بنكەی نشینگەی باشماخ

بنكەی نشینگەی باشماخ سەربە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییە، لەسەرەتادا لە ساڵی 2001وە بەناوی بنكەی نشینگەی باشماخ كەسەربە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت‌ومانەوە بووە دامەزراوە، لەساڵی 2003وەبەفەرمی وەك بنكەیەكی سنوری لە نزیك قەزای پێنجوین دەستبەكاربووە.

لە رێكەوتی 26/7/2007 وە لەلایەن حكومەتی عێراق‌و ئێرانەوە بەفەرمی وەك مەرزێكی نێودەوڵەتی ناسێنراوە.

بنكەی نشینگەی باشماخ دەكەوێتە

باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانیەوە ،نزیكەی (107) كیلۆمەتر لە شاری سلێمانیەوە دوورە هەروەها خاڵێكی سنوری هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستانی عێراق‌و وڵاتی ئێران پێكدەهێنێت،كە دەكەوێتە نێوان قەزای پێنجوێن_مەریوانی سەربە وڵاتی ئێران.

بنكەی نشینگەی باشماخ كارەكانی لە دوو ڕووەوە خۆی دەبینێتەوە ،یەكەمیان كارئاسانی كردنە بۆ هاتووچۆ كردنی هاوڵاتیانی ئێران‌و كەسانی هەندەرانی‌و بیانی و عێراقی

كەبۆ مەبەستی سەردان یان كاركردن دەیانەوێ‌ هاتووچۆی خاكی هەرێمی كوردستان بكەن،وە بە پێچەوانەشەوە ئەمەش لەرێگەی پاسپۆرتەوە ، بێ‌ بوونی هیچ كێشەیەك هاوڵاتیان دەتوانن هاتووچۆی سنوری بكەن.

دووەم رێكخستنی كاری بازرگانی‌و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ترانزێت كەلە ڕوی بازرگانیەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لەبەرەو پێشچوندایە.

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى