به‌ پێی ڕێنمایه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (116)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی..

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (117)

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باخیان هه‌یه‌ ئه‌م ڕێنمایانه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن:-
1-    كه‌سی خاوه‌ن باخ كه‌ (مۆڵه‌ت یان مۆر) ی هه‌یه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكات، بۆ مانه‌وه‌ی (باخه‌وانه‌) كه‌ی.
2-    كه‌سی خاوه‌ن باخ كه‌ ( مۆڵه‌ت یان مۆر) ی نیه‌ نوسراوی ( قائیمقام یا مدیر ناحیه‌) بهێنێت ڕوون كردنه‌وه‌ی دابێت كه‌ (باخی) هه‌یه‌‌و ناوی باخه‌وانی هێنابێت ، له‌ نوسراوه‌كه‌دا.
3-    كه‌سی خاوه‌ن باخ كه‌ (مۆڵه‌ت یان مۆر یان پشتگیری قائیمقام یان مدیر ناحیه‌) ی نیه‌ پێویسته‌:-
أ‌-    داواكاری بنوسێت  (عه‌ریزه‌).
ب‌-    (ڕه‌گه‌زنامه‌ + پێناسی باری شارستانی + كارتی زانیاری ) بهێنێت.
ج‌-     (كفاله‌ نامه‌) بهێنێت له‌ دادنووس ( كاتب عدل).
‌و- كرێكار‌و خاوه‌ن باخ ئاماده‌بن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاشان نوسراویان بۆ ئاسایش بۆ بكرێت له‌ (متابعة) ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واو بنوسێت كه‌ناوبراو باخی هه‌یه‌و ناوی باخه‌وان‌و سنوری باخ دیاری كرابێت، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئاسایش كاریان بۆ بكرێت .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (118)

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به‌ ڕه‌گه‌ز سورین‌و ده‌یانه‌وێت سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ وڵاتی  توركیا ، پێویسته‌ ئه‌م ڕێنمایه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن:-
1-    له‌ هۆبه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌كانی تر (ID ) بدرێتێ‌‌و ئه‌ولیاتی سكان بكرێت.
2-    پشكنینی خوێنی بۆ بكرێت.
3-    له‌ هۆبه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌كانی تر نوسراوی بۆ ئاسایش بۆ بكرێت، تێیدا ڕوونكردنه‌وه‌ بنوسرێت.
4-    كه‌ وه‌ڵام هاته‌وه‌ له‌ ئاسایش (تأشیرة سفر) ی بۆ بكرێت، پاشان ده‌توانێت بڕوات بۆ وڵاتی توركیا.
5-    له‌ هۆبه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌كانی تر پشكنینی ته‌واو بكرێت بۆ (پاسپۆرت + بلاك لیست) ی ناوبراو.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (119)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی..

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (120)

سه‌باره‌ت  به‌ دروست كردنی ( باج ) ی نوێنه‌ری كۆمپانیا و شوێنه‌ گشتیه‌كان  ئه‌م ڕێنمایه‌ جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ن :-
1-    به‌پێی ڕێنمایی ژماره‌  ( 61 / 60 ) ی سالی 2014 ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان  باج دروست ده‌كرێت.
2-    پێویسته‌ ( كومپانیا ، شوێنی گشتی ) داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ دروست كردنی باج بۆ نوێنه‌ره‌كانی  .
3-    جێك كردنی  ID ( نوێنه‌ر ، كومپانیا ،  شوێنی گشتی) تا دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ كه‌سێكی تر باجی بۆ نه‌كراوه‌  ،یان پێشتر  نوێنه‌ره‌كه‌ باجی تری نه‌بووه‌  .
4-    له‌سه‌ر بڕیاری ( ل. به‌دواداچوون)  باج دروست ده‌كرێت  .
5-    ئاراسته‌ی به‌شی ( ئای تی ) ده‌كریت بۆ دروست كردنی باج .
6-    دوای ته‌واو بونی دروست كردنی باج ، لای یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ر واژوو ده‌كرێت .
7-    (باج) له‌ ID ( نوێنه‌ر، كۆمپانیا ، شوێنی گشتی ) سكان ده‌كرێت .
8-    له‌به‌دواداچوون داتا ده‌كرێت ده‌درێته‌وه‌ ده‌ست نوێنه‌ر به‌ (ذمة).
9-    له‌ دروست كردنی زیاتر له‌ باجێك  بۆ هه‌رشوێنێك ( ل .به‌دواداچوون) بریاری له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی شوێنه‌كه‌ به‌ زیاتر له‌ باجێك ، یان زیاتر له‌ نوێنه‌رێك  .
10-    باج نوێ ناكرێته‌وه‌ تاكو باجه‌ كۆنه‌كه‌ی نه‌هێنێته‌وه‌ ، یان نوسراوی پۆلیسی  وون بۆكان نه‌هێنێت .
11-    بێ باج كار بۆ نوێنه‌ره‌كان ناكرێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان وبنكه‌كانمان.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (121)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان /كاروباری نشینگه‌ (1890 له‌ 9/2/2015) دوا به‌ دوای ڕێنمایمان ژماره‌ (115) ی ساڵی (2015) ڕێگه‌ مه‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیانی  وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ ڤیزا وه‌رده‌گرن له‌ (سفاره‌ی عێراقی ) له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان،  جگه‌ له‌ ووڵاتانی (خلیج ) كه‌ به‌خشراون له‌ ڤیزای هاتنه‌ ناوه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان  ژماره‌ (8561 له‌ 3/6/2013 ) .

