تاشیرە السفر

(تاشیرە السفر)

1.(سمە المغادرە) :- ڕەزامەندى لایەنى پەیوەندى دار لەسەر جێ هێشتنى کەسى بیانى کۆمارى عێراق ، ئەویش بە ئاماژە پێدانى  لەسەر پاسپۆرتەکەى ، ماددەى (1) بڕگەى(9) لەیاساى نشینگەى ژمارە(118) ى ساڵى 1978) .

2.بیانیەک ئەگـــــەر گرێ بەستـــــى کارکردنـــــى هــــــەبوو ، پێویستە نوسراوێکــى فەرمــــى بهێنێت لــــە شوێنــــى کـــارکردنیەوە ، لارى نەبوون لە سەفەرکردنى تێدا تۆمــــار کرابێت ، لــــە هۆبەى ( بەدواداچوون) مـــــۆر دەکرێت ، دواتر (تاشیرە السفر)ى بۆ ئەکرێت ، واتە ئەگەر نوسراوى نەهێنا ڕێگاى (سفر)ى نادرێت نەک (التزامات)ى مابێت لەگەڵ خاوەن کاردا  ، بەپێ ى ماددەى(8) بڕگەى (1) لە یاساى نشینگە ژمارە(118) ساڵى 1978 .

3.بیانی یەک ئەگەر گرێ بەستى کارکردنى نەبوو ، پێویستە ئەوکەفیلەى کە ڤیزاى بۆ وەرگرتووە ، یاخود ئەوەى کە هاتبوو بۆ (خبر وصول) لەگەڵیا بێت و داواى ( تاشیرە السفر)ى بۆ بکات .

4.بیانى یەک ئەگەر کارگوزارى ماڵان بوو ( خادمات منازل) پێویستە خاوەن ماڵ بێت لەگەڵیا بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و لە پێش ئەفسەرى نشینگە لە هۆبەى (بەدواداچوون) داواکارى ( تاشیرە السفر) بکات بۆى ، واتە ئەگەر خاوەن ماڵ نەهات کارى بۆ ناکرێت .

5.دەکرێت (وکیل) بێت لەگەڵ کەسى بیانى دا  بۆ بڕگەکانى (2 ، 3 ، 4) ئەگەر (وکیل) وەکالەتى فەرمى هەبوو لە (کاتب عدل) .

6.(تاشیرە السفر) ناکرێت بۆ بیانى یەک ئەگەر (پشکنینى خوێن) لە دۆسیەدا نەبوو  ، تاکو ئەگەر نەخۆش بوو بخرێتە ( بلاک لیست)ەوە و جارێکى تر نەیەتەوە .
7.پاسپۆرتێک ئەگەر بەسەرچوو بوو  ، پێویستە لە سەفارەتى وولاتەکــــەى خۆى لـــــە عێراق ماوەکەى درێژ بکاتەوە ، ئەگەر سەفارەتى نەبوو لە عێراق دا (جواز مرور)ى بۆ ئەکــرێت لە هۆبەى (بەدواداچوون) دواتر (تاشیرە السفر) ى بۆ ئەکـــــرێتە سەر (جواز مرور)ەکە بە(مۆر) ، ئەگەر (جواز مرور)ى نەبوو ، ئەوکـــــات (تاشیرە السفر) لەسەر پاسپۆرتە بەسەر چووەکەى ئەدرێت ئاگادارى فڕۆکەخانە یاخود مەرز ئەکرێتەوە لە بارودۆخەکەى  .

8.ئەگەر بیانــى یەک مۆرى( سفر)ى بۆکرا بوو نەگەڕابووەوە و بەسەرچوو بوو  ، دواى (غرامە) + بەڵێننامە (تاشیرە السفر)ى بۆ ئەکرێتەوە ، تاکو بگەڕێتەوە .

9.ئەگەر ئێرانیەک بە پاسپۆرتى ئەوروپى (هاتبوو) دواتر بە پاسپۆرتە ( ئێرانیەکەى) سەفەرى ئێرانى کردوو بە پاسپۆرتە ئێرانیەکەشى هاتەوە کوردستان و ویستى بڕواتەوە بۆ هەندەران  بە پاسپۆرتە ئەوروپیەکەى ، لەم کاتەدا  سکانى هەردوو پاسپۆرتەکە دەکرێت بە مۆرى ( هاتن) ومۆرى (ڕۆیشتن)ەکەشەوە ، دواتر  کار لەسەر پاسپۆرتە ئەوروپیەکە ئەکرێت و مۆرى  (تاشیرە السفر) بۆ پاسپۆرتە ئەوروپیەکە ئەکرێت ، دواى ئەوەى  (بەدواداچوون) نوسراوى بۆ ئەکات بۆ ئاسایش و وەڵام دێتەوە ، ئەو کاتە (تاشیرە)ى بۆ ئەکرێ .

