بنکه‌ی سه‌یرانبه‌ن
بنكه‌ی نشینگه‌ی سه‌یران به‌ن سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانییه له 16/3/ 2009وه ده‌ستبه‌كاربووه‌و له 1/6/2009 وه به‌فه‌رمی وه‌ك بنكه‌یه‌كی سنوری له ناحیه‌ی گه‌رمك به‌مه‌به‌ستی كار ئاسانی كردن بۆ هاتووچۆی كەسانی ئێران و بیانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه.
بنكه‌ی نشینگه‌ی سه‌یران به‌ن ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه، نزیكەی (180) كیلۆمەتر لە شاری سلێمانیەوە دوورە هه‌روه‌ها سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستانی عێراق‌و ئێران، راستەوخۆ بەسراوە بەشاری مەریوانەوە كە سەربە پارێزگای سنەیە.
بنكه‌ی نشینگه‌ی سه‌یران به‌ن به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی كردنی هاتووچۆی هاوڵاتیانی كوردی خاكی ئێران كه‌بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردان یان كاركردن ده‌یانه‌وێ بێنه خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه،ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی بارمته‌ی كه‌سێكی عێراقی (پسوڵه‌ی گوزه‌ر) یان بۆدهكرێتو ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 15 پانزە رۆژ له‌خاكی هه‌رێمدا بمێننه‌وه، ئەم كارەش بێ بەرامبەرە.
مه‌رجی هاتوو چۆكردن له‌خاڵی سنوری سه‌یران به‌ن كه‌له‌لایه‌ن بنكه‌ی نشینگه‌ی سه‌یران به‌نه‌وه لە گەرمك كاره‌كانیان بۆ رێكده‌خرێت.
پێویسته ئه‌م مه‌رجانه ره‌چاوبكه‌ن.
ا_ پێویسته ئه‌و ئێرانیەی ده‌یه‌وێت بێته خاكی هه‌رێمه‌وه له نه‌ته‌وه‌ی كورد بێت. ب_ پێویسته ئه‌و هاوڵاتیه یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێبێت( كارتی میللی_شوناسنامه_پاسپۆرت) ده‌بێت هه‌ریه‌ك له‌مانه وێنه‌ی ڕه‌سه‌ن بێت. ج_ هاوڵاتیه‌كی عێراقی وه‌ك (كفیل شخصی) بارمته‌ی كه‌سی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێتو به‌ته‌واوی یه‌كتر بناسن. د_ كه‌فیل پێویسته پێناسێكی عێراقی وه‌ك (پێناسی باری كه‌سێتی_ڕه‌گه‌زنامه_پاسپۆرت) له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت. ه_ پسوڵه‌ی گوزه‌ر كه بۆ كه‌سه ئێرانیهكه ده‌كرێت،ته‌نها بۆ ماوه‌ی 15 پانزە رۆژ كاری پێده‌كرێت. و_ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی گوزه‌ر دوای مانه‌وه‌ی 15 ڕۆژه‌كه ده‌بێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بكات. ی_ئه‌و ئێرانیه‌ی كه بۆ كاركردن دێته خاكی هه‌رێم پێویسته له ڕێی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم مامه‌ڵی هاتنه‌ناوه‌وه‌یان له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بۆبكرێت،پاشان پسوڵه‌ی گوزه‌ریان له‌ڕێی بنكه‌ی سنوری سه‌یران به‌نه‌وه بۆ ده‌كرێت. ز_پێویسته هاوزمانی ئێرانی له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ خاكی ئێران پسوڵه‌ی گوزهرهكهی له بنكه‌ی نشینكهی سه‌یران به‌ن لە گەرمك راده‌ستبكاته‌وه،پاشان خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵێت. ر_ئه‌و هاوزمانه ئێرانیانه‌ی كه كارتی 24 كاتژمێر (ڕۆشتن_گه‌ڕانه‌وه) یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌كرێت پێویسته له‌كاتی گه‌ڕاندنه‌وه له بنكه‌ی نشینگه‌ی سه‌یران به‌ن ڕاده‌ست بكرێته‌وه.