تاشیرە السفر والعودە
(تاشیرە السفر والعودە)
1.( السفر والعودە) بۆ بیانى یەک دەکرێت کە مانەوەى هەبێت .
2.(السفر والعودە) دەکرێت بە مەرجێ لە ماوەى مانەوەکە تێ نەپەڕێت .
3.(السفر والعودە)بە داواکارى ئەکرێت و پێویستە ئەفسەرى ( بەدواداچوون) ڕەزامەندى بدات .
4.(السفر والعودە) بۆ( زواج )یش ئەکرێت بە مەرجێ لە (6) شەش مانگ زیاتر نەبێت ، ئەویش دواى تەواوکردنى دۆسیەى هاوسەرێتى و وەرگرتنى (اقامە)ى هاوسەرێتى .
5.بیانیەک (تاشیرە السفر والعودە) ى بۆ کراو لە (7) حەوت ڕۆژەکــــەدا نەڕۆیشتەوە و کارێکـــى دەست کەوت لە شارى سلێمانى ، ئەو کاتە (تاشیرە)کەى بۆ پوچەڵ ئەکرێتەوە دواى (غرامە) کردنى ، دواتر کارى بۆ دەکرێت (هەواڵى گەیشتن یاخود مانەوە) بەپێ ى دۆسیەکەى .
6.هەموو دۆسیەى بیانیەک کەفیلـــى عێراقى ئەوێت ، کەفیلى عێراقـــى پێویستى بە بوونـــــى خۆى و (کارتى زانیارى) یاخود ( پاسپۆرتى عێراقى)ە .
7.بە پێناسى (نقابە ، ژوورى بازرگانى ، بارى شارستانى ، مۆڵەتى شۆفێرى ) کەس نابێت بەکەفیل ، لەبەر ئەوەى دەکرێت کەسێکى بیانى خاوەنى ئەوانە بێت ، پێویستە عێراقى بوونى خۆى بسەلمێنێت .
8.پێویستە ئەو بیانى یەى دەینێرن بۆ (غرامە) کۆدى وەرگرتبێت .
9.پێویستە ئەو بیانى یەى دەینێرن بۆ (غرامە) مۆرى کارمەندى لەسەر بێت و غرامە کەشى بۆ نوسرابێت .
10.ئەگەر نوسراوى فەرمى هەبوو پێویستە لەسەر نوسراوەکە (غرامە) بنوسرێت .
11.(السفر والعودە) بۆ (سواق شاحنات) بۆ ماوەى (6) شەش مانگ بەپێ ى بڕیارى ژمارە(645) لە 19/8/1987 بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت :-
ڕ/ (خاوەن ئۆتۆمبێل + شۆفێر) ئامادەبن + (کەفیل) .
ب/ سەنەدى ئۆتۆمبێل .
ج/(200 $) رسومات .
د/ پشکنینى خوێن بکات .
ه/ وەڵامى ئاسایشى هەبێت .
و/ئەگەر کۆمپانیا بوو نوسراوى کۆمپانیا بهێنێت .
ز/بۆ نوێ کردنەوە ، هەمان کار دووبارە ئەکرێتەوە .