هەواڵى گەیشتن

 سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی پێدانی هه‌واڵی گه‌یشتن به‌كه‌سانی بیانی :

1.    ئه‌گه‌ر بیانی یه‌ك له‌ (1/1/2013) هاتبووه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانــــی ، بۆی هه‌یه‌ تاكو (15/1/2013) بمێنێته‌وه‌ و له‌ و مــــاوه‌یه‌شدا بگه‌ڕێته‌وه‌ ووڵاتـی خۆی بێ‌ ئه‌وه‌ی سه‌ردانــــی نشینگه‌ی شاره‌كان بكـــات ، ئه‌گه‌ر ویستی زیـــاتر بمێنێته‌وه‌  پێویسته‌ لــــــه‌و مــــــــاوه‌ی(15) پانزه‌ ڕۆژه‌دا سه‌ردانـــــی نشینگـــــه‌ی شاره‌كـــــان بكات بۆ وه‌رگـــرتنی (هه‌واڵی گه‌یشتن) له‌ (1/1/2013)ه‌وه‌ بۆی ئه‌ژمار ئه‌كرێت ، ده‌كرێت (3) سێ‌ مانگ وه‌ربگرێت واته‌ تاكو (1/4/2013) به‌ڵام باشتره‌ كه‌متری بده‌یتێ‌ بۆ نموونه‌ تاكو (1/3/2013) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ویستی (اقامه‌) وه‌ربگرێت  تاكو وه‌ڵامی ئاسایش دێته‌وه‌ (20) بیست ڕۆژی پێویسته‌ له‌م كاته‌دا ده‌توانیت (تمدید) (هه‌واڵی گه‌یشتن)ی بۆ بكـــــه‌یت به‌ یه‌ك مـــــــانگ به‌و شێوه‌یه‌ كــــۆی (هه‌واڵــــی گه‌یشتن) ده‌كــــاته‌ (3) سێ‌ مـــــانگ و لـــــه‌ یاساكه‌ش لات نه‌داوه‌ ، به‌پێ‌ ی مادده‌ی (10) بڕگه‌ی (1) له‌ یاسای نشینگه‌ ژماره‌(118)ی ساڵی (1978) .

2.    چێك كردن كۆدی كۆن زۆر پێویسته‌ .

3.     (خبر وصول) یه‌كجاره‌ له‌ دوای دخولی به‌ڵام ئه‌كرێت تمدید بكرێت تاك و ئه‌گاته‌ (90) رۆژ .

4.    (15) پانزه‌ ڕۆژ له‌ دوای هاتنی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ فه‌رمی پێویسته‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ بكات به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ( هه‌واڵی گه‌یشتن) ، مادده‌ی (10) بڕگه‌ی(1) له‌ یاسای نشینگه‌ی ژماره‌(118)ی ساڵی (1978) .

5.    ئه‌گه‌ر ماوه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ (EXP)بوو بوو ، ناتوانێت هه‌واڵی گه‌یشتن وه‌ربگرێت .

6.     (هه‌واڵی گه‌یشتن) كه‌فیل عێراقی پێویسته‌ به‌ (كارتی زانیاری)ه‌وه‌ ئاماده‌ بێت ، یان (پاسپۆرتی عراقی) .

7.    (هه‌واڵی گه‌یشتن) پێویسته‌ بیانی یه‌كه‌ و پاسپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌بن .

8.    له‌ دوای (هه‌واڵی گه‌یشتن) ته‌نها دوو ڕێگا دێته‌ پێش ئه‌ویش :-

أ/ كاری (مانه‌وه‌) ئه‌نجام بدات پێش ته‌واو بوونی هه‌واڵی گه‌یشتنه‌كه‌ی.

ب/ (تاشیره‌ السفر) بدرێت له‌ پاسپۆرته‌كه‌ی واته‌ بڕواته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆی و ڕێگای سێ یه‌می نیه‌ .

