بنكەی نشینگەی كێلێ
بنكەی نشینگەی كێلێ سەربە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییە ، لە لە ( 15/9/2002 ) وەك خالێكی سنوری لەگوندی دارەشمانەی نزیك شاری قەڵادزێ بەمەبەستی كار ئاسانی كردن بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیانی ئێران و بیانی دامەزراوە.
بنكەی نشینگەی كێلێ لەڕووی جوگرافی یەوە دەكەوێتە سەر شاخی سالارەی باكوری خۆر هەڵاتی قەزای قەڵادزێ سەر بە پارێزگای سلێمانی كەنزیكەی ( 200 كم ) لە سلێمانی یەوە دوورە وە نزیكەی ( 1700) م لە ئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە و سەر بەناحیەی هەڵشۆیە وئە كەوێتە نێوان قەزای قەڵادزەو شاری سەردەشتی وڵاتی ئێران .
رێكخستنی ئیش و كاری هاوڵاتیانی هاوزمانە كەلە وڵاتی ئێرانەوە دێنە خاكی هەرێمەوە بەمەش پسولەی گوزەریان بۆ ئەكرێت و ئەبێت كەسەكە یەكێك لەم بەڵگەنامە فەرمیانەی پێ بێت ( كارتی میللی – شناسنامە – پاسپۆرت ) پاش دڵنیابونی ناوەكەی كە لەكۆنترۆل دەرئەچێ , هەروەها ئەبێت كەسێكی نزیكی خۆی ببێت بە(كفیل) ی كەئەویش ئەبێ ( ناسنامەو فۆرمی خۆراك ) ی پێبێت بۆ ئەوەی پسولەی گوزەرەكەی بۆبكرێت كە بۆ ماوەی ( 15 ڕۆژ ) ە دوای دەڕۆژەكە بەمەبەستی كارهاتبوو كەلەلایەن كۆمپانیا یەكەوە یاخود كارگەیەكەی ناوخۆوە پشتگیری بكرێن یان زیاتر مایەوە ئەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی یەكێك لە پارێزگاكانی هەرێم بكات , هەروەها لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی ئێران ئەبێت پسولەی گوزەرەكە ی رادەستی بنكەی بنكەی ن
شینگەی كێلێ بكاتەوەو خاكی هەرێم جێبهێڵێت .