پەنابەرێتى
پشت بەستن بە یاساى پەنابەرانى سیاسى ژمارە (51) ى ساڵى (1971) ى عێراقى وە بە پێ ى ڕێنماییەکانى (ڕێکەوتنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف ساڵى 1951) تایبەت بە پەنابەران هەوڵمان داوە تا ڕادەیەک پێوەرەکانى شێوەی پەنابەر و جۆر و مەرجەکانی دیاری بکەین :
دەستدرێژى کردنە سەر مافەکانى مرۆێ ، چەوسانەوە ، بێکارى و برسێتى و هەژارى ، ئەو فاکتەرانەن کە دەبنە هۆى ئەوەى مرۆێ وڵاتى خۆى بەجێبهێڵێت ، لە ئەمڕۆدا زیاتر لە (20) ملیۆن پەنابەر لە جیهاندا لە دەرەوەى ووڵاتى خۆیان دەژین .
* پەنابەر کآ یە :-
بە پێ ى یاساى پەنابەرێتى عێراقى ژمارە (51) لە ساڵى (1971) بریتییە لەو کەسەى کە پەنا دەباتە بەر ووڵاتی عێراق لەبەر هۆکارى ڕامیارى و سەربازى .
* پێناسەى پەنابەر بە پێ ى ڕێکەوتنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان :-
پەنابەر بەپێ ى ڕێکەوتنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن (130) ووڵاتەوە واژۆ کراوە ، وە بە ڕێکەوتنامەى جنێف ناسراوە ، ئەو کەسەیە کە پاساوى خۆى هەیە کە بترسآ لەو چەوسانەوەى کە توشى دەبێت لە ووڵاتى خۆیدابە هۆى ئەم فاکتەرانەی خوارەوە :-
1. چەوسانەوەى نەتەوایەتى نموونەى (کوردى ، سریانى ، ئاشورى ، قبتى ، کلدانى ، تورکمانى) .
2. چەوسانەوە تەنها لەبەرئەوەى سەر بە گروپێکە یان خاوەن ئایدۆلۆژیایەکى تایبەتە یاخود کەسێکى سیاسیە.
3. سەر بە ئاینێک یاخود مەزهەبێک بێت (شیعە ، سوونە ، کاسۆلیکى ، قبتى ، پروتستانتى) .
4. سزاى لە سێدارەدانى لەسەرە یا توشى ئەشکەنجەدان بووە .
5. شەڕ و ماڵکاولى ووڵاتەکەى گرتبێتەوە .
6. دەترسآ توشى چەوسانەوە بێت لە ئەنجامى ئارەزووە سێکسیەکانى (سێکسى پیاو لەگەڵ پیاو یان سێکسى ژن لەگەڵ ژن) .
7. یان بە هۆى بڵاوبوونەوەى پەتایەکى کوشندە لە ووڵاتەکەى کە چارەسەرى بۆ نەدۆزرابێتەوە .
*ئەو مەرجانە چین کە بەسەر پەنابەردا جێبەجآ دەبن ، یاسا دوو زاراوەى داناوە بۆ پەنابەران :-
1.ئەو کەسانەى نیشتیمانیان نییە .
2.ئەو کەسانەى بآ بەشن لە پارێزگارى و چاودێرى ووڵاتە ڕەسەنەکەى خۆیان .
پەنابەر مافى ئەوەى هەیە لە وڵاتێکدا بژێ ئەگەر بە پەنابەر وەرگیرا تیایدا ، ئەو وڵاتانەش دەکرێت بە دوو بەشەوە:
1. پەنابەرى ووڵاتى سەرەتا ( بلد اللجوء الاولى) : واتا پەنابەر لە ووڵاتە ڕەسەنەکەى خۆییەوە هەڵدێت و دەچێتە خاکى ووڵاتێکى ترەوە ، لەوانەیە مانەوەى تێدا کورت بێت .
