بەشی نشینگەى گەرمیان
بەشى نشینگەى گەرمیان سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى پارێزگاى سلێمانییەو ئەم بەشە تایبەتە بە سنورى گەرمیان .
بەشی نشینگەى گەرمیان لەشارى کەلارەو تایبەتە بە کاروبارى ئەو کەسانەى بەمەبەستى سەردان یان کارکردن لەووڵاتانى ترەوە ڕوو دەکەنە ئەو ناوچەیە .
بەشی نشینگەى گەرمیان بەفەرمانى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە (3171 لە 1/2/2012) لە سنورى ئیدارى گەرمیان بە فەرمى دامەزراوەو بینایەکى تایبەت بە خۆى بەسەرجەم پێداویستیەکانیەوە بۆ دابینکراوە وە چەندین ئەفسەروو کارمەندى شارەزا لەبوارى مانەوە کارى تێدادەکەن.
کارەکانى بەشی نشینگەى گەرمیان تایبەتە بەو کەسە بیانیانەى لە ووڵاتى ئێران یان وڵاتانى ترەوە ڕوو دەکەنە سنورى ئیدارەى گەرمیان بەمەبەستى گەشتکردن یان کارکردن لەو سنورەدا، ئەمەش کار ئاسانى زۆر بۆ ئەوکەسانە دەکات کەدەیانەوێت بمێننەوە بۆ ئەو مەبەستە.
کردنەوەى بەشی نشینگەى گەرمیان بەیەکێک لە دەسکەوتە گرنگەکانى حکومەتى هەرێم لە ناوچەکەدا دادەنرێت لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت خزمەتێکى بێوێنە بە هاوڵاتیانى سنورەکە بکات.
بەشى نشینگەى گەرمیان پێکهاتووە لە هۆبەى:-
( هەواڵى گەیشتن،تاشیرەى گەڕانەوە،بەخشینى مانەوە،بەدواداچوون، IT ، کارگێڕى ، ژمێریارى،میرە،ئامێرسازى،پەنابەرێتى،یاسا)هەموو ئەم بەش و هۆبانەى کەئاماژەیان پێ دراوە هەمان ئەرک و کارى ئەو بەشانە بەڕێوەدەبەن کە لەبەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى هەیە .