10.(تاشیرە السفر) دەکرێت بۆ بیانــــى یەک ئەگەر هەواڵى گەیشتنى نشینگەى ( هەولێر ، دهۆک)ى بەسەرنەچووبێت ، بەڵام پێویستە بە (ئیمەڵ) ئاگادار بکرێنەوە لەو کارەى  دەمانەوێت بۆى ئەنجام دەین ، دواى وەرگرتنى وەڵامەکەى نشینگەى (هەولێر ، دهۆک) ئەو کات (تاشیرە السفر) ى بۆ ئەکرێت ، ئەگەر نا ناتوانین بۆى ئەنجام دەین .

11.هەرگەشتیارێک ئۆتۆمبێل لەگەڵ خۆى بهێنێت بۆ هەرێمى کــــوردستان و عێراق بە بێ ئۆتۆمبێلەکـــەى لە هیچ ڕێگەیەکى زەمینى و ئاسمانــــى و دەریایى ڕێگەى نادرێت بچێتە دەرەوەى ووڵات بەبێ ئۆتۆمبێلەکــــە ، بەپێ ى ڕێنمایى ژمـارە(4)ى ساڵى (2011) بەشى پێنجەم خاڵى (25) بڕگەى (ج) لە ڕێنماییەکانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى ، مەگەر نوسراوى فەرمى (بەڕێوەبەرایەتى گومرگ)ى پێ بێت ، کە ڕێگاى دابێت کارى بۆ بکەین .

12.بیانی یەک ( هەواڵى گەیشتنى) نەکردووە و دوا کەوتووە و (تکت)ى سەفەرى بڕیوە و بەنیازە سەفەر بکات ، دواى (غرامە)لە  هۆبەى بەدواداچوون ڕەزامەندى  (تاشیرە السفر)ى بۆ ئەکات و لە هۆبەکان کارى بۆ ئەکرێت و سەفەر ئەکات ، لەگەڵ بوونى کەفیلى عێراقى .
13.بەپێناسى (نقابە ، ژوورى بازرگانى ، بارى شارستانى ، مۆڵەتى شۆفێرى) کەس مەکەن بە کەفیل ، لەبەر ئەوەى دەکرێت کەسێکى بیانى خاوەنى ئەوانە بێت ، پێویستە عێراقى بوونى خۆى بسەلمێنێت .

14.پێویستە ئەو بیانیانەى دەینێرن بۆ (غرامە) کۆدى وەرگرتبێت .

15.پێویستە ئەو بیانى یانەى دەینێرن بۆ (غرامە) مۆرى کارمەندى لەسەر بێت و غرامە کەشى دیارى کرابێت .

16.ئەگەر نوسراوى فەرمى هەبوو پێویستە لەسەر نوسراوەکە (غرامە)کە بنوسرێت .

17.بیانى یەک(تاشیرە السفر) ى بۆ کراو لـــــە (7) حەوت ڕۆژەکـــــەدا نەڕۆیشتەوە و کـــــارێکـــــى دەست کــــەوت  لە هەرێمدا ، ئەوکات (تاشیرە)کـــــەى بۆ پوچەڵ ئەکرێتەوە دواى (غرامە) کردنى ، دواتر کــــارى بۆ دەکرێت (هەواڵى گەیشتن یاخود مانەوە) بە پێ ى دۆسیەکەى .

18. بیانى یەک گومانــــــى لێ کرا کە بەم خاڵانەى خوارەوە (تاشیرە السفر)ى بۆ ئـــــەکرێت و نـــــاوى ئەخرێتــــە (بلاک لیست)ەوە + (بلۆک)ەوە ، بەپێ ى نوسراوى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ژمارە(10078 ) لە 23/12/2012 بەپێ ى ماددەى  (15) لەیاساى نشینگەى ژمارە (118)ى ساڵى (1978) .

ڕ/ لەش فرۆشی .

ب/ سواڵ کردن .

ج/ ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان .

د/ نەخۆشی (H.C.V+HIV) .

ه/ ئاسایش ڕەزامەند نەبوو بێت بە مانەوەى .

و/ زیان بەخش بوو بۆ ئابورى نیشتمانى .

ز/ بڕیارى دادوەر هەبوو بۆ سنورداش کردنى .

All Rights Reserved. بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.Copyright 2013.

الصعود لأعلى