2. پەنابەرى ووڵاتى دووەم (بلد اللجوء الپانى) : واتە ئەو ووڵاتەیە کە پەنابەر دەچێتە ناوى دواى ئەوەى ووڵاتە ڕەسەنەکەى خۆى بەجآ دەهێڵێت و چووە ناو ووڵاتى یەکەم و ماوەیەک تیایدا مایەوە ووڵاتى دووەم ڕێگەی پێبدا کە بچێتە ناو ووڵاتەکەیەوە و لە ژێر پارێزگارى خوێدا دەیهێڵێتەوە .
* پەنابەران بە هۆى ئەم کەیسانەوە ڕوودەکەنە وڵاتانى جیهان و داواى پەنابەرى دەکەن :
1. چالاکیە سیاسیەکان ، (المطاردة و الأضطهاد السياسى) دەبێتە هۆى ڕاوەدونانى مرۆێ و چەوساندنەوەى مروڤەکان ئەگەر سەر بە پارتێکى دیارى کراو بێ و تێڕوانینێکى جیاوازى هەبێت و لەبەرەى ئۆپۆزسیۆندا بێت .
2. ڕەگەز واتا ڕەگەز پەرستى (العرق) ئەوەش ماناى ئەوەیە کۆمەلێک مرۆێ توشى چەوساندنەوەى ڕەگەزى دەبن تەنها لەبەر ئەوەى سەر بە گروپێکى دیاریکراون .
3. سێکس (الجنس) مێینە زۆرجار توشى چەوسانەوە و دەست درێژى سێکسى دەبێتەوە ، یان چەوساندنەوە بە مانایەکى تر ڕێگە گرتن لە سێکس کردن لە نێوان هاوڕەگەزەکاندا (المیول الجنسى ، اللوگ) واتا نێر بۆ نێر ، مێ بۆ مێ .
4. پێگەى کۆمەڵایەتى (الأنحدار) واتا ئەو کەسەیە کە توشى چەوساندنەوە دەبێت لە هەمان کاتدا کەخاوەن پلە و پایەیەکى کۆمەڵایەتیە بە هۆى ئەوەى هەڵگرى ڕێبازێکى سیاسى دیارى کراوە .
5. ئاین ، زۆر جار مرۆێ خاوەن ڕێبازێکى ئایینى تایبەتە بە خۆى وەکو (سەلەفى ، شیعى ، سونى ، پرۆتستانت ، کاسۆلیک) .
6. چەوسانەوەى کەسانێک کە دەوڵەمەندن مەترسى لەسەر ژیانیان هەبێت یان بازرگانن یان لە چینى تایبەتن (النبلاء) یان سەرمایەدارن ، یان پیشەگەرن ، یان سەر بەر ِێکخراوێکن .
7. کۆکردنەوەى خێزان (جمع شمل الأسرة) .
8. چەند فاکتەرێکى تر …. هتد .
* مافەکانى پەنابەر :-
1. دابینکردنى سەلامەتى گیانى و پارێزگارى کردن لێیان .
2. سنورداش نەکردنەوەى بۆ وڵاتە ڕەسەنەکەى خۆى .
3. شوێنى نیشتەجێ بوونى پەنابەر دەبێت گونجاو بێت و لە سنورى ئەو شوێنانەوە کە شەڕ و ململانێی تێدایە بە دور بێت .
4. دابین کردنى مەرجەکانى ژیان و تەندروستى و یارمەتى دانیان لە ڕووى گوزەرانەوە .
5. دابین کردنى خوێندن بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان .
* مەرجەکانى دورخستنەوەى پەنابەر (شروط إبعاد اللاجيء) :-
1. پابەند نەبوونى پەنابەر بە یاسا و ڕێساى ئەو ووڵاتەى کە تیایدا دەژی .
2. گومان کردن لە پەنابەر کە یارمەتى گروپێکى تیرۆرستى بدات (تمویل حرکە إرهابیە) .
3. دورخستنەوەى پەنابەر ئەگەر هەست کرا مەترسى هەیە بۆ سەر ئاسایشى ووڵات و نانەوەى ئاژاوە بۆ ووڵات .