بهشی نشینگهی ڕاپهڕین
بەشی نشینگەی ڕاپەڕین سەر بە بەرێوبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانیه و بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ژمارە (١٤٦٩٥ )لە٩/١٠/٢٠١٨ فهرمانی كردنهوهی بۆ دهرچووه و له رۆژی (1/4/2019) به فهرمی كراوهتهوه، ئەم بەشە تایبەتە به ڕایی كردنی كاروباری نشینگه له سنوری ئیدارەی راپەرین.
بەشی نشینگەی ڕاپەڕین لەرووی جوگرافیاوه دەکەوێتە شاری رانیە، به دووری ١٣٠ کیلۆمەتر دهكهوێته باکووری خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانیی ،لهم بهشهدا چەندین ئەفسەروکارمەندی شارەزا لەبواری مانەوە کاری تێدادەکەن و تایبەتە بەکاروباری ئەو کەسانە بیانیانهی بەمەبەستی سەردان یان کارکردن یان گەشتیاری لەووڵاتانی ترەوە روودەکەنە ئەم ناوچەیە و ههرێمی كوردستان.
کردنەوەی بەشی نشینگەی راپەرین بەیەکێك لەدەستکەوتە گرنگەکانی حکومەتی ھەرێم دادەنرێت لەسنورەکەدا، نشینگەی راپەرین دەبێتە خزمەتێکی بێ وێنە بۆ ھاووڵاتیانی سنورەکە و خاوەن کۆمپانیا و کارگەکان ھەروەھا دەروازەیەکی گرنگە بۆ ناساندنی ئیدارەی راپەرین بەجیھانی دەرەوە.
بەشی نشینگەی ڕاپەرین پێك ھاتووە لە کۆنترۆڵ ،مانەوە، بەدواداچون، کارگێری، ژمێریاری، میرە، ھەواڵی گەیشتن، درێژ کردنەوەی ڤیزا، تاشیرە ی گەرانەوە،سەرجەم ئەم ھۆبانە کەئاماژەیان پێ دراوە ھەمان ئەرك وکاری ئەو بەشانە بەڕێوە دەبەن کە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ھەیە.
بۆ زانیاری زیاتر دەرباری بەشی نشینگەی راپەرین دەتوانن سەردانی پەیجی فەرمی بكەن:-