9.    هیچ كارمه‌ندێك بۆی نیه‌ داوا له‌ (ئێرانی) یاخود ( بیانی) بكات كه‌ بڕواته‌وه‌ مۆری هاتنی نوێ‌ بخاته‌ سه‌ر پاسپۆرتی و دواتر (هه‌واڵی گه‌یشتن)ی نوێ‌ بكاته‌وه‌ ، ئه‌م كاره‌ جێ‌ ی گومانه‌ لای ده‌زگای ئاسایشی و پێویست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات بۆیه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ به‌نوسراو ده‌نێرین بۆ ئاسایش .

10.    بۆ (پشكنینی خوێن) پێویسته‌ سكانی (مۆری پشكنین) بكرێت .

11.    بیانی یه‌ك (ID) هه‌بوو ، (ID) نوێ‌ ی بۆمه‌كه‌وه‌ ، به‌ڵكو زانیاریه‌كانی (اضافه‌) بكه‌.

12.    (هه‌واڵی گه‌یشتن) بۆ گه‌شت و گـــوزار ، تـه‌نهــــــا یه‌ك مـــــانگـــی ده‌درێتێ و  لـــه‌سه‌ر (كـــــارت)ه‌كه‌ی ده‌نوسرێت (گه‌شت و گوزار) به‌ پێ‌ ی مادده‌ی(4) بڕگه‌ی(6) له‌ یاسای نشینگه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌ست گیركرا  كه‌ كار ده‌كات ، ده‌درێت به‌ هۆبه‌ی یاسا  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( مخالفه‌)ی یاسای نشینگــــــــه‌ی كردووه‌ ، ده‌كرێت (تعهد) بدات له‌ (كاتب عدل) كه‌ دووباره‌ی نه‌كه‌تاوه‌ .

13.    ئه‌گه‌ر خێزانێك كه‌سێكیان عێراقی بوو ئه‌وی تریان بیانی بوو دوای سه‌لماندنی باری خێزانی ده‌كرێت (3) سێ‌ مانگ (هه‌واڵی گه‌یشتن) وه‌ربگرن و یه‌كسه‌ریش مامه‌ڵه‌ی (اقامه‌)ی بۆ بكرێت .

14.    ئه‌گه‌ر بیانـــــــی یه‌ك (هه‌واڵی گه‌یشتن)ی (هه‌ولێر یاخود دهۆك)ی هه‌بوو ناكرێت كاری بۆ بكه‌یت تاكو به‌ ئیمه‌یڵ ئاگاداریان نه‌كه‌یت و لاری نه‌بوون وه‌ربگریت  ، یاخود دۆسیه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه‌ ، له‌ ڕێی هۆبه‌ی به‌دواداچوونه‌وه‌  .

15.    ئه‌و بیانی یانه‌ی كه‌ كارو پڕۆژه‌یان له‌ شاره‌كانی (كركوك + دیاله‌ + شاره‌كانی تر) دا یه‌ كاریان له‌ نشینگه‌ی سلێمانی بۆ ناكرێت به‌ڵكو له‌ (شوێنی خۆیان) كاریان بۆ ده‌كرێت .

16.    ئه‌و بیانــــی یانه‌ی كـــه‌ (3) مــــانگ زیاتره‌ له‌ (هه‌رێم)ن و سه‌ردانیان نه‌كردووین ، پێویسته‌ بیانێرن بۆ هۆبه‌ی (به‌دواداچوون) ، لــــه‌ هۆكاری سه‌رنه‌دانیان پرسیار بكــه‌ن ، دواتر به‌ ڕاپۆرتێك هۆبـــه‌ی (به‌دواداچوون) ده‌یدات به‌ هۆبه‌ی (یاسا) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (مخالفه‌)ی یاسای نشینگه‌ی كردووه‌ ، مادده‌ی (10) بڕگه‌ی (1) ، هۆبه‌ی یاسا ده‌توانێت سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكات ، یاخود (تأشیره‌ سفر) ‌و بلۆك كردنی ناویان.