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (122)

ناو و مۆری تاقیگەی پشکنینی خوێنی بیانییەکان لە (سەنتەری تاقیگەی نشینگەی سلێمانی ) گٶڕڕا بۆ (هۆبەی شیکاری شاندکراوەکان ) لە ئیستادا کار بە ناو ومۆری نۆی دەکرێت.

———————————————————————————————————————————————-

ڕێنمایى ژمارە  (123)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی..

———————————————————————————————————————————————-

 ڕێنمایى ژمارە  (124)

 ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ /بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیــــــــــــــــــوان / بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی (2325 لە 3/2/2015)دوا بە دوای ڕێنمایمان ژمارە (81) ی ساڵی (2014) سەبارەت بە یەک گەیانـــدنی خێزان (جمع الشمل) ئەم ڕێنماییانە جێبە جێ بکەن :-
1.    پێشکەش کردنی داواکاریەک ، لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانی نشینگەی پارێزگاکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ / ب .گ دیوان /ب.ڤیزا.
2.    ئەم بەڵگەنامانە پێشکەش بکات (گرێبەستی هاوسەرگیری ، ناسنامەی باری شارستانی ) کە پەیوەندنی خێزانی دەسەلمێنێت یان کۆپی رەنگا ورەنگ.
3.    خێزان تەنها ژن و مێرد وکچ و کوڕ و دایک و باوک دەگرێتەوە.
4.    دەبێت هاوڵاتی بیانی کارتی مانەوەی هەبێت کە لە (6) مانگ کەمتر نەبێت.
5.    توانای دارایی بسە لمێنێت ، کە دەتوانێت خێزانەکەی لە هەرێمی کوردستان بە خێو بکات.
6.    یەکەیەکی نیشتەجێ بوون بە ناوی هەبێت ، یـــــــــان گرێبەستی بە کرێ گرتنی یەکەی نیشتەجێ بوون پێشکەش بکات ،کە لە ( باجی خانووبەرە و داهات) پەسند کرابێت.
7.    ئەگەر داواکاری لە لایەن کۆمپانیایەک پێشکەش کرابێت ، دەبێت هەمان کۆمپانیا بێت ، کە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگە مۆڵەتی مانەوە بەکارمەندەکەی دراوە.
8.    بەیەک گەیاندنی خێزانی هەموو هاوڵاتیانی بیانی دەگرێتەوە ، تەنها ئەوانە نەبێت قەدەغەکردنی سەفەریان لە سەرە ، هەروەها ( هاوڵاتیانی ووڵاتانی نێجیریا، ئۆغەندا، بەنگلادیش ، ئەسیوپیا، سیرالیۆن، غینیا، لیبیریا، سەنیگال، کۆنغۆ ، کینیا) ناکرێت  بەیەک گەیاندنی خێزانیان بۆ بکرێت.

———————————————————————————————————————————————-

 ڕێنمایى ژمارە  (125)

بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووفاتی كه‌سانی بیانی بۆ وڵاتی خۆیان ، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌وه‌ ، پێویسته‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ ئاماده‌بكرێت ‌و له‌ سیسته‌می بایس سكان بكرێت:-
1-    پاسپۆرت یان (دۆکۆمێنتی سەفەر).
2-    نوسراوی (ڕاپۆرت) ی پزیشكی دادوه‌ری.
3-    تأشیره‌ سه‌فه‌ر (سمه‌ المغادره‌‌) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌.
4-    مه‌نه‌فێستی تایبه‌ت به‌ شحن.

———————————————————————————————————————————————-

 ڕێنمایى ژمارە  (126)

ئاماژە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ژمارە ( 2078 لە ١٨/٣/٢٠١٥) و نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیمان / بەدواداچوون (31069 لە 9/3/2015 ) ،کارتی نشینگە ناکرێت بۆ ئەو  بیانیانەی  لە ( مۆلیدە ئەهلیەکان و پێشانگای ئۆتۆمبێل و نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانوو زەوی یان وەک پاسەوان لە کۆمپانیاو شوێنە گشتی یەکان) کاردەکەن.

———————————————————————————————————————————————-

 ڕێنمایى ژمارە  (127)

ئاماژە بە نوسراوەکانی ( به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ) ژمــــــــاره‌ ( 1093 ) لــه‌ ( 29/1/2015 ) و ( 1386 ) لـه‌ ( 4/2/2015 ) و نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیمان / یاسا  ژماره‌ (30576 ) له‌ ( 17/2/2015 )تان بۆ ده‌نێرین ئاگادارتان ده‌که‌ین وه‌ک له‌ ناوه‌ڕۆکی نوسراوه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه‌ ، ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی و بنکه‌کانی هـــــــاتوچۆ کراوه‌ لـــــه‌ کــــــــاتی سه‌رپێچی کردن یـــــــان هه‌ر هۆکـــــارێکی تر ، پێویسته‌ مەفرەزەکانی هاتووچۆ ســــاڵانەی ئۆتۆمبێل‌ وه‌رنه‌گرن له‌و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ی که‌ کار ده‌که‌ن لـــــه‌ نێوان هه‌رێمی کوردستـــــــان و وڵاتانی دراوسێ ، به‌ڵکو مۆڵــــــه‌ت وه‌ربگرن ،  ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیـان پێ نه‌بوو ئه‌وکات ساڵانه‌ وه‌ربگرن، به‌ مه‌رجێ خـاڵی ( 1 یان 2 ) جێبه‌جێ بکه‌ن .
1-    کۆپی ساڵانه‌ی ئوتومبێله‌که‌‌ مۆر و واژوو بکرێت له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌ر یان کارمه‌ندی هاتوچۆوه‌ و له‌گه‌ڵ پسوڵه‌ی ئاگادار کردنه‌وه‌که‌ بدرێته‌ شۆفێره‌که .
2-    ئه‌گه‌ر کۆپی ساڵانه‌که‌ به‌رده‌ست نه‌بوو،   پێویسته‌ سه‌رجه‌م زانیاری ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ له‌ پشتی پسوڵه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ بنوسرێت و مۆر و واژوو بکرێت له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌ر یان کارمه‌ندی هاتوچۆوه‌ .
تێبینی/ به‌ جێ به‌جێ کردنی خاڵی ( 1یان 2) ده‌توانن ڕێگه‌ بده‌ن به‌ گه‌شت کردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بۆ دەرەوەی ووڵات ئه‌گه‌ر ساڵانه‌ی لێ وه‌رگیرا بوو .

———————————————————————————————————————————————-

 ڕێنمایى ژمارە  (128)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی..

———————————————————————————————————————————————-

 ڕێنمایى ژمارە  (129)

تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی..

———————————————————————————————————————————————-

 ڕێنمایى ژمارە  (130)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان/ ڕامیاری ژماره‌  (ڕ /800/5199) له‌  (27/4/2015) سه‌باره‌ت به‌ كه‌سانی بیانی (ئێرانی) كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیان پێ نیه‌ و كۆپی كراویان پێ یه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ پسوڵه‌ی گوزه‌ر بێنه‌ خاكی هه‌رێم ، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌ی كۆپیكراویان پێ‌ بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریان بۆ نه‌كرێت.

———————————————————————————————————————————————-

 ڕێنمایى ژمارە  (131)

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / به‌شی بیانییه‌كان/ هۆبه‌ی كارو باری ئێرانییه‌كان  ژماره‌ ( 1073 له‌ 12/4/2015 ) سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه پەناپەر بوون ، یان خەریکی کاری سیاسی بوون‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان    دواتر به‌ خواستی خۆیان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئێران و ته‌سلیم ده‌بنه‌وه‌ به‌هه‌ر هۆكارێك بێت .
پێویسته‌ ناویان بخرێته‌ لیستی قه‌ده‌غه‌وه‌ تا جارێكی تر وه‌ك په‌نابه‌ر نه‌گه‌رێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان  به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستیان به‌فه‌رمی بێنه‌وه‌ به‌ پاسپۆرت ، ئه‌و كات دوای وەرگرتنی‌ ڕەزامه‌ندی ئاسایش ناویان لە (بلاک لیست)  لاده‌برێت و ده‌توانن بێنه‌وه‌  هه‌رێمی كوردستان.

———————————————————————————————————————————————-

 

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى