بنکەی نشینگەی پەروێزخان
بنکەی نشینگەی پەروێزخان سەربەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییە، لە ساڵی 1999وە دەستبەکاربووە، لەساڵی 2003وەبەفەرمی وەک بنکەیەکی سنوری لە نزیک ناحیەی قۆرەتوو، وە لە ڕێکەوتى 12/12/2010 بە فەرمى وەک مەرزێکى نێودەوڵەتى ناسێنراوە بەمەبەستی کار ئاسانی کردن بۆ هاتووچۆی گەشتیارانى بیانى و کەسانی ئێرانیو عێراقی .
بنکەی نشینگەی پەروێزخان دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانیەوە ، نزیکەی (220) کیلۆمەتر لە شاری سلێمانیەوە دوورە هەروەها خاڵێکی سنوری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراقو وڵاتی ئێرانە کە دەکەوێتە نێوان ناحیەی قۆرەتووی سەربە قەزای کەلارو ناحیەی قەسری شیرینی سەربە پارێزگای کرمانشانی وڵاتی ئێران،بەشێوەیەکی گشتی خالێکی بازرگانیو گەشتیاری هەردوو وڵات پێکدەهێنێتزیاتر کارو چالاکیەکانی بنکەی نشینگەی پەروێزخان لە دوو ڕووەوە خۆی دەبینێتەوە ،یەكەمیان كارئاسانی كردنە بۆ هاتووچۆ كردنی هاوڵاتیانی ئێرانو كەسانی هەندەرانیو بیانی و عێراقی.
كەبۆ مەبەستی سەردان یان كاركردن دەیانەوێ هاتووچۆی خاكی هەرێمی كوردستان بكەن،وە بە پێچەوانەشەوە ئەمەش لەرێگەی پاسپۆرتەوە ، بێ بوونی هیچ كێشەیەك هاوڵاتیان دەتوانن هاتووچۆی سنوری بكەن.
دووەم رێكخستنی كاری بازرگانیو هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ترانزێت كەلە ڕوی بازرگانیەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لەبەرەو پێشچوندایە.