17.    پێداویستی (هه‌واڵی گه‌یشتن) بۆ كۆمپانیاكان و كارگه‌كان و ئوتێله‌كان و مساج و چێشتخانه‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كان :-
أ/ نوسراوی ئه‌و شوێنه‌ی كاری بۆ ده‌كات  به‌ ئیمزا و مۆره‌وه‌  بهێنێت .
ب/ كه‌فیل عێراقی ئاماده‌ بێت به‌ (كارتی زانیاری)یه‌وه‌ یاخود به‌ پاسپۆرتی عێراقیه‌وه‌ .
ج/ بیانی یه‌كه‌ ئاماده‌ بێت  به‌ پاسپۆرته‌وه‌ .
د/ (پشكنینی خوێن)ی ئه‌نجام دابێت .
ه/ مۆری هۆبه‌ی(به‌دواداچوون) ده‌خرێته‌ سه‌ر نوسراوی هاتوو.
و/ماوه‌ی (2) دوو مانگ (خبر وصول)ی بۆ ده‌كرێت .
ز/ دوای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر ، ده‌كرێت هه‌ندێك شوێنی گرنگ به‌ نوسراوی فه‌رمیان كه‌فاله‌تی بیانی یه‌كانیان بكه‌ن له‌جیاتی كه‌فیلی عێراقی.

18.    ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی (15) پانزه‌ ڕۆژدا بیانی یه‌ك سه‌ردانی نشینگه‌ نه‌كات بۆ (هه‌واڵی گه‌یشتن) ، توشی (غرامه‌) ده‌بێت .

19.    پێداویستی (هه‌واڵی گه‌یشتن) بۆ ئه‌و بیانی یه‌ی له‌ ماڵان كاره‌كات و كرێ‌ كاری ئه‌كات :-
أ/ (مۆڵه‌تی بینا)ی  كه‌سی عێراقی ، كه‌ خانوو ئه‌كات بهێنێت.
ب/ خاوه‌ن ماڵ (عێراقی) كه‌فیلی بكات و (كارتی زانیاری) بهێنێت و خۆشی ئاماده‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان .
ج/ بیانی یه‌كه‌ و پاسپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌ بێت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان .
د/  (پشكنینی خوێن) ئه‌نجام بدات .
ه/ مۆری هۆبه‌ی (به‌دواداچوون) ده‌خرێته‌ سه‌ر ( مۆڵه‌تی بینا) كه‌ .
و/ (هه‌واڵی گه‌یشتن) یه‌ك مانگ ، یاخود دوو مانگ هۆبه‌ی (به‌دواداچوون) دیاری ئه‌كات  بۆی.
20.    له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (كۆمپانیا) گه‌وره‌كان ، ناتوانن ئه‌و هه‌موو كه‌فیله‌ ئاماده‌ بكه‌ن بۆ هه‌موو بیانی یه‌كانیان ، وه‌ ناشكرێت كه‌سێكی عێراقی كه‌فیل هه‌موو بیانی یه‌كان بكات ، بۆیه‌ ده‌كرێت كۆمپانیاكه‌  به‌ نوسراوی فه‌رمی خۆی كه‌فاله‌ت بكات ، دوای ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر.

21.    كه‌سێك كه‌ ده‌نێردرێت بۆ (غرامه‌) پێویسته‌ كۆدی وه‌رگرتبێت و بڕی غرامه‌ كه‌ش دیاری كرا بێت .

22.    ته‌نها ئه‌فسه‌ری (غرامه‌) ده‌توانێت (غرامه‌) بنوسێت.

23.    پێداویستی (هه‌واڵی گه‌یشتن) بۆ گه‌شتیار :-
أ/ ئه‌گه‌ر پشووی فه‌رمی هۆكار بو  بۆ نه‌هاتنی بیانی یه‌ك  بۆ (هه‌واڵی گه‌یشتن) ، سه‌باره‌ت به‌ (غرامه‌) كردنیان ، ڕۆژانی پشووی بۆ ئه‌ژمار ناكرێت واته‌ (غرامه‌) ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه‌ .
ب/ (غرامه‌)له‌سه‌ر پسوڵه‌ی تایبه‌تی خوًَی ده‌نووسرێت.
ج/ ئه‌م ڕێنماییه‌ ڕۆژانی پشووی ئاسایی (هه‌ینی و شه‌ممه‌ ) ناگرێته‌وه‌ بۆ به‌خشین له‌ (غرامه‌